روونكردنەوە لەسەر ئەم وێنەیەی د.كەریم شەریف قەرەچەتانی دەدرێت
ئاگاداری 02:16 PM - 2021-07-05
.
دوای بڵاوبوونەوەی وێنەیەكی د.كەریم شەریف قەرەچەتانی لەگەڵ بەڕێوەبەری كەناڵی ناوخۆیی دیمەن، دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە كە د.كەریم لەمەودوا لەكەناڵێكی نزیك لەپارتییەوە بەرنامە پێشكەش دەكات، بەڵام ناوبراو بۆ وەك میوان لەو كەناڵە دەبێت و لە پێشكەشكردنی بەرنامەش لە كەناڵی گەلی كوردستان بەردەوام دەبێت.
دلێر عومەر، بەڕێوەبەری كەناڵی ناوخۆیی دیمەن رایگەیاندووە، د.كەریم شەریف قەرەچەتانی كەسایەتییەكی كاریگەری كوردستان كە لەبواری كۆمەڵایەتی و دەروونیدا ساڵانێكی زۆرە خزمەتی باشی خەڵكی كوردستانی كردووە، بۆیە ئەوانیش وەك كەناڵەكەیان كە كەناڵێكی ئەهلین و تایبەت بە بواری خێزانی و هونەری و كۆمەڵایەتی، پێیان باش بووە لە وەرزی نوێدا بۆ چەند بەرنامەیەك و وەك میوان د.كەریم شەریف لەكەناڵەكەیان بەرنامە پێشكەش بكات.
ناوبراو وتی "راستە كەناڵەكەمان كەناڵێكی ناوخۆییە، بەڵام لەڕووی ناوەڕۆك و بەرهەمهێنانی پرٍۆگرامی تەلەفزیۆنییەوە لە زۆر كەناڵی ئاسمانی دیكە لە پێشەوەین، هەر ئەم پڕۆگرامەشمان لەشاری سلێمانی بەرهەم نەهێناوە، بەڵكو لەئێستادا پڕۆگرامی (ئاوازی مە) لە پێشكەشكردنی هونەرمەند میدیا حسێن لەشاری سلێمانی كاری بەرهەمهێنانی بۆ دەكرێت، لەم روانگەیەوە د.كەریم باوەڕی بە كەناڵەكەمان دروستبووە كە پڕۆگرامی تێدا پێشكەش بكات، بۆیە كەناڵی دیمەن و سایە و سێبەری كەس نییە، بەرنامەكەی د.كەریم قەرەچەتانیش بۆ چەند ئەڵقەیەكە و وەك میوان بەرنامەكە بەڕێوە دەبات، جگە لەوەش د.كەریم شەریف بەرنامەكەی خۆی لە كەناڵی گەلی كوردستانیش هەر دەمێنێت و ناوبراو رەنگە لەمەودوا لەرێگەی پەیجی خۆیەوە پڕۆگرامی تایبەت بە خۆی هەبێت و لەو رێگەیەشەوە زۆرترین پەیام بڵاوبكاتەوە".
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
نزار ئامێدى پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کرد
09:07 PM - 2026-06-06 -
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ جێگری باڵیۆزی فینلەندا کۆبووەوە
04:09 PM - 2026-06-06 -
ڕفعەت عەبدوڵڵا: بایەخ بەگەشەی چۆنایەتی دەدەین لەناو کۆمەڵانی خەڵکدا دەبین
02:49 PM - 2026-06-06 -
سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال دوو پێشمەرگەی شۆڕشی نوێ بەسەردەکەنەوە
03:24 PM - 2026-06-05
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: بەبێ رێککەوتنی یەکێتی و پارتی حکومەت پێکنایەت
06:55 PM - 2026-06-06
سەرۆک بافڵ: لە پەیوەندیمان لەگەڵ بەغداد پێویستمان بەئاڕاستەی نوێ هەیە
04:24 PM - 2026-06-06
دووەمین کۆڕبەندی ئابوری دێڵفی لە سلێمانی دەستیپێکرد
01:38 PM - 2026-06-06
سهرۆكی فراكسیۆنی یهكێتی: رێككهوتن لهسهر مووچهی ههرێم كراوه
11:55 AM - 2026-06-06
زۆرترین خوێنراو
-
نزار ئامێدى پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کرد
عیراق 09:07 PM - 2026-06-06 -
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەفدێکی بازرگانی فینلاند کۆبووەوە
کوردستان 08:39 PM - 2026-06-06 -
قوباد تاڵەبانی: بەبێ رێککەوتنی یەکێتی و پارتی حکومەت پێکنایەت
کوردستان 06:55 PM - 2026-06-06 -
سەرۆک بافڵ: لە پەیوەندیمان لەگەڵ بەغداد پێویستمان بەئاڕاستەی نوێ هەیە
کوردستان 04:24 PM - 2026-06-06 -
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ جێگری باڵیۆزی فینلەندا کۆبووەوە
کوردستان 04:09 PM - 2026-06-06 -
ڕفعەت عەبدوڵڵا: بایەخ بەگەشەی چۆنایەتی دەدەین لەناو کۆمەڵانی خەڵکدا دەبین
کوردستان 02:49 PM - 2026-06-06 -
دووەمین کۆڕبەندی ئابوری دێڵفی لە سلێمانی دەستیپێکرد
کوردستان 01:38 PM - 2026-06-06 -
سهرۆكی فراكسیۆنی یهكێتی: رێككهوتن لهسهر مووچهی ههرێم كراوه
کوردستان 11:55 AM - 2026-06-06




.jpg)
.png)
.png)
دابەزێنە

