}

ئه‌و پیاوه‌ 109 ساڵه‌ی كۆرۆنای تێپه‌ڕاند بۆ PUKmedia ده‌دوێت

کوردستان 10:45 AM - 2021-08-03

حاجی كه‌ریم سه‌لیم ته‌مه‌نی 109ساڵه‌ له‌ماوه‌ی ڕ‌ابردوودا تووشی كۆرۆنا ده‌بێت، پاش چه‌ند ڕ‌ۆژێك مانه‌وه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ تێده‌په‌ڕ‌ێنێت و چاك ده‌بێته‌وه‌، حاجی هیواش ده‌خوازێت هاوڵاتیان ووره‌یه‌كی به‌رزیان هه‌بێت و له‌هه‌مانكاتیشدا خۆیان بپارێزن.

حاجی كه‌ریم سه‌لیم بۆ PUKmedia وتی: من له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕ‌ۆژی ڕ‌ابردوو له‌ بووكه‌كه‌مه‌وه‌ تووشی كۆرۆنا بووم، سه‌ره‌تا نه‌مزانی تووش بووم، هه‌ر وره‌م به‌رزبوو، كه‌هاتمه‌ سلێمانی لێره‌ پشكنینیان بۆكردم ده‌ركه‌وت كۆرۆنامه‌، به‌ڵام من هه‌ر وره‌م به‌رزبووم نه‌ترسام، پاشان من له‌نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید هێمن داخلكرام و پزیشكه‌كان چاودێریان كردم، پاش چه‌ند ڕ‌ۆژێك چاك بوومه‌وه‌ ڤایرۆسه‌كه‌م تێپه‌ڕ‌ان.

وتیشی: ڤایرۆسه‌كه‌ زۆر عه‌زێتی یام و بێتاقه‌تی كردم به‌ڵام، من زاڵ بووم به‌سه‌ریدا تا چه‌ند ڕ‌ۆژێك مانه‌وه‌م له‌ نه‌خۆشخانه‌ چاره‌سه‌ری پێویستم وه‌رگرت و چاك بوومه‌وه‌.

حاجی كه‌ریم ئه‌وه‌شی وت: كه‌ ئێستا بارودۆخی زۆر باشه‌ و ده‌توانێت وه‌ك جاران هه‌ڵسوكه‌وت بكات و دڵخۆشیشه‌ به‌وه‌ی كه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌كان خزمه‌تی زۆرباشی نه‌خۆشه‌كان ده‌كرێت.

حاجی كه‌ریم سه‌لیم كه‌ته‌مه‌نی 109ساڵه‌ داوا له‌هاووڵاتیان ده‌كات خۆیان بپارێزن بۆئه‌وه‌ی چیتر تووشی ئه‌و ڤایرۆسه‌ نه‌گریسه‌ نه‌بن، ئه‌و وتی من ئێستاش خۆم ده‌پارێزم و ڕ‌ێكاره‌كانی خۆپارێزی ئه‌نجام ده‌ده‌م.

PUKmedia جه‌مال سه‌رگه‌تی
فۆتۆ.. شاد ئیبراهیم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو