كازمی لە كۆجۆوە:نابێت كارەساتی ئێزدییەكان دووبارە بكرێتەوە
عیراق 08:31 PM - 2021-08-16
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق بەسەردانێك گەیشتە قەزای شەنگال لەڕۆژئاوای پارێزگای نەینەواو لەگوندی كۆجۆ رایگەیاند: تیرۆرستانی داعش قێزەونترین تاوانیان لەدژی هاووڵاتیانمان لەكوردانی ئێزدی ئەنجامدا.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بڵاوكراوەیەكدا كە وێنەیەكی دەست PUKmedia گەیشتوەتە رایگەیاند: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ 16ی 8ی 2021 مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانی گوندی كۆجۆی سەر بەقەزای شەنگالی كردو رایگەیاند: تیرۆرستانی داعش قێزەونترین تاوانیان لەدژی هاووڵاتیانمان لەكوردانی ئێزدی ئەنجامدا، تراژیدیای ئێزدییەكانیش دەریخست كە نابێت چەتەكانی تیرۆرستی داعش كۆنترۆڵی گوندەكە بكەن، هەر لەگۆڕستانی شەهیدانی كوردانی ئێزدی، سورەتی فاتیحەی خوێندەوە، وەك رێزگرتنێك لەشەهیدانی ئێزدی.
كازمی لەمیانی وتارێكیدا بۆ كۆمەڵێك لەگوندنشینان وتی: ئەمڕۆ ئێمە لەناو ئێوەداین بۆ ئەوەی تاوانەكانی داعش و ئەو ئازارانەی كە دروستیكردون بەبیر بهێنین، بەڵام ئەم ئازارانە لەبەرامبەر تیرۆر بەهێزمان دەكات، وەك چۆن پەیوەندی خوێنی هەموو عیراقییەكان بەهێز دەكات.
وتیشی: نابێت تراژیدیای ئێزدییەكان دووبارە بكرێتەوە، دەوڵەت بەرگری لەرۆڵەكانیان دەكات، تایبەتمەندییەكانی ئێزدییەكان وەك هاووڵاتیانی عیراق و هەرگیز خوێنی هاووڵاتییەكی عیراقی هەرزان نابێت.
مستەفا كازمی، سەرۆك ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەسەرۆكایەتی وەفدێكی وەزاری لەئەندامانی كابینەكەی، گەیشتە پارێزگای نەینەوا.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وتهبێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26