}

هه‌ولێر.. قوباد تاڵه‌بانی بنكه‌یه‌كی بانگه‌شه‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی به‌سه‌ركرده‌وه‌

کوردستان 05:12 PM - 2021-09-20

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 20-9-2021، له‌ هه‌ولێر قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی كوردستان و كاندیدانی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌ بازنه‌ی هه‌ولێر، بنكه‌ی بانگه‌شه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدانیان له‌ هه‌ولێر به‌سه‌ركرده‌وه‌.

هه‌رله‌و سه‌ردانه‌دا قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ لێره‌ین بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی بنكه‌یه‌كی بانگه‌شه‌ی هاوپه‌یمانی كوردستان كه‌ ئه‌ویش بنكه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدانه‌.

راشیگه‌یاند: كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و هاووڵاتییانی خۆشه‌ویست، ئه‌ركه‌ له‌سه‌ر شانی هه‌موومان قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بپارێزین و هه‌وڵی جددی بده‌ین بۆ دابینكردنی مووچه‌و بودجه‌و خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ هاووڵاتییانی خۆمان، كه‌ ئه‌مه‌ش بێگومان به‌یه‌كه‌وه‌ به‌یه‌ك ده‌نگ ده‌توانین ئه‌و كارانه‌ بۆ میلله‌ته‌كه‌مان بكه‌ین، بۆیه‌ وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ دروشمی به‌یه‌كه‌وه‌ به‌هێزترین ده‌توانین به‌یه‌كه‌وه‌ به‌رگری له‌ مافه‌ ره‌واكانی هاووڵاتییانمان بكه‌ین و شه‌ڕۆ مووچه‌و بودجه‌ی بۆ میلله‌ته‌كه‌مان بكه‌ین.

قوباد تاڵه‌بانی وتیشی: هاوپه‌یمانی كوردستان، هاوپه‌یمانی سه‌رۆك مام جه‌لال و كاك نه‌وشیروانه‌ بۆیه‌ ده‌بێت ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌وان تێكۆشانیان بۆ كردووه‌ هه‌وڵیان بۆدا ئه‌مڕۆ ده‌بێت ئێمه‌ بیگه‌یه‌نینه‌ ئامانج و پێكه‌وه‌ به‌ دروشمی به‌یه‌كه‌وه‌ به‌هێزترین له‌ به‌غدا به‌رگری له‌ مافه‌ ره‌واكانی میلله‌ته‌كه‌مان بكه‌ین و رێگه‌ ده‌نه‌ن ناحه‌زانی میلـله‌ته‌كه‌مان پیلانه‌ گڵاوه‌كانیان دژ به‌ میلله‌ته‌كان جێبه‌جێبكه‌ن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هاوپه‌یمانی كوردستان، هاوپه‌یمانی كه‌سوكاری شه‌هیدانه‌، بۆ یه‌ له‌ پێناو پاراستنی خوێنی شه‌هیدان و هێنانه‌ دێ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ خوێنی خۆیان بۆ به‌خشی ئێمه‌ به‌رگری لێبكه‌ین و سه‌ری بخه‌ین، بۆیه‌ پێویسته‌ بۆ سه‌قامگیری ئابوری و سیاسی و خزمه‌تگوزاری بۆ هاووڵاتییانمان پێویسته‌ ده‌نگ به‌ هاوپه‌یمانی كوردستان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیان پێكه‌وه‌ به‌ یه‌ك ده‌نگ به‌به‌هێزی به‌رگری له‌ مافه‌ ره‌واكانی میلله‌ته‌كه‌مان بكه‌ین .

 پاشان یه‌ك به‌ یه‌ك كاندیدانی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌ بانه‌كانی هه‌ولێر خۆیان ناساندن. 

PUKmedia تایبه‌ت  
 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket