riklam

عیراق.. له‌ 24 سه‌عاتدا 58 كه‌س به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

عیراق 05:25 PM - 2021-09-07

راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی كه‌ ئه‌مڕ‌‌‌‌ۆ 7-9-2021، بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ و كۆپییه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌ تێیدا هاتووه‌، له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا 5 هه‌زارو 988 حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوه‌و 7 هه‌زارو 517 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕ‌‌‌‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌.

 راشیگه‌یاندووه‌، له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا 58 كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئاماژه‌ به‌وه‌شداوه‌، له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ عیراق تائێستا، 1928 هه‌زارو 930 كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه‌بوون و 1786 هه‌زار 704 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕ‌‌‌‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌، كه‌ ده‌كاته‌ رێژه‌ی له‌ 92.6٪ هه‌روه‌ها 21 هه‌زار 220 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

PUKmedia وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket