riklam

ئـه‌مـڕۆ لـه‌ مـێـژوودا

جیهان 08:33 AM - 2021-09-04

رووداوه‌كان:

1804: شازاده‌ تسی تسیانۆف له‌پارێزگای یه‌ریڤان په‌یوه‌ندی به‌ حوسێن ئاغاوه‌ كرد بۆ هاوكاریكردنی هێزه‌كانی روس دژی هێزه‌كانی فارس.

1870: ئیمبراتۆری فه‌ره‌نسه‌ ناپلیۆنی سێهه‌م هه‌ره‌سی هێنا له‌به‌رده‌م هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیاو به‌دیل گیرا له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانیاوه‌.

1888: جۆرج ئیستمان ماركه‌ی بازرگانی (ئیستمان كوداك)ی تۆماركرد.

1899: سوپای میسری هه‌ردوو ئاڵای میسری و به‌ریتانی له‌سه‌ر كۆشكی حاكمی سودان به‌رزكرده‌وه‌.

1909: كۆتایی مانگرتنی سویدی گشتی.

1917: گرێدانی كۆنگره‌ی 27 خێڵی كورد له‌ناوچه‌ی (دازونی) ئه‌نجامدرا له‌ده‌وروبه‌ری شاری سنه‌ به‌هه‌وڵی نوێنه‌ری روسیا (زاخاڕیچینكۆ).

1919: كۆنگره‌ی سێواس سه‌ره‌تای كۆنگره‌ی (ئه‌رز رۆم) بوو له‌باكووری كوردستان كه‌ بڕیاری بۆدرا. له‌ڕۆژه‌كانی كۆنگره‌دا مێجه‌ر نۆئێل و جه‌لاده‌ت به‌درخان و كامه‌ران به‌درخان و ئه‌كره‌م جه‌میا پاشا گه‌شتنه‌ شاری مه‌لاتیه‌.

1932: فه‌ره‌نساو پۆڵه‌نده‌ رێككه‌وتننامه‌ی یارمه‌تیدانی هاوبه‌شی نێوانیان مۆركرد.

1945: رژێمی عیراقی په‌لاماری ناوچه‌ی هاودیان و ده‌وروبه‌ری داو داگیریكرد كه‌ سه‌ر به‌پارێزگای هه‌ولێره‌.

1948: شاژنه‌ فیلهامینا شاژنی هۆڵه‌نده‌ وازی له‌عه‌رشی ده‌سه‌ڵات هێنا بۆ كچه‌كه‌ی جولیانا كه‌ نازناوه‌كه‌ی شاژنه‌ جولیانا بوو.

1953: به‌ستنی خولی یه‌كه‌می (ئه‌نجومه‌نی به‌رگری عه‌ره‌بی هاوبه‌ش) له‌قاهیره‌.

1970: هه‌ڵبژاردنی سلفادۆر ئه‌لیندی به‌سه‌رۆكی چیلی.

1974: ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان بڕیاری به‌ستنی په‌یوه‌ندی دیبلۆماتیدا له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیای خۆرهه‌ڵات دا.

1977: جیبۆتی دایه‌ پاڵ كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی.

1980: ده‌ستپێكردنی جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان عیراق و ئێران.

1981: تیرۆركردنی باڵیۆزی فه‌ره‌نسی (لویس دو لامار) له‌لوبنان.

1990: سه‌رۆكی ئه‌مریكی جۆرج بۆش میسری به‌خشی له‌قه‌رزه‌ سه‌ربازیه‌كانی.

1991: دامه‌زراندنی پارتی پارێزگارانی كوردستان.

1992: تا 6/9 كۆنگره‌ی یه‌كه‌می نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به‌ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانی كوردستان له‌شاری (زیست)ی هۆڵه‌ندا.

1993: تیرۆركردنی هه‌ردوو په‌رله‌مانتاری حزبی dep له‌باتمان،محه‌مه‌د سنجارو مه‌تین ئۆزده‌میر.

1994: نوێنه‌ری كورد له‌په‌رله‌مانی توركیا (محه‌مه‌د سنجار) له‌شاری دیاربه‌كر له‌ئه‌نجامی هێرشی ده‌سه‌ڵاتی توركیا كوژرا.

1995: تا 15/9 به‌ستنی چواره‌مین كۆنگره‌ی جیهانی ئافره‌تان له‌په‌كینی پایته‌ختی وڵاتی چین، چه‌ند ئافره‌تێكی كوردیش به‌شداریان تێداكرد.

1996: توركیا رایگه‌یاند كه‌ ناوچه‌ی مه‌ترسیدار له‌ناو سنووری باشووری كوردستان داده‌مه‌زرێنێت، كه‌(5) بۆ (20) كم ه‌، به‌ته‌ریبی سنوری توركیا.

1996: هێرشێكی تری ئه‌مریكا بۆسه‌ر عیراق به‌ 17 راكێت.

1997: كرده‌ی فه‌له‌ستینی له‌قودس كه‌ بووه‌ هۆی كوژرانی 7 كه‌س و برینداربوونی 150 كه‌س.

1998: دامه‌زراندنی بزوێنه‌ری گه‌ڕانی گوگڵ له‌سه‌ر ده‌ستی سیرجی برین و لاری بایج.

2002: له‌هه‌وڵێكی تیرۆریستیدا له‌نزیك ئه‌كادیمیای پۆلیسی كه‌ركوك 21 كه‌س كوژران و ده‌یان كه‌سی تریش برینداربوون.

2007: دادوه‌ر عارف شاهێن سه‌رۆكی دادگای باڵای تاوان له‌عیراق رایگه‌یاند: دادگای باڵای تاوان له‌عیراق له‌ سێداره‌دانی تاوانبارانی ئه‌نفالی په‌سه‌ندكرد.

2010: له‌یاری كۆتایی خولی بژارده‌ی عیراقی فیدراڵ، یانه‌ی دهۆك بۆ یه‌كه‌مجار جامی خولی بژارده‌ی یانه‌كانی عیراقی به‌ده‌ستهێنا.

2013: ئیبراهیم ئه‌بوبه‌كر كیتا بوو به‌سه‌رۆكی مالی وه‌ك پێنجه‌م سه‌رۆكی مالی له‌دوای (دیونكوندا تراوری).

2014: زانایانی شوێنه‌وار دۆزینه‌وه‌ی خۆیان راگه‌یاند سه‌باره‌ت به‌كۆنترین كاری هونه‌ری ته‌جریدی كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ مرۆڤی نیانده‌رتاڵ له‌ئه‌شكه‌وتی (گورامی ده‌ریایی)، له‌جه‌به‌ل تاریق.

2014: رێكخراوی قاعیده‌ رایگه‌یاند كه‌ به‌شێكی نوێی كردۆته‌وه‌ له‌نیوه‌ دوورگه‌ی هیندی.

له‌دایكبوون:

1768: ئه‌لفیكونت دو شاتوبریان، ئه‌دیب و شاعیری فه‌ره‌نسی له‌پاریس.

1824: ئه‌نتۆن بروكنز، دانه‌ری مۆسیقای نه‌مساوی.

1896: ئه‌نتۆنین ئه‌رتو، شاعیرو ئه‌كته‌ری فه‌ره‌نسی.

1913: كنزو تانگه‌، ئه‌ندازیارو ته‌لارسازی یابانی.

1913: ستانفورد مور زانای كیمیای زینده‌یی ئه‌مریكی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1972ز.

1926: إلیاس الهراوی، سه‌ركۆماری لوبنانی.

1934: كلیف گرانجر، ئابوریناسی ویلزی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵ له‌زانسته‌ ئابووریه‌كان له‌ساڵی 2003ز.

1934: ئیدوارد خیل گۆرانیبێژی روسی.

1953: فاتیح تیریم یاریزان و راهێنه‌ری تۆپی پێی توركی.

1962: شینیا یاماناكا پزیشكی یابانی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 2012ز.

1971: مایك تایلور یاریزانی تۆی پێی ئیرله‌نده‌ی باكوور.

1975: مارك رونسون مۆسیقاری ئینگلیزی.

1976: دنیلسون ناسیمینتو یاریزانی تۆپی پێی به‌ڕازیلی.

1978: یوسف الشریف، ئه‌كته‌ری میسری.

1979: احمد إیراج، ئه‌كته‌ری كوێتی.

1979: نادین الراسی ژنه‌ ئه‌كته‌ری لوبنانی.

1981: ریچارد گارسیا یاریزانی تۆپی پێی ئوسترالی.

1983: منه‌ فزالی ژنه‌ ئه‌كته‌ری میسری.

1994: محه‌مه‌د سنجار نوێنه‌ری كورد له‌په‌رله‌مانی توركیا له‌شاری دیاربه‌كر.

وه‌فات:

1063: تغرك به‌گ، سوڵتانی سه‌لجوقی.

1963: رۆبه‌رت شومان، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا.

1965: ئه‌لبرت شوایتزر فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 1952ز.

1982: ئیبراهیم سه‌عفان، ئه‌كته‌ری میسری.

1993: محه‌مه‌د سنجارو مه‌تین ئۆزده‌میر، هه‌ردوو په‌رله‌مانتاری حزبی dep له‌ باتمان.

1997: ئه‌لدو روسی، ته‌لارسازی ئیتالی.

2006: جاشینتو فاكیتی، یاریزانی تۆپی پێی ئیتالی و سه‌رۆكی یانه‌ی ئینته‌رنه‌سیونالی میلانۆ.

2006: ستیف ئیروین، پسپۆڕ له‌سروشت و كه‌سایه‌تی ته‌له‌فزیۆنی ئوسترالی.

2010: محیه‌دین لباد، نیگاركێش و هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری میسری.

جه‌ژن و بۆنه‌كان:
جه‌ژنی كۆچبه‌ران له‌ئه‌رجه‌نتین.
رۆژی پیشه‌ی رۆژنامه‌نوسی له‌ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان.

 PUKmedia ئا/ حسێن  هه‌ڵه‌بجه‌یی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket