}

پرسه‌نامه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ بۆ كۆچی دوایی لیوا سواره‌ بیستانه‌یی

ی ن ک 04:24 PM - 2021-08-26

بۆ كۆچی دوایی لیوا سواره‌ بیستانه‌یی، كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ سه‌ربه‌زه‌كه‌یان كردووه‌، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

 
كۆسره‌ت ڕه‌سول هاوخه‌می بۆ كۆچی دوایی لیوا سواره‌ بیستانه‌یی ده‌رده‌بڕێت

به‌ڕێزان: خانه‌واده‌و كه‌سوكاری لیوا سواره‌ بیستانه‌یی

به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی دێرین و فه‌رمانده‌ی تێكۆشه‌رو قاره‌مان لیوا سواره‌ بیستانه‌یی-م بیست، دڵگران و خه‌مباری كردم، هاوبه‌شی خه‌متانم.
بۆ ئه‌م كۆچه‌و له‌ده‌ستدانی ئه‌م كه‌ڵه‌ تێكۆشه‌رو قاره‌مانه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆمتان ئاراسته‌ ده‌كه‌م، هیواخوازم ئه‌مه‌ دواكۆست و ناخۆشی هه‌موو لایه‌ك بێت، خوای گه‌وره‌ سه‌بووری هه‌موو لایه‌ك بدات و كۆچكردوو جێگای به‌هه‌شتی به‌رین بێت.


كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

 

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket