}

به‌حره‌ین بڕوانامه‌یه‌ك ده‌به‌خشێته‌ پرۆفیسۆر د. نازم شێخ جه‌بار

کوردستان 06:49 PM - 2021-09-18

ئه‌كادیمیای ئۆلۆمپیی به‌حره‌ین،  كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌كادیمیا باوه‌ڕپێكراوه‌كان له‌ ئاستی راهێنان  بڕوانامه‌ی به‌شداربوون ده‌به‌خشێته‌ وانه‌بێژێكی  ئاسیاوی و پرۆفیسۆرێكی زانكۆی سلێمانی .

پرۆفیسۆر د. نازم شێخ جه‌بار له‌ ماوه‌ی رابردوو له‌ رێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه‌ به‌شداری خولێكی چڕی ئه‌كادیمیاكه‌ی له‌ ئاستی لیڤڵی سێ  كردووه‌ كه‌ بۆ راهێنه‌رانه‌و له‌ ماوه‌ی ١٣ رۆژدا چوار وانه‌یان وه‌رگرتووه‌ .

به‌ پێی وته‌ی ئه‌و پرۆفیسۆری زانكۆیه‌ كه‌ هاوكات وانه‌بێژی ئاسیاشه‌  ، وانه‌كانی خوله‌كه‌ زۆر سوود به‌خشبووه‌ كه‌  پێكهاتووه‌ له‌ توانای جه‌سته‌ییه‌كان و هه‌روه‌ها ده‌رونناسی یاریزانان و وانه‌یه‌كی دیكه‌ش چۆنێتی چاره‌سه‌ری پێكانی یاریزانان و وانه‌یه‌كی تریش پێكهاتبوو له‌ به‌رێوه‌بردنی تیپ و چۆنێتی كاركردن له‌گه‌ڵ تیپ .

پرۆفیسۆر د. نازم شێخ جه‌بار؛ یه‌كه‌م وانه‌بێژی نێوده‌وڵه‌تی كورد له‌سه‌ر ئاستی ئاسیا، ساڵی 1999 به‌شداریی له‌یه‌كه‌م خولی راهێنه‌ریی له‌سه‌ر ئاستی ئاسیا كردووه‌، ساڵی 2003 بڕوانامه‌ی (C) و ساڵی 2013 بروانامه‌ی (D) و ساڵی (2016) بروانامه‌ی (A) راهێنه‌ری له‌سه‌ر ئاستی كیشوه‌ره‌ی ئاسیای به‌ده‌ستهێناوه‌.

PUKmedia به‌شی وه‌رزش - تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket