riklam

پێنجوێن..جوتیاران داوای ساغكردنەوەی بەرهەمەكانیان دەكەن

کوردستان 12:36 PM - 2021-09-02

بەهۆی بێ بازاڕی و ساغنەبوونەوەی بەرهەمی تەماتە، جوتیارانی  قەزای  پێنجوێن لەسەر ڕێگای سەرەكی باشماخ گردبوونەوەو داوا دەكەن بەرهەمی تەماتە هاوردەی هەرێم نەكرێت.

دانیار فازڵ یەكێكە لەو جوتیارانەی بەشداری گردبوونەوەكەی كردوە، بە PUKmediaی راگەیاند: كێشەكە ئەوەیە حكومەتی عیراق بەبڕی سێ ملیار دینار رێگا پێدانی بۆ بازرگانێك كردوە لەمەرزی مونزریەوە تەماتە هاوردە بكات و هەر كیلۆیەك ٢٥٠ دینار گومرك بدات، بەمەش نرخی تەماتە لەعەلوە دادەبەزێنێت و تەماتەی پێنجوێن كیلۆی ٥٠٠ دینار تا ٦٠٠ دینار دەكات.

وتیشی: هێوادارم حكومەتی هەرێم هاوكارمان بێت، ئێستە بەرهەمی  جوتیارانی قەزای پێنجوێن پێگەیشتووە بەشی هەموو قەزاو ناحیەكان دەكات.

PUKmedia محەمەد عەبدولڕەحمان- شارەزوور

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket