riklam

دادگای فیدڕاڵی بڕیار لەبارەی تانەدان لە 10مادەی بودجە دەدات

عیراق 06:22 PM - 2021-09-20

شارەزایەكی یاسایی جەختی لەبارەی گرنگی تانەدانی تایبەت بەیاسای بودجەی دارایی ئەمساڵ كردەوەو بڕیارەكەی بەیەكجار گرنگ وەسفكردو ئاماژەشیدا كە دادگای فیدڕاڵی بەنیازە سەیری 10مادەكەی بودجە بكات.

پێشتریش دادگای فیدڕاڵی رۆژی 29ی ئەم مانگەی وەك وادەیەك دیاریكرد بۆ بڕیار لەتانەدانی تایبەت بەیاسای بودجەی ئەمساڵ و پاش ئەوەی وادەی بڕیارەكەی لە 14مانگەوە بۆ 19ی ئەم مانگە دواخست، ئەوەش لەدوای ئەوەی مستەفا كازمی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ تانەیدا لە ژمارەیەك لەبەندەكانی بودجەی دارایی ساڵی 2021.

لەو بارەیەشەوە، تاریق حەرب شارەزا لەبواری یاسا لەمیانی لێدوانێكی تایبەتدا بۆ PUKmedia رایگەیاند: دادگا بەنیازە سەیری 10 مادە لەمادەكانی یاسای بودجەی فیدڕاڵی بۆ ئەمساڵی 2021 بكات و جەختیشی كردەوە كە ئەو مادانە زۆر گرنگن و بەڵام هیچ یەكێك لەو مادانە پەیوەست نین بە هەرێمی كوردستان.

راشیگەیاند: ئەنجومەنی نوێنەران لێكۆڵینەوەی لەبارەی چەند مادەیەكەوە كردووە كە لەپسپۆڕی ئەواندا نییە، جەختیشی كردەوە سەرجەم مادەكان لەدوای دانیشتنەكەی دادگای فیدڕاڵ كەوا بڕیارە رۆژی 29ی ئەم مانگە ساز بكرێت، دەكەونە بواری جێبەجێكردنەوە.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket