}

هێرۆ وەهاب: بەشداری 5پاڵەوانێتیم کردووە

چاوپێکەوتن 03:20 PM - 2021-08-07

هێرۆ وەهاب له ساڵی ١٩٨٧ لەشاری سلێمانی لەدایک بووە، هەر لەمنداڵییەوەو لەقۆناغی سەرەتاییەوە ئاواتی ئەوه بووە ببێتە پەیامنێرو کاری راگەیاندن بکات، بەڵام بارودۆخی ژیان نەبوونی ڕێگەی نەداوە خوێندن تەواو بکات و دواجار بیر دەکاتەوە لەبواری وەرزشیدا کار بکات و خەونێکی تر بۆ چانسی ژیانی تاقی بکاتەوەو دواجار خۆی لەبواری وەرزشی و یاری بەرزکردنەوەی قورسایی و تای بۆکسێندا دەبینێتەوەو دەبێتە ژنێک کەبەشداری چەندین چالاکی و پاڵەوانێتی دەکات لەم دیدارەی PUKmedia دا باس لەکارو چالاکییەکانی دەکات. *سەرەتای ئاشنایەتیت ودەستپێکت بەبواری وەرزشی وبەرزکردنەوەی قورسایی دەگەڕێتەوە بۆ کەی؟
و.. من ماوەی ١١ مانگه ئاشنایەتیم لەگەڵ وەرزش دەست پێکردووە، بەڵام سوپاس بۆخوا چالاکانەو بەوپەڕی توانامەوە ماوەی ئەم 11مانگه بەشداری5 پاڵەوانێتم کردووەو ئەنجامی باش وسەرکەوتنم بەدەست هێناوە ئەویش لە بەرزکردنەوەی قورسایی به ئیرادەیەکی زۆرەوە یاری دەکەم وبەردەوامم جگە لەوەش لەیاری لەشجوانی لە یاری تای بۆکسیشدا حەزو توانایەکی باشم هەیە.
٭لەنێوان یاری تای بۆکسێن و یاری بەرزکردنەوەی قورساییدا حەزدەکەی لەکامیاندا زیاتر ڕۆڵ بگێڕیت؟
 و.. تا پاڵەوانێتی هەبێ منیش تادوا لوتکه بەردەوام دەبم و من لەنێوان ئەو دوو یارییه زیاتر حەزم له بەرزکردنەوەی قورساییە.
٭تاچەند خێزانەکەت هاوکار پشتیوانیان کردویت؟
و.. لەراستیدا خێزانەکەم زۆر پاڵپشتی من دەکەن و زۆریش هاوکارییان کردووم.
٭ڕوڵی کچان و ژنان لەبواری وەرزشدا چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟
و.. خۆشبەختانە کچانیش له بواری ورزشدا تارادەیەکی زۆر گرنگیان بەوەرزش داوەو پێویستە زیاتریش گرنگیان پێبدرێت و شان بەشانی پیاوان ڕۆڵ ودەوری خۆیان بگێڕن بەسەر کەوتووانەبگێڕن.
٭بەشداریت لەچەند پاڵەوانێتیدا کردووە؟
و.. من به شداریم لە٥ پاڵەوانێتیدا کردووەو جێگەی دڵخۆشیم بووە.
٭دواین پرۆژەت چیە؟
و.. دواین پرۆژەی من ئینشائەڵڵا دەبمه کاپتنێکی گەوره تا بتوانم خزمەتی کچان و ژنانی وڵاتەکەم بکەم و دروستیان بکم وەک خۆم و پێکەوە خزمەت بەژنان بکەین وە لەکۆتایدا زۆر سوپاس بۆ ئێوەی ئازیز کەمنتان بەسەر کردەوەو  جێگەی خۆیەتی سوپاسی هەردو مامۆستای بەئەزموونم مامۆستا فەریدون جاف و مامۆستا ڕزگاربکەم.
PUKmedia   ڕێباز حەسەن کەڵهوڕیی

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو