سهمانهی موحه‌مه‌دی: ڕۆمان و تابلۆكانم دونیایه‌كی ڕۆحیان بۆ دروستكردووم
چاوپێکەوتن 10:02 AM - 2021-08-01
سهمانهی موحه‌مه‌دی له‌ساڵی 1996 له‌شاری ئابادانی ڕۆژئاوای ئێران له‌دایك بووه، ده‌رچووی به‌شی ئه‌ندازیاریی زانكۆی مه‌شهه‌ده، له‌مناڵییه‌وه ئاره‌زوو خولیای به‌لای هونه‌ری شێوه‌كاریی و دوونیای ئه‌ده‌ب و ڕۆماندا ده‌چێت و تاكوئێستاش به‌رده‌وامه‌و خاوه‌نی سه‌دان تابلۆ‌و ڕۆمانێكه به‌ناوی (پروانه از اسمانی من) (په‌پوله له‌ئاسمانی من)
له‌م دیداره‌ی PUKmedia دا باس له‌ئه‌زموونی كاره‌كانی ده‌كات.
*چۆن ده‌ستت به‌كاری شێوه‌كاری و نوسینی ڕۆمان كرد؟
و.. من هه‌ر له‌منداڵییه‌وه حه‌زێكی زۆرم بۆ هونه‌ری شێوه‌كاری هه‌بووه ئه‌ویش له‌قۆناغی سه‌ره‌تایی و دواتریش له‌ڕێگه‌ی پورمه‌وه كه‌ئه‌ویش شێوه‌كاره ده‌ستم پێكردو تاكوئێستاش به‌رده‌وامم.
به نیسبه‌ت ڕۆمانیشه‌وه زۆرێك لهڕۆمانهكانم ده‌خوێنده‌وه‌و ئاواتم ئه‌وه‌بوو به‌و خه‌ون و ئیحساسه جوانانه‌ی بۆ ئه‌ده‌ب و ڕۆمان دروست بووه لام منیش ڕۆژێك بتوانم شاكارێكی جوانی ئه‌ده‌بی دروست بكه‌م و ڕۆمان بنوسم و ئێستاش سوپاس بۆخوا خاوه‌نی ڕۆمانێكم وبهنیازی نوسینی ڕۆمانێكی تریشم.
٭لهنێوان ڕۆمان و تابلۆكانتدا كامیان هه‌ڵده‌بژێریت؟
و.. بێگومان هه‌ردووكیان چونكه له‌گه‌ڵ تابلۆوكانم و ڕۆمانهكهشم زه‌حمه‌ت و ماندووبونێكی زۆرم كێشاوه‌و شه‌ونخونی زۆرم دیووه تابتوانم كارێكی جوان و ناوازه بكه‌م كهوێنای جوانیان هه‌بێت، وه ده‌توانم بڵێم تابلۆكانم و ڕۆمانهكهشم دوونیایه‌كی پڕ وزه‌و ڕۆحیان بۆ دروست كردووم.
٭تابلۆكانت گوزارشت لهچیدهكهن ؟
و.. به‌گشتی تابلۆكانم گوزارشته له‌دونیای پاكێتی خانمان و میهره‌بانی و سۆزی دایكه‌كان و باوه‌شی میهره‌بانیان كه هه‌میشه ژنان به‌شێكی زۆری مه‌ینه‌تیه‌كانی ژیانیان له‌ئه‌ستۆدایه ده‌مه‌وێ بڵێم ئێمه‌ی ئافره‌ت پڕین له‌میهره‌بانی و وێڕای به‌ربه‌رست و توندوتیژییه‌كان پڕ وزه‌ین و به‌رده‌وامین ئه‌وه گوزارشتی تابلۆكانی منه.
*تاكو ئێستا به‌شداری چه‌ند پێشانگای شێوه‌كاریت كردووه؟
و.. جگه له‌شاری ئابادان كه 8پێشانگام ساز كردووه له‌شاره‌كانی تاران و كرماشان و مهشههدو ئه‌رده‌بیلیش پێشانگام كردووه‌ته‌وه كهتێكڕا ڕه‌نگه بگاته 55پێشانگام كردووه‌ته‌وه.
٭دواین پرۆژه‌ت چیه؟
و.. دواپرۆژهم نوسینی ڕۆمانێكی تره‌و پشت به‌خوا له‌ساڵی ئاینده‌دا له‌دایك ده‌بێت وته‌واو ده‌بێت كه‌زۆری نه‌ماوه ته‌واوی بكه‌م، وه به‌نیازی پێشانگایه‌كی ترم
كه‌به‌م نزیكانه له‌شاری قه‌زوین سازی ده‌كه‌م و سوپاسم بۆ ئێوه‌ش كهتوانیتان له‌كوردستانی عێراقه‌وه ئه‌م ده‌رفه‌ته بۆمن بڕه‌خسێنن .
PUKmedia دیداری: ڕێباز حه‌سه‌ن كهڵهوڕیی
هەواڵی زیاتر
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
07:57 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
03:32 PM - 2026-03-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا پیرۆزبایی جەژن لە موسڵمانان دەکات
07:25 PM - 2026-03-19 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی: گەلەکەمان پارێزراو بێ لە ئاڵۆزی و گرژییەکان
07:09 PM - 2026-03-19
ئەمانەش ببینە
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
04:18 PM - 2026-03-20
سەرۆک بافڵ: ئەرکی هەموو لایەکمانە بە گیانی پێکەوەیی و نیشتمانییەوە کاربکەین
06:48 PM - 2026-03-19
ڕفعەت عەبدوڵڵا: یەکێتی وەک هەمیشە پارێزەری دەسکەوتەکانی گەلەکەمانە
04:46 PM - 2026-03-19
پنتاگۆن داوای بودجەی زیاتر بۆ جەنگ دەکات
01:45 PM - 2026-03-19
زۆرترین خوێنراو
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
جیهان 07:57 PM - 2026-03-20 -
سەرۆک بافڵ: نەورۆزی کوردان لە کوردستانیان پیرۆزبێت
کوردستان 06:50 PM - 2026-03-20 -
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
کوردستان 04:18 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
کوردستان 03:32 PM - 2026-03-20





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

