}

سه‌حه‌ر كوردستانی: مۆزیك رۆحی داگیركردووم

ئەدەب وهونەر 08:51 AM - 2021-06-29

.

سه‌حه‌ر سه‌لیمی ناسراو به‌ سه‌حه‌ر كوردستانی ساڵی 1989 له‌شاری كرماشانی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات له‌دایكبووه‌و به‌شی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی مۆزیكی ته‌واو كردووه‌و وه‌ك مۆزیكارێك له‌ منداڵیه‌وه‌ ئامێری كه‌مان ده‌ژه‌نێت و شاره‌زاییه‌كی باشی له‌ئامێره‌كانی ده‌ف و گیتاریشدا هه‌یه‌و وه‌ك ژه‌نیارێك له‌گروپی به‌نوای دڵان له‌م دیداری  PUKmedia دا باس له‌كارو ئه‌زمونه‌كانی له‌بواری مۆزیك ده‌كات.

سه‌ره‌تای ئاشنایه‌تیتان له‌گه‌ڵ مۆزیك بۆ كه‌ی ده‌گه‌ڕیِته‌وه‌؟
من له‌ قۆناغی ناوه‌ندی بووم ئه‌وكات له‌ ڕێگه‌ی هاوڕێكمه‌وه‌ كه‌ ئامێری كه‌مانی ده‌زانی ئاشنای ئامێری مۆزیك بووم و زۆر جار پێكه‌وه‌ داده‌نیشتین و كه‌ممانمان ده‌ژه‌ند و زۆر به‌باشی فێربووم و تاكوئێستاش به‌رده‌وامم .

جگه‌ له‌ ئامێری كه‌مان چ ئامێرێكی تر ده‌زانیت؟
من جگه‌ له‌ ئامێری كه‌مان ئامێره‌كانی ده‌ف و گیتاریش به‌باشی ده‌زانم و هه‌وڵم داوه‌ ئامێره‌كانی تریش به‌باشی بزانم وشاره‌زابم.
به‌و پێیه‌ی كه‌ ئه‌زموونێكت هه‌یه‌ له‌ بواری مۆزیكدا هه‌وڵت نه‌داوه‌ له‌ گروپێكی مۆزیك و هونه‌ریدا كاربكه‌یت؟
بێگومان پێشتر له‌ گروپێكدا له‌ سنه‌ به‌ناوی گروپی ئازادی كارم ده‌كردو ماوه‌ی 4ساڵ به‌رده‌وام بووم دواتر له‌وێ‌ وازم هێناو ئێستاش بۆماوه‌ی 7ساڵ ده‌بێت له‌گروپی بانوای دڵان كارده‌كه‌م م به‌رده‌وامم و وه‌مۆسیقا به‌شێكی زۆری ڕۆحی داگیر كردووم و زۆرم خوش ده‌وێت.

تاچه‌ند ڕۆڵی ژنانی كورد له‌ بواری مۆزیكدا ده‌بینیت؟
تائه‌وپه‌ڕی دڵخۆشی ڕۆڵی ئافره‌تانی كورد ده‌بینم به‌تایبه‌ت له‌ كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات له‌ بواری مۆزیكدا خۆشبه‌ختانه‌ هاتوونه‌ته‌ ناو بواره‌كه‌وه‌ چونكه‌ ئێمه‌ی ئافره‌تانی كوریش هیچمان كه‌متر نیه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌كانی فارس و عه‌ره‌ب  تورك و مێژووی خۆمان هه‌یه‌و به‌رده‌وام ده‌بین.


پرۆژه‌و به‌رهه‌می نوێتان چیه‌؟
له‌ئێستادا سه‌رقاڵی پرۆژه‌یه‌كین بۆ چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی كورد وه‌ هه‌روه‌ها 4به‌رهه‌میشمان بۆ منداڵان ئاماده‌كردووه‌و كاره‌كانی ته‌واو بووه‌ كه‌ئه‌ویش چه‌ند گۆرانیه‌كه‌ بۆ منداڵان و به‌نیازی كاری زیاترو باشترین و به‌رده‌وام ده‌بین.


PUKmedia چاوپێكه‌وتن.. رێباز حه‌سه‌ن كه‌ڵهوڕی

000000.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو