}

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید: ده‌مانه‌وێت كوردستان هه‌رێمێكی به‌هێزبێت

تاراوگە‌‌ 09:51 PM - 2021-06-23

.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ سیاسی و ئابوری و كلتورییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان تاووتوێ ده‌كات و ده‌ڵێت: ده‌مانه‌وێت هه‌رێمی كوردستان، هه‌رێمێكی به‌هێز بێت له‌ عیراقی فیدراڵدا.

پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه‌ 23-6-2021 دابان شه‌ده‌ڵه‌ جێگری لێپرسراوی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ یاوه‌ری شۆڕش قادر ره‌حیم نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ سوید، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی شانشینی سویدی كرد و له‌گه‌ڵ خاتوو ئان لیندێ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ كۆبۆوه‌.

ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كه‌ بریتیبوون له‌ تاووتوێكردنی ئاشتی و ئاسایش، دیموكراسی و حوكمڕانیی خه‌ڵك، به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌ سیاسییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و شانشینی سوید.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئان لیندێ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید جه‌ختیكرده‌وه‌، كه‌ ده‌یانه‌وێت هه‌رێمی كوردستان، هه‌رێمێكی به‌هێز بێت له‌ رووی دیموكراسی، ئاسایش و ئارامی و ئابوری له‌ عیراقی فیدراڵدا.

هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه‌، كه‌ سودی ئاماده‌یه‌ یارمه‌تی هه‌رێمی كوردستان بدات بۆ به‌هێزبوونی له‌ رووی دیموكراسی و ئاسایش و ئارامی و ئابورییه‌وه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌یانه‌وێت ئه‌و پرۆژه‌ هاوبه‌شانه‌ی هه‌ن، به‌رده‌وامییان پێبدات.

له‌وباره‌یه‌وه‌ دابان شه‌ده‌ڵه‌ رایگه‌یاند، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا باسمان له‌ په‌یوه‌ندییه‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و سوید كرد، به‌ تایبه‌تی چۆنێتی رێكخستنی كار و چالاكی له‌ بواره‌كانی سیاسی و ئابوری و كلتوری.

هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنی داهاتوی عیراق و ئارامی و ئاسایش و هاتنی كۆمپانیاكانی سوید بۆ هه‌رێمی كوردستان ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ بووه‌.

PUKmedia

2343.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket