}

ئاگادارییه‌ك بۆ ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی ده‌یانه‌وێت پشكنینی كۆرۆنا بكه‌ن

ئاگاداری 10:01 PM - 2021-07-25

.

به‌ئامانجی ئه‌نجامدانی پشكنینی ڤایرۆسی كۆڕۆنا و ئاگاداربوون  له‌ته‌ندروستیان، نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سه‌ربازی سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ له‌ئێستاوه‌ ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ بكه‌ن پشكنینی خۆیان  تێیدا ئه‌نجامبده‌ن.

ئه‌مڕۆ 25-7-2021  له‌ ئاگادارییه‌كدا كه‌ كۆپیه‌كی  ده‌ست  PUKmedia كه‌وتووه‌، (نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه‌) له‌هه‌ولێر ئاگاداری ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ ده‌كاته‌وه‌، كه‌ پێویستیان به‌پشكنینی په‌تای كۆڕۆنا هه‌یه‌، ده‌توانن له‌ئێستادا سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ بكه‌ن له‌هه‌ولێر، بۆ ئه‌نجامدانی پشكنینی په‌تای كۆرۆنا.

هه‌ر به‌گوێره‌ی ئاگاداریه‌كه‌ سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه‌كان به‌بێ جیاوازی یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كان ده‌توانن سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پشكنینی كۆڕۆنا، ته‌نها مه‌رجیش بۆ ئه‌نجامدانی پشكنینه‌كه‌ هه‌بوونی ناسنامه‌ی سه‌ربازییه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌، نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ هه‌ولێر كه‌وتوه‌ته‌ سنوری شارۆچكه‌ی به‌حركه‌، نزیك شه‌قامی 150مه‌تر ته‌نیشت گوندی كۆری.

PUKmedia ته‌ها عه‌بدوڵڵا.. هه‌ولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket