}

ئاگاداریه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ڤاكسینی ئه‌سترازێنكایان به‌كارهێناوه‌

ئاگاداری 09:51 AM - 2021-05-25

.

به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی چوارتا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و كه‌سانه‌ی ژه‌می یه‌كه‌می كۆرۆنایان وه‌رگرتووه‌ ده‌توانن سه‌ردانمان بكه‌ن ژه‌می دووه‌میش وه‌ربگرن.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاوات مه‌حمود به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی ئێشكگری چوارتا رایگه‌یاندوه‌، داوا له‌هاووڵاتیانی سنوری شارباێڕ ده‌كه‌ین هه‌ر هاووڵاتیه‌ك له‌مه‌ڵبه‌نده‌كه‌مان " مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی ئێشكگری چوارتا " پێكوته‌ی كۆرۆنای جۆری ئه‌سترازێنكای به‌ریتانی وه‌رگرتوه‌و مانگێك به‌سه‌ر ژه‌مه‌پێكوته‌ی یه‌كه‌مدا تێپه‌ڕیوه‌ ده‌توانێت سه‌ردانمان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی ژه‌مه‌ پێكوته‌ی دووه‌م له‌ رۆژانی یه‌ك شه‌ممه‌ و سێ شه‌مماندا.

پێشتر له‌باره‌ی به‌كارهێنانی ڤاكسینی ئه‌سترازێنكای به‌ریتانی ده‌بوو سێ مانگ دوای وه‌رگرتنی ژه‌می یه‌كه‌م، ژه‌می دووه‌م وه‌ربگیرایه‌، به‌ڵام له‌نوێترین ئاماژه‌دا رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاندوه‌، ئه‌و كه‌سه‌ی ژه‌می یه‌كه‌می ئه‌و ڤاكسینه‌یان به‌كارهێناوه‌ دوای یه‌ك مانگ ده‌توانن بچن ژه‌می دووه‌میش وه‌ربگرن.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket