}

پرسه‌نامه‌ی قوباد تاڵه‌بانی بۆ كۆچی دوایی رائید دڵشاد سابیر

پرسەنامە 06:54 PM - 2021-08-22

بۆ كۆچی دوایی رائید دڵشاد سابیر محه‌مه‌د، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌‌رۆكی ئه‌‌نجومه‌‌نی وه‌‌زیران، بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌یان كردووه‌، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌ڕێزان خێزان و خانه‌واده‌ی كۆچكردوو رائید (دڵشاد سابیر محه‌مه‌د)

به‌ ‌بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی (رائید دڵشاد سابیر محه‌مه‌د) دڵگران و نیگه‌ران بووین. به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیتان ئاڕاسته‌‌ ده‌كه‌م و خۆم به‌ هاوبه‌شی خه‌متانم ده‌زانم.

كۆچكردوو رایٔید (دڵشاد سابیر محه‌مه‌د) له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی نیشتمانپه‌روه‌ر بووه‌ و له‌نێو ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندا خزمه‌تی به‌گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی كردووه‌. 

جێگای كۆچكردوو (دڵشاد سابیر محه‌مه‌د) به‌هه‌شتی به‌رین بێت، خوای گه‌وره‌ سه‌بوری و دڵنه‌وایی به‌خۆتان و خانه‌واده‌ و‌ هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.

انا لله وانا الیه‌ راجعون

قوباد تاڵه‌بانی
جێگری سه‌‌رۆكی ئه‌‌نجومه‌‌نی وه‌‌زیران

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket