}

گه‌لاوێژ سه‌قزی: به‌چه‌ندین زمانی جیاواز گۆرانیم وتووه‌

ئەدەب وهونەر 04:24 PM - 2021-07-10

.

هونه‌رمه‌ندی میلی گه‌لاوێژ سه‌قزی بۆ PUKmedia ده‌ڵێت، جگه‌ له‌زمانی شیرینی كوردی به‌چه‌ندین زمانی جیاواز گۆرانیم وتووه‌.

گه‌لاوێژ موحه‌مه‌دی ناسراو به‌ گه‌لاوێژ سه‌قزی خه‌ڵكی كوردستانی ڕ‌ۆژهه‌ڵاته‌و یه‌كێكه‌ له‌و خاتونه‌ گۆرانی بێژانه‌ی كه‌ ماوه‌ی 13ساڵه‌ گۆرانی ده‌ڵێت و خاوه‌نی چه‌ ند گۆرانیه‌كه‌و نیشته‌جێی وڵاتی كه‌ نه‌دایه‌و له‌زۆربه‌ی وڵاتان و له‌ بۆنه‌و ئاهه‌نگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ گۆرانی وتووه‌و له‌م دیداره‌دا تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر كاره‌ هونه‌رییه‌كانی و ژیانی تایبه‌تی و خێزانی.

٭سه‌ره‌تای كاری هونه‌ریت ده‌گه‌ڕ‌ێته‌وه‌ بۆكه‌ی ؟
و/  هه‌ر له‌قۆناغی منداڵیمه‌وه‌ حه‌زو خولیام به‌لای گۆرانیدا چووه‌و له‌ساڵی 2003وه‌ به‌ یه‌كجاری ده‌ستم به‌گۆرانی وتن كردوه‌و تائێستاش به‌رده‌وامم .

٭خاوه‌نی چه‌ند به‌رهه‌می گۆرانیت ؟
و/وه‌كو كلیپ هیچ به‌رهه‌مێكم نیه‌، به‌ڵام وه‌كو ده‌نگ خاوه‌نی چه‌ند تراكێكی گۆرانیم كه‌ زۆرێك له‌ گۆرانی هونه‌رمه‌نده‌ میلیه‌كانم وتووه‌ته‌وه‌.

٭جگه‌ له‌زمانی كوردی به‌چه‌ند زمانی تر گۆرانیت وتووه‌؟
و/ من جگه‌ زمانی كوردی به‌زمانی به‌ زمانی فارسی و توركی و عه‌ره‌بی و ئیسپانی و كرمانجی شیمالی و دیلانی گۆرانیم وتووه‌.

٭به‌كام ده‌ نگی هونه‌رمه‌ند سه‌رسامیت؟
و/ من هۆگری ده‌نگی موحه‌مه‌دی ماملێم و به‌ده‌نگی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ سه‌رساسم و هه‌موو گۆرانیه‌كانی هه‌روه‌ها سه‌رسامم به‌گۆرانیه‌كانی مامۆستا حه‌سه‌ن زیره‌ك و مامۆستا عه‌لی مه‌ردان و ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ و له‌م هونه‌رمه‌ندانه‌ی ئێستاش عه‌دنان كه‌ریم.

٭ئێستا له‌گه‌ڵ كێ ژیان به‌ سه‌رده‌به‌یت؟
و/ له‌دوای وه‌فاتی هاوسه‌رم ئێستا له‌گه‌ڵ دوومنداڵه‌كه‌م  كوڕ‌و كچێكن ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ین.

٭نوێترین كارو پرۆژه‌ی هونه‌ ریت چیه‌؟
و/دواین كارم به‌نیازم چه‌ند كارێكی هونه‌ری و كلیپ سازبكه‌م.


 دوا وته‌ت چیه‌؟
 زۆر سوپاستان ده‌كه‌م كه‌منتان به‌سه‌ر كرده‌وه‌و نمونه‌تان زۆر بێت و سه‌ركه‌وتووبن.

PUKmedia دیداری.. ڕ‌ێباز حه‌سه‌ن كه‌ڵهوڕ‌یی

15.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو