riklam

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا: تاڵیبان درۆزنن

جیهان 02:02 PM - 2021-09-12

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند: حكومەتی نوێی ئەفغانستان بە ڕەسمی نازانن و هیچ پەیوەندییەكیان لەگەڵدا دروست ناكەن.

ژان لۆ دریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند تاڵیبان درۆ دەكەن كە دەڵێن ڕێگە بە بیانی و ئەفغانەكان دەدەن كە سەربەستانە لە ئەفغانستان دەربچن، ئصستاش بە دەیان هاووڵاتی فەڕەنسی لە ئەفغانستان ماونەتەوە و هێشتا خاكی ئەو وڵاتەیان جێنەهێشتووە.

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕاشیگەیاندووە تاڵیبان درۆیان كرد كاتێك وتیان حكومەتێكی گشتگیر و فرە نەتەوە دروستدەكەن. 

ژان لۆدریان ئاماژەی بەوەشكردووە كە وڵاتەكەی دان بە تاڵیبان نانێت و هیچ پەیوەندییەك لەنێوان فەرەنسا و تاڵیبان نایەتە ئاراوە. 

 پێشتریش ئەمریكا و بەریتانیا و یەكێتی ئەوروپا ڕایانگەیاندبوو كە دان بە حكومەتە نوێیەكەی ئەفغانستان نانێن. 
PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket