له‌یادی سی ساڵه‌ی ته‌له‌فیزیۆنی گه‌لی كوردستاندا
هەواڵ 04:35 PM - 2021-09-11
شوان كه‌ریم كابان
قسه‌و باس زۆره له‌یادی تهلهفیزیۆنێكدا بكرێت، كه ته‌له‌فیزیۆنی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستانه و یه‌كه‌م ته‌له‌فیزیونی كوردی پاش ئازادی و ته‌له‌فیزیۆنێك لهژێرھهڕهشهی رژێمی به‌عسدا بوو، تهلهفیزیۆنێكی ژێر ئابڵوقه، ته‌له‌فیزیۆنێك بێ بونی ئامێر وپارچه‌ی یه‌ده‌گ، بێ كادیر‌و كه‌سانی پسپۆر له بواره‌كه‌دا، بێ له‌ژماره‌یه‌ك ته‌كنیككار كه ژماره‌یان له په‌نجه‌ی ده‌ست تێنه‌ده‌په‌ڕی ، ته‌له‌فیزیۆنێك بێ ستۆدیۆ ده‌ستیپێكرد وپێیان ده‌وت ستۆدیۆی - دۆشهكهڵهكه- ، ته‌له‌ڤزیۆنێك له 31 ی ئابدا به‌شێكی زۆری ئامێر و ئه‌رشیفی فه‌وتا ، ته‌له‌فیزیۆنێك ده‌ساڵ له‌ته‌مه‌نی له‌سه‌ر شاخی ئه‌زمڕ برده سه‌ر و كادیر‌و كارمه‌نده‌كانی زستانان زه‌حمه‌تێكی زۆریان ئه‌كێشا له‌به‌ر به‌فر و سه‌ختی رێگاكه تا ده‌گه‌یشتنه سه‌ره‌وه، ته‌له‌فیزیۆنێك كه‌سه‌دان به‌رنامه‌ی ھه‌بووه و ئێستاش چه‌ندین به‌رنامه‌ی ھه‌یه ، ته‌له‌فیزیۆنێك ده‌یان كادیری شاره‌زای له‌ھه‌موو بواره‌كاندا پێگه‌یاندوه. قسه زۆره له‌سه‌ر ئه‌وانه بكرێ ، به‌ڵام ئه‌مجاره قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وانه ده‌كه‌ین كه له‌و تهلهفیزیۆنهدا ھه‌ر كه‌سه‌و له‌بواره‌كه‌ی خۆیدا خزمه‌تی كردوه به‌ڵام ئێستا لهژیاندانین وبه‌داخه‌وه جێیان ھێشتوین. ئه‌و به‌رێزانه له‌قۆناغی جیاجیای ته‌له‌فیزیۆندا له‌وێ بون، خزمه‌تی زۆریان كردوه ، كه‌سانێكی له‌خۆبردوو دڵسۆزبون، به‌شێكیان له‌سه‌رتای دامه‌زراندنی تیڤیدا خۆبه‌خشانه كاریان كردوه ، به‌شێكیان له به‌شی ھونه‌ری ، به‌شێكیشیان له كارگێری. ئه‌و كۆچكردوه ئازیزانه ئه‌م بهرێزانهن كهھهندێكیان سیفه‌تی كاره‌كه‌یان به‌سه‌ریاندا زاڵبوو:ھونهرمهندمامۆستا عوسمان چێوار ، ھونهرمهندمامۆستا كه‌مال سابیر ، ھونه‌رمه‌ند مامۆستا سه‌روه‌ت ئه‌نوه‌ر سه‌وز ، كاك ئازادی ئیداره ، كاك عه‌بدوڵای ئیداره، كاك چالاكی ره‌فیق چالاك ، كاك ھه‌ڤاڵ مایاوایی ، كاك ستار كه‌ریمی جواننوس ، ھونه‌رمه‌ند ئازاد خانه‌قینی ، كاك ھاوڕێ مه‌حمود ، كاك ھه‌ردی دیكۆر ، كاك بژار حه‌میدی مۆنتێر , كاك شێخ اسماعیلی مۆنتێر, كاك ئازاد چاوشین ، كاك عوسمان مه‌ردان، كاك ئاسۆ حاجی محه‌مه‌د، كاك كاروان ئیبراھیم . ھیوادارم ناوی ھیچ ئازیزێكی كۆچ كردوم بیر نه‌چوبێ ، گه‌ر كه‌سێكیشم له‌یاد چوبێ ، له‌ئێستاوه داوای لێبوردن ده‌كه‌م ، ئه‌وه خه‌تای ته‌مه‌نه. ھه‌زاران سڵاو له‌گیانی پاكی ئه‌و خۆشه‌ویستانه ، كهیارانی كاروانی ته‌مه‌نی ته‌له‌فیزیۆنی گه‌لی كوردستان بوون. پیرۆزیش بێ یادی سی ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ته‌له‌فیزیۆنی گه‌لی كوردستان.
هەواڵی زیاتر
-
ھەسەدە: شكستمان بە هێرشەكانی سەر مەنسورە هێنا
09:51 PM - 2026-01-17 -
تەبقە.. بەرخۆدان بەردەوامە و هێزی هەسەدە لە شارەكەدایە
08:48 PM - 2026-01-17 -
یادی شەهیدانی رۆژاڤا بەرز راگیرا
07:56 PM - 2026-01-17 -
مەکتەبى سیاسى یەکێتى: کەناڵ 8 بووەتە جێگەی شانازیی لەناو میدیای کوردی‌دا
06:57 PM - 2026-01-17
ئەمانەش ببینە
لە PUKMEDIA وە نرخی دراوەكان بزانە
10:22 AM - 2026-01-18
عیماد ئەحمەد بۆ کەناڵ 8: بۆشاییەکی گەورەتان لەکایەی راگەیاندنی نیشتمانیی پڕکردۆتەوە
08:10 PM - 2026-01-17
شەڕ لەنێوان هەسەدە و هێزەکانی حکومەتی سوریا دەستیپێکردەوە
05:29 PM - 2026-01-17
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان کردووە بەیەک
01:10 PM - 2026-01-17
زۆرترین خوێنراو
-
مەسەلەی کوردە و لە کورد قەوماوە
بیروڕا 04:03 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان کردووە بەیەک
کوردستان 01:10 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆبوونەوە
کوردستان 01:00 PM - 2026-01-17 -
هەسەدە: دیمەشق مەرجەکانی رێککەوتنی کشانەوەی پێشێل کردووە
کوردستان 12:16 PM - 2026-01-17 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ کۆچی دوایی خەڵات عومەر
پرسەنامە 11:25 AM - 2026-01-17 -
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: مەرسومە کۆمارییەکە وەڵامدەرەوەی خواستەکانی گەلی سوریا نییە
کوردستان 11:12 AM - 2026-01-17 -
ئەمڕۆ و سبەى لە ناوچە شاخاویەکان بەفر دەبارێت
کوردستان 10:38 AM - 2026-01-17 -
كۆبوونه‌وه‌ی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی و محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود
کوردستان 10:19 AM - 2026-01-17







دابەزێنە

