riklam

گرانبوونی نرخی ئارد نانەواخانەكان دادەخات

کوردستان 10:09 AM - 2021-08-17

لەبەردەم بینای قائیماقامییەتی سلێمانی بەشێك لە خاوەن نانەوا خانەكانی سلێمانی گردبووەنەیەكیان ئەنجامدا و ماوەی چوار رۆژیش مۆڵەت دەدەن بە حكومەت گەرنا لە رۆژی شەممەوە سەرجەم نانەواخانەكان دادەخەن.

زەردەشت علی خاوەنی نانەواخانە لەشاری سلێمانی بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ بۆ گەیاندنی چەند داواكارییەك بەشێك لە خاوەن نانەواخانەكانی شاری سلێمانی گردبوونەوەیەكمان ئەنجامداوە داوای جێ بەجێكردنی داواكاریەكانمان دەكەین.

وتیشی: داواكارییەكانمان بریتین لەوەی كە حكومەتی هەرێم باج و ڕسوماتێكی زۆری خستوینەتە سەر و هەروەها چەند ڕۆژێكیشە نرخی ئارد بەرزبوەتەوە لە 23هەزارەوە بۆ 40هەزار دینار كە ئەوەش زۆر لەسەر ئێمە دەكەوێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لەئێستادا نرخی گازیش بەرزبوەتەوە ئەوەش گرفتێكی ترە بۆ ئێمە دروست بووە، بۆیە داوا دەكەین سەرجەم گرفتەكانمان بۆ چارەسەر بكەن و داواكارییەكانمان جێ بەجێ بكەن.

زەردەشت ئەوەشی ڕاگەیاند: گەر حكومەتی هەرێم داواكارییەكانمان تا ڕۆژی شەممە جێبەجێ نەكات ئەوە هەڵوێستی ترمان دەبێت و سەرجەم نانەواخانەكانی سلێمانی كە ژمارەیان زیاتر لە 3هەزارە سەرجەمیان دادەخەین.

هاوكات هەر ئەمڕۆش بەهۆی گرانبوونی نرخی ئاردەوە بەشێكی زۆری نانەواخانەكانی قەزای سەیدسادق لە كاركردن وەستان، لەوبارەیەشەوە هونەر نەریمان خاوەنی نانەواخانە بە PUKmedia ی راگەیاند: ئەمڕۆ 23 نانەواچی لە سەیسادق نانەواخانەكانیان داخستووە و داواكارین هەرچی زووە ئارد و پێداویستی نانەواخانەكان هەرزان بكرێت چونكە، گەر وانەبێت ناچار دەبین ژمارەی نانەكان كەمكەینەوە.

ماوەی چەند ڕۆژێكە لەهەرێمی كوردستان نرخی ئارد بەرزبوەتەوە ئەوەش نیگەرانی لای هاوڵاتیان و خاوەن نانەواخانەكان دروست كردووە لەبەشێك لەشارەكان خاوەن نانەواخانەكان وەك هەڵوێستێك دژی گرانبوونی ئارد نانەواخانەكانیان داخستووە هەڕەشەی بایكۆت دەكەن.

PUKmedia جەمال سەرگەتی-محەمەد عەبدولڕەحمان
فۆتۆ.. شاد ئیبراهیم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket