riklam

هه‌ولێر.. ژماره‌یه‌ك كارگه‌ی نزیك شوێنی نیشته‌جێبوون داده‌خرێن

کوردستان 01:53 PM - 2021-08-17

دوای ناڕه‌زایی و گه‌یاندنی ساكاڵای خه‌ڵكی سنوره‌كه‌، ئیداره‌ پارێزگای هه‌ولێر بڕیاری داخستنی ژماره‌یه‌ك كارگه‌ی شكاندنی به‌رد و ئاماده‌كردنی پێداویستی  پڕۆژه‌كانی رێگاوبان ده‌ركرد، لێپسراوانی  ده‌سته‌ی ژینگه‌ش رایده‌گه‌یه‌نن ئه‌و كارگانه‌ له‌نزیك شوێنی نیشته‌جێبوون بوون و به‌گوێره‌ی مه‌رج و رێنماییه‌ ژینگه‌ییه‌كان كاریان نه‌ده‌كردوه‌ .

ئه‌حمه‌د مه‌حه‌مه‌د وته‌بێژی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: بڕیاری داخستنی 27كارگه‌ی شكاندنی به‌ردو ئاماده‌كردنی پێداویستی پڕۆژه‌كانی رێگاوبان له‌نزیك گه‌ڕه‌كی سه‌ركارێزی شاری هه‌ولێر دراوه‌و تا مه‌رجه‌كان جێبه‌جێ نه‌كه‌ن رێگا به‌ كردنه‌وه‌یان نادرێت.

وتیشی: داخستنی ئه‌و كارگانه‌ كه‌ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر رێگای هه‌ولێر مه‌خموور،‌ دوای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی  تیمی چاودێری  و به‌دواداچوونی ده‌سته‌ی ژینگه‌ و نوێنه‌ری قائیمقام و شاره‌وانی دێت بۆ ئه‌و شوێنه‌، كاتێك ده‌ركه‌وت به‌گوێره‌ی مه‌رج و رێنماییه‌ ژینگه‌ییه‌كان كاریان نه‌ده‌كردوه‌ .

راشیگه‌یاند: جگه‌ له‌ جێبه‌جێكردنی مه‌رجی ژینه‌گه‌یی، پێویسته‌ ئه‌و جۆره‌ كارگانه‌ كه‌ رۆژانه‌ كارده‌كه‌ن و پاشماوه‌ی زیانبه‌خشیان هه‌یه‌، له‌ شوێنی نیشته‌جێبوون دوور بكه‌ونه‌وه‌ و بگوازرێنه‌وه‌ ده‌ره‌وه‌ی شار.
جێی ئاماژه‌یه‌، ماوه‌ی زیاتر له‌ 25ساڵه‌ خه‌ڵكی سنوره‌كه‌ داوای لابردنی ئه‌و گارگانه‌ی سه‌ر رێگای هه‌ولێر مه‌خموور ده‌كه‌ن، كه‌ به‌هۆی فره‌وانبوونی شار كه‌وتونه‌ته‌ نزیك شوێنی نیشته‌جێبوون، كه‌چی به‌هۆكاری جیاواز تا ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره‌ به‌رده‌وامبوه‌ن له‌كاركردن.


PUKmedia  ته‌ها عه‌بدوڵڵا / هه‌ولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket