riklam

سەرۆک کۆمار: هەنگاوە ئیداریەکانی پارێزگای هەڵەبجە تەواوبکرێن

کوردستان 07:03 PM - 2021-09-20

وەفدێکی حکومەتی عیراق لە وەزارەتی پلاندان لەسەر ڕاسپاردەی د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح بۆ جێبەجێکردنی هەنگاوە ئیداریەکانی هەڵەبجە سەردانی پارێزگای هەڵەبجەیان کردوو بڕیارە بۆ ماوە سێ ڕۆژ بمێنەوە.

ئارام قادر ڕاوێژکاری سەروک کۆماری عیراق ڕایگەیاند: لە سەر راسپاردەی سەرۆک کۆماری عیراق بۆ ناساندنی هەڵەبجە وەک 19 هەمین پارێزگای عیراق هاتوون و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ سنوری جوگرافی پارێزگاکە دیاری دەکرێت و ئەمەش وادەکات کە لە بەشە بودجە و بودجەی پەرەپیدانی پارێزگان بۆی دابینبکرێت بە بێ هیچ گرفتێک.

 

وتیشی : ئەم هەنگاوە گرنگ دەبێت بە ئاڕاستەی بە رەسمی ناساندنی پارێزگاکە کە دەبێتە چوارەم پارێزگای هەرێم و لە حکومەتی ناوەندەوە هەموو  ئەو ماف  و ئیمتیازانەی کە بە پارێزگاکانی دیکە دەدرێت بە هەڵەبجەش دەدرێن.

 

PUKmedia فەرحان حەمە خان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket