riklam

ئاسیاسێل دوو خەڵاتی گەورەی جیهانی وەردەگرێت

هەواڵ 12:38 PM - 2021-08-19

ئاسیاسێڵ لەسەر ئاستی جیهان وەكو باشترین رووماڵی تۆڕی پەیوەندی مۆبایل لەلایەن "Ookla Speedtest"ــەوە، و خێراترین ئینتەرنێت لەلایەن "Speedchecker"ــەوە لە عیراقدا دەستنیشان دەكرێت.
دامەزراوەی جیهانیی "Ookla®" خەڵاتی یەكەمین كۆمپانیای مۆبایل لە نێو كۆمپانیاكانی مۆبایلدا دەبەخشێتە ئاسیاسێڵ بۆ رووماڵی تۆڕی پەیوەندی بۆ ساڵی 2021. بەدەستهێنانی خەڵاتی "OoklaSpeedtest" تەنها چەند مانگێك دوای بەخشینی مۆڵەتی رەسمی دێت بەخزمەتگوزاری "4G" لەلایەن حكومەتی عیراقییەوە لە كانونی دووەمی 2021 .

ئاسیاسێڵ، یەكەمین كۆمپانیای پەیوەندیی لە عیراق، بۆ جارێكی تر پێگەی پێشەنگی خۆی نیشانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا لە بواری پەیوەندییەكان لەڕێی كاری جددیەوە بۆ سەلماندنی سەركەوتوویی پلەو پایەی براندەكەی: "ئاسیاسێڵ كۆماندەكاتەوە". ئاسیاسێڵ كە گەورەترین كۆمپانیای خزمەتگوزاری مۆبایلە  جارێكی تر سەركەوتنی بەدەستهێنا بەوەی لەلایەن ماڵپەڕو ئەپلیكەیشنی "Ookla"ــەوە بۆ تێستی خێرایی وەكو یەكەمین كۆمپانیای پەیوەندی مۆبایل لە عیراق پۆلێنكرا بۆ هەبوونی باشترین ڕووماڵی تۆڕی پەیوەندی، بەجیا لەم خەڵاتە، لەلایەن ماڵپەڕو ئەپلیكەیشنی "Speedchecker" ــەوە وەكو خێراترین ئینتەرنێت دەستنیشانكرا. "Ookla" و " Speedchecker" دوو لایەنی سێهەمی سەربەخۆن كە كاریان شیكردنەوە و پاداشتكردنی كۆمپانیاكانی مۆبایلە لەسەر ئاستی جیهان.

“Ookla”، كە یەكەمین ئەپلیكەیشنی  جیهانییە بۆ تێستكردنی تۆڕی ئینتەرنێتی جێگیر "برۆدباند"و مۆبایل وشیكردنەوەی داتا، ئاسیاسێڵی وەكو باشترین كۆمپانیا دەستنیشانكرد لەڕووی هەبوونی باشترین رووماڵی تۆڕی پەیوەندییەوە لە عیراقدا لە چارەكی یەكەم دووەمی 2021 دا*.

“Ookla” زانیاری متمانەپێكراو وپشتپێبەستراو دابیندەكات لەسەر ئەداكردنی كۆمپانیاكانی پەیوەندی لە زۆر ڕووەوەو ئاسیاسێڵی وەك باشترین رووماڵی تۆڕی پەیوەندی لە عیراق ناوزەدكردوە بەوەی كە رووماڵی تۆڕی پەیوەندی بۆ زیاتر لە 99% ی ئەو شوێنانەی عیراق دابینكردووە كە رووپێوكراون. ئەمەش سەلمێنەری ئەو راستییەیە كە ئاسیاسێڵ چۆن ناوازەترین ئەزموونی بۆ بەشداربووانی لە عێراق دابینكردووە لە ڕێی فەراهەمكردنی باشترین تۆڕی مۆبایلەوە لە سەرتاسەری وڵاتدا بۆیان. 

لەلایەكی ترەوە، ئاسیاسێڵ لەلایەن "Speedchecker"ــەوە خەڵاتكرا بۆ خێرایی ئینتەرنێتەكەی، وە وەكو خێراترین ئینتەرنێت لە عیراقدا دەستنیشانكرا لە چارەكی یەكەم و دووەمی ساڵی 2021. ئەپلیكەیشن و ماڵپەڕەكانی "Speedchecker" تایبەتمەندە لە شیكردنەوەی داتاكانی تایبەت بەئینتەرنێت و پێوانەكردنی خێراییەكەی. ئەپلیكەیشنەكەی لەسەر هەردوو سیستمی ئەندرۆید و "iOS" كاردەكات، بێجگە لەوەی ماڵپەڕەكەشیان دەتوانرێت بەكار‌بهێنرێت. ئەم خەڵاتە سیاسەتی شەفافیەتی ئاسیاسێڵی چەند هەنگاوێكی تر بەرەوپێشەوە برد وڕێگەیەكیشی لەبەردەم بەشداربووانیدا واڵاكرد بۆ تێستكردنی خێرایی ئینتەرنێتەكەیان تا بزانن بۆچی رێكخراوێك و ئەپلیكەیشنێكی نێودەوڵەتی لەوجۆرە وەك خێراترین ئینتەرنێت لە عیراقدا دەستنیشانیدەكات. 

لەمبارەیەوە عومەر فالح، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری پەیوەندییە گشتییەكان و بەبازاڕكردن وتی: وەرگرتنی ئەم خەڵاتانە مایەی ئەوپەڕی شانازی وخۆشحاڵیمانە كەوا لەلایەن دامەزراوەگەلێكی پایەبەرز و بەناوبانگی وەكو "Ookla" و "Speedchecker"ــەوە رێزمان لێدەنرێت، ئێمە دانبەو راستیەدا دەنێین كە هەردوو دامەزراوەكە زۆر شەفافن، وە هەڵسەنگاندن و خەڵاتەكانیان باشترینی باشترینەكانە؛ بۆیە ئەم دەستكەوتە گەورەیە جێگەی ئەوپەڕی شانازی ئێمەیە. وتیشی: ئەمە نیشانەی هەوڵی گەورەو كاری جددی كارمەندە دڵسۆز و خاوەن تێڕوانین وجددیەكانمانن، سەرەڕای ئەوەی پرەنسیپەكانی ئاسیاسێڵ بەتەواوەتی بۆ هەموو جیهان نمایشدەكەن كە هەمیشە پرەنسیپگەلێك بوون تایبەت بەلەخۆگرتن وگەشەپێدان وبەرپرسیارێتی، ئێمە شانازی بەوەوە دەكەین كە سەرمەشقی كۆمپانیاكانین لە عیراقدا لەڕووی خێرایی ئینتەرنێت و رووماڵی تۆڕی پەیوەندی مۆبایل، وە ئەمەش پێگەیەكە كە ئێمە زۆر پەرۆشین بۆ پارێزگاریكردن لێی، بەتایبەت دوای وەها ساتەوەختێكی پڕ لە سوپاس و پێزانین؛ ساتەوەختی خەڵاتكردنمان بۆ ئەو كارانە. بەشداربووانمان خاڵی گرنگیپێدانی پلە یەكی ئێمەن، و رەزامەندیشییان بەردەوام ئەولەویەتی پلەیەكی ئێمەیە.

دوگ سەتڵز، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری Ookla دەڵێت:خەڵاتەكانی Speedtest "تێستی خێرایی" كە لەلایەن Ookla ــەوە دەبەخشرێن، بۆ دەستەبژێرێك لە كۆمپانیاكانی تۆڕی ئینتەرنێت و مۆبایل تەرخانكراون كە ئەداكردنێكی نایابیان هەبووە لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت و ڕووماڵی تۆڕی پەیوەندی لە بازاڕێكی دیاریكراودا. مایەی خۆشحاڵیمانە كە ئەم خەڵاتە پێشكەشی ئاسیاسێڵ دەكەین وەكو باشترین رووماڵی تۆڕی مۆبایل لە عێراق. ئەم ڕێزلێنانە گەواهیدەری  بەڵگەی ئەدای نایابیانە لە چارەكی یەكەم و دووەمدا لەسەر بنەمای شیكردنەوەی ووردی Ookla لەسەر ئەو تێستانەی كە بەكارهێنەران بە بەكارهێنانی Speedtest ئەنجامیانداوە.

دەربارەی ئاسیاسێڵ
ئاسیاسێڵ "كۆماندەكاتەوە"، دابینكەری سەرەكی خزمەتگوزاریی پەیوەندییەكانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەكانە لە عیراق ولە 1ی كانونی دووەمی 2021 ــەوە ژمارەی بەشدرابووی رەزامەندی 14.7  ملیۆنی تێپەڕاندووە. ئاسیاسێڵ وەكو یەكەم كۆمپانیای خزمەتگوزاریی مۆبایل ناسێنراوە لە عێراق، وە یەكەم كۆمپانیاشە كە تۆڕەكەی هەموو بەشەكانی عێراق دابپۆشێت وخزمەتگوزای 4G بە كوالیتی یەكی بەرز لە سەرتاسەری سەرجەم پارێزگاكانی عێراق دابینبكات.‌ تۆڕی ئاسیاسێڵ زیاتر 99% ی دانیشتوانی عێراق دەگرێتەوە، ئەمەش وا دەكات كە تۆڕەكەی ببێتە فراوانترین تۆڕی مۆبایل لە بەرامبەر دوو كۆمپانیایەكەی تری مۆبایل لە عیراقدا. ئاسیاسێڵ شانازی بەوەوە دەكات كە لە كانونی دووەمی 2015 ــەوە بە باشترین دابینكەری خزمەتگوزاری ئینتەرنێت دادەنرێت كە باشترین تۆڕی پەیوەندی بە بەرزترین كوالیتی لە عێراق دابیندەكات. 
* لەسەر بنەمای ئەو شیكارییەی لەلایەن Ookla® ـەوە كراوە بۆ زانیارییەكانی تایبەت بە تێستی خێرایی بۆ چارەكی یەكەم و دووەمی 2021. براندی بازرگانی Ookla بەپێی مۆڵەتی رەسمی بەكاردەهێنرێت و بەمۆڵەتی رەسمیش چاپدەكرێتەوە. 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket