riklam

كۆنفرانسی لوتكه‌ی روناكبیری كۆتایی هات

کوردستان 10:42 PM - 2021-09-05

كۆنفرانسی لوتكه‌ی ڕوناكبیری به‌ دروشمی (با پێكه‌وه‌ به‌رده‌وامبین به‌ره‌و بزوتنه‌وه‌یه‌كی رووناكبیری، رۆشنگه‌ری ھاوچه‌رخ..) كۆتایی به‌ چالاكییه‌كانی هێنا.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 5-9-2021  كاروچالاكییه‌كانی كۆنفرانسی لوتكه‌ی روناكبیریی كۆتایی پێهات .
له‌ دووه‌م رۆژی كۆنفرانسدا ئه‌م پانێل و چالاكییانه‌ به‌ڕێوه‌چوون، دیبه‌یتێكی تایبه‌ت به‌ دیالۆگی كوردی – عه‌ره‌بی
به‌ڕێوه‌به‌ری پانێڵ: د. ئیبتسام ئیسماعیل
به‌شداربووان:
د. عه‌بدولحسێن شه‌عبان_ ئه‌كادیمی و بیرمه‌ندی عه‌ره‌ب
و مه‌لا به‌ختیار – نوسه‌ر و بیرمه‌ندی كورد.
پانێڵی دووه‌م :
به‌ڕێوه‌به‌ری پانێڵ: د. به‌سمه‌ حه‌بیب
-ڕوناكبیری و ڕۆشنگه‌ریی، ڕۆڵیان له‌ بونیادنانی مرۆڤ /د. موعته‌ز عناد غه‌زران- جێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی عێراقی بۆ پاڵپشتی ڕوناكبیریی.

*مه‌وداو ئاسۆی كراوه‌/ خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ كتێبه‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیار _ تۆتالیتاریزمی ڕۆحی و ڕۆشنگه‌ریی هاوچه‌رخ /  م. حه‌سه‌ن عه‌بدولحه‌مید.

*ڕوناكبیر و گۆڕانه‌كانی له‌ئه‌دیبێكی خۆپه‌رست بۆ ڕوناكبیری خۆكوژ / م. محه‌مه‌د ڕه‌شید.

*ژانی له‌ دایكبونی وه‌هم (خوێندنه‌وه‌یه‌كی مێژوویی-ڕوناكبیریی له‌ په‌یوه‌ندی نێوان حوكمه‌تی ناوه‌ند و هه‌رێمی كوردستان) ئیبراهیم مه‌حمود- بیرمه‌ندی كورد – رۆژئاوای كوردستان.

*شوێنده‌ستی نێگه‌تیفانه‌ی ئامڕازه‌كانی په‌یوه‌ندی ئه‌لیكترۆنی له‌ ڕۆشنبیری تاك و كۆمه‌ڵدا.
د. هاشم داخل حسین دراجی  / راگری كۆلیژی په‌روه‌رده‌ زانكۆی میسان.

پانێڵی سێهه‌م:
به‌ڕێوه‌به‌ری پانێڵ: د. حه‌یده‌ر له‌شكری
*رۆڵی روناكبیران و ده‌سته‌بژێران له‌ پته‌وكردنی شوناسی روناكبیری
د. نه‌رمین مه‌عروف غه‌فور- راگری كۆلێژی بازرگانی زانكۆی سلێمانی
*دوا ڕۆژی روناكبیری و ئاڵه‌نگارییه‌كانی دوای كۆڕۆنا.
د. ره‌جا عانی - سه‌رۆكی ده‌زگای (ئه‌لشموخ)ی مرۆیی و ماف.
*رۆڵی ڕوناكبیریی له‌ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی / د.محه‌مه‌د ته‌قی كینانی.
*بڵاوكردنه‌وه‌ی كلتوری لێبورده‌یی له‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هزری په‌ڕگیرییدا/ م. عومه‌ر عه‌لی ئه‌حمه‌د - توێژه‌ر و مامۆستای زانكۆی سلێمانی
*شوناسی عێراق و شوناسه‌ روناكبیرییه‌كان/ راستییه‌ مێژووییه‌كان و ئاڵنگارییه‌ هاوچه‌رخه‌كان / م. عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا_ نوسه‌ر و مامۆستای زانكۆ.

له‌ كۆتایی كۆنفرانسه‌كه‌شدا په‌یامی كۆنفرانس له‌لایه‌ن مه‌لا به‌ختیار سه‌رپه‌رشتیاری تۆڕی ناوه‌ندی رۆشنگه‌ری چاودێر پێشكه‌شكرا.

PUKmedia  ڤینۆس تۆفیق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket