riklam

پارێزگاری سلێمانی: رێگری له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سوته‌مه‌نی ده‌كه‌ین

کوردستان 11:41 AM - 2021-08-19

پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند، گرانبوونی نرخی به‌نزین و سوته‌مه‌نی له‌ده‌سه‌ڵاتی ده‌سه‌ڵاته‌ خۆجێییه‌كاندا نیه‌و هه‌وڵده‌ده‌ین رێگربین له‌به‌ربوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین.

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بو به‌كر پارێزگاری سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین و سوته‌مه‌نی له‌ ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نیه‌و له‌گه‌ڵ وڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێران و برا بازرگانه‌كانمان له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌داین نرخی به‌نزین و سوته‌مه‌نی له‌وه‌ زیاتر به‌رزنه‌بێته‌وه‌.

وتیشی: وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتییه‌كان بڕیاریداوه‌ له‌هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه‌ نرخی به‌نزین و سوته‌مه‌نی كه‌مبكاته‌وه‌و ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانی ئه‌و بڕیاره‌ین.

له‌باره‌ی نرخی نان و گرانبوونی نرخی غازیش، پارێزگاری سلێمانی وتی: له‌كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌و پرسه‌ گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت و كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.

ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه‌ كه‌ گرانبوونی نرخی غاز په‌یوه‌ندی به‌گرانبوونی نرخی دۆلاره‌وه‌ هه‌یه‌و تائێستا غازی ماڵان گرانبووه‌و رێگه‌ش ناده‌ین گران ببێت.

PUKmedia جه‌مال سه‌رگه‌تی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket