ئــه‌مڕۆ لــه مـێژوودا
جیهان 08:34 AM - 2021-08-26
26 ئۆگه‌ست/ئاب
رووداوه‌كان:
1883: ته‌قینه‌وه‌ی بوركانی كراكاتوا كه بووه هۆی وێرانبوونی 163 گوند و كوژرانی 36380 كه‌س.
1920: چاكسازی ده‌هه‌می ده‌ستوری ئه‌مریكی كه رێگه‌یدا به ئافره‌تان بۆ ده‌نگدان، و له‌و رۆژه‌شدا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ئاهه‌نگ ده‌گێڕێت به ناوی رۆژی ئاهه‌نگی یه‌كسانی ئافره‌تان.
1922: سوپای تورك په‌لاماری سوپای یۆنانی دا له ناوچه‌ی ساكاریای باكوری كوردستان.
1936: مۆركردنی په‌یماننامه‌ی نێوان شانشینی یه‌كگرتوو و میسر، كه له میانیدا شانشینی یه‌كگرتوو ره‌زامه‌ندی نواند بۆ سه‌ربه‌خۆیی میسر.
1937: مۆركردنی په‌یمانی عه‌ره‌بی به ناوی (برایه‌تی عه‌ره‌ب) له نێوان شانشینی سعودیه و شانشینی عێراق و شانشینی یه‌مه‌ن.
1940: فڕۆكه به‌ریتانیه‌كان شاری به‌رلینیان بۆردومان كرد بۆ یه‌كه‌مین جار و ئه‌وه‌ش وه‌ك ره‌تدانه‌وه‌یه‌ك بۆ بۆردومانی فڕۆكه ئه‌ڵمانیه‌كان بۆ شاری له‌نده‌ن له رۆژی پێشوودا و له میانی جه‌نگی دووه‌می جیهانی.
1944: شارل دیگۆل چووه ناو پاریسه‌وه دوای ئه‌وه‌ی كه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان هه‌ستان به ئازادكردنی له رۆژی پێشوودا و له میانی جه‌نگی دووه‌می جیهانی.
1953: هه‌ڵگیرسانی شۆڕش له مه‌راكیش دژی فه‌رنسیه‌كان.
1957: یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت سه‌ركه‌وتنی خۆی راگه‌یاند به‌هۆی یه‌كه‌مین ئه‌زموونی بۆ هه‌ڵدانی یه‌كه‌مین موشه‌كی كیشوه‌ربڕ له جیهاندا.
1959: سه‌رۆكی ئه‌مریكا (دوایت ئیزنهاوه‌ر) په‌یمانیدا كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان شان به شانی ئه‌ڵمانیای خۆرئاوا بوه‌ستێـت له پێناو مانه‌وه‌ی به ئازادی و به‌هێزی.
1961: بۆرما بوو یه‌كه‌مین ده‌وڵه‌تی بوزی له جیهاندا.
1972: پێشبڕكێی ئۆڵۆمپیاتی جیهانی له ئه‌لمانیا ئه‌نجامدرا و به‌رده‌وام بووتا 11/9ی هه‌مان ساڵ.
1975: به‌ستنی كۆنگره‌ی (كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كورد) له ئه‌وروپا له شاری به‌رلینی خۆرئاوا.
1976: سه‌ره‌ك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسی جاك شیراك ده‌ستی له پۆسته‌كه‌ی كێشایه‌وه به‌هۆی ناكۆكی سیاسی نێوانی و نێوان سه‌رۆك فالیری جیسكار دیستان.
1988: بۆردومانكردنی ناوچه‌ی هیران به گازی كیمیایی له لایه‌ن رژێمی عێراقه‌وه.
1996: مۆركردنی په‌یمانی نێوان توركیا و ئیسرائیل بۆ هاوكاری سیخوڕی به تایبه‌تی له رێگه‌ی مانگی ده‌ستكرده‌وه بۆ وه‌رگرتنی زانیاری له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان به تایبه‌تی په‌كه‌كه له باكووری كوردستان.
2004: وه‌فدی مامۆستایانی كوردستان له عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردون به‌شداری له كۆنفرانسی مامۆستایانی نێوده‌وڵه‌تی كرد.
2014: بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی و ئیسرائیل گه‌شتنه رێكه‌وتنی (به‌رده‌وام و دیارینه‌كردنی كات) بۆ ئاگربه‌ست له غه‌ززه، دوای جه‌نگێك كه 50 رۆژی خایاند.
له‌دایكبوون:
1469: مه‌لیك فرنانوی دووه‌م، مه‌لیكی شانشینی ناپۆلی.
1676: رۆبه‌رت والبول، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی شانشینی یه‌كگرتوو.
1728: یوهان لامبرت، زانای فیزیا و بیركاری و فه‌له‌كی سویسری.
1743: ئه‌نتوان لافوازیه، زانای كیمیای فه‌ره‌نسی.
1819: ئه‌میر ئه‌لبرت، مێردی شاژنه فیكتۆریا.
1882: جیمس فرانك، زانای فیزیای ئه‌ڵمانی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1925ز.
1907: عه‌لادین سه‌جادی، ئه‌دیب و نوسه‌ری كورد.
1910: دایكه تریزا، ژنه راهیب و په‌رستاری هیندی به نه‌ژاد ئه‌لبانی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 1979ز.
1937: گینادی یاناییف، سیاسه‌تمه‌داری روسی.
1952: مایكل جیته‌ر، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1956: جمال المراكبی، بانگخوزای میسری.
1964: محه‌مه‌د الخیاری، ئه‌كته‌ری مه‌غریبی.
1971: تالیا، ژنه گۆرانیبێژی مه‌كسیكی.
1980: كریس باین، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1980: ماكولی كولكین، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1981: فانجیلیس موراس، یاریزانی تۆپی پێی یۆنانی.
1984: ئه‌حمه‌د عه‌باس، یاریزانی تۆپی پێی سعودی.
1986: كولن كازم ریچاردز، یاریزانی تۆپی پێی توركی.
1986: كاسی، ژنه گۆرانیبێژی ئه‌مریكی.
1993: كیكی بالمر، ژنه ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژی ئه‌مریكی.
وه‌فات:
1278: ئوتوكاری دووه‌م، مه‌لیكی بوهیمیا.
1576: تیشیان، هونه‌رمه‌ندی وینه‌كێشی به‌ناوبانگی جیهانی، له كه‌نیسه‌ی (سانتا ماریا) له پۆڵۆنیا نێژراوه.
1723: ئه‌نتونی فان لیفینهوك، زانای هۆڵه‌ندی.
1850: مه‌لیك لویس فیلیپی یه‌كه‌م، مه‌لیكی فه‌ره‌نسه.
1865: یوهان ئینكی، فه‌له‌كناسی ئه‌ڵمانی.
1910: ویلیا‌م جیمس، فه‌یله‌سوف و ده‌رونزانی ئه‌مریكی.
1945: فرانتس فرفل، نوسه‌ری نه‌مساوی.
1958: ریف فون ویلیامز، ئاوازدانه‌ری به‌ریتانی.
1979: میكا فالتری، رۆماننوسی فنله‌ندی.
1980: تیكس ئه‌یفری، نیگاركێشی فیلم كارتۆن و ئه‌كته‌ری ده‌نگه‌كان و ده‌رهێنه‌ری ئه‌مریكی.
1987: جۆرج فیتیگ، زانای كیمیای ئه‌ڵمانی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1979ز.
1997: فه‌هد بلان، گۆرانیبێژی سوری.
2009: عبدالعزیز الحكیم، پیاوی ئاینی و سیاسه‌تمه‌داری عێراقی.
جه‌ژن و بۆنه‌كان:
جه‌ژنی پاڵه‌وانان له نامیبیا و فلیپین.
رۆژی یه‌كسانیه‌كانی ئافره‌تان له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان
PUKmedia ئا/حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26