یادی 33 ساڵەی کیمیابارانکردنی گوندی وەرێ دەکرێتەوە
جینۆساید 06:20 PM - 2021-05-17.
بەیاننامەی مەڵبەندی "24"ـی ڕاپەڕین لەیادەوەری "33"ساڵەی کارەساتی کیمیابارانکردنی گوندی "وەرێ"ـی دەڤەری خۆشناوەتیدا.
33 ساڵ بەر لەئەمڕۆ بەدیاریکراوی رۆژێك پێش جەژنی رەمەزان کەهاوڵاتیان و گوندنشینانی گوندی "وەرێ"ـی دەڤەری خۆشناوەتی لە ئامادەکاریی و پێشوازی کردنی جەژنی ڕەمەزاندا بوون ، ئالەو کاتەدا لە" 16-5- 1988" فڕۆكە جەنگیەکانی رژێمی بەعسی گومناو، پەلاماری ئەو گوندەیان دا و بەچەکی کیمیایی بۆردومانیان کرد. لەئەنجامدا "35"هاوڵاتی شەهید بوون و ژماریەکی زۆریشیان برینداربوون کە تائێستاش ئەوانەی لەژیاندا ماون کاریگەریی چەکی کیمیاییان بەسەرەوە ماوە .
ئەوەی جێی داخە و لەبیرناچێتەوە، ئەو پەلامارە دڕندەیەی بەعس بۆ سەر هاوڵاتیانی سڤیلی گوندی وەرێی سەربەناحیەی بێتواتە بە چاوساغی و نۆکەریی جاش و ئەڵقە لەگوێکانیان بوو کەتەنانەت نەیانهێشت تەرمی پیرۆزی شەهیدەکان لە ئاوایی و ئاوەدانیدا بنێژرێ و بۆ دەرەوەی گوندەکە گوێزرانەوە ، وە ڕێگەشیان نەدا هیچ کام لە بریندارەکانیش چارەسەر بکرێن .
خۆشبەختانە لەوکاتەدا پێشمەرگەکانی تیپی "83"ـی هەورێی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە لەوناوچەیەدابوون بۆ کاری فریاگوزاریی و بەهاناوەچوونی لێقەوماوان خێرا خۆیان گەیاندە گوندەکە و ژمارەیەک برینداریان لە نەخۆشخانەی شۆڕشدا لە مردنی حەتمی ڕزگارکرد .
کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان..
ئێمە لەکاتێکدا یادی ئەو کارەساتە دەکەینەوە، تا ئێستا ئەو تاوانە گەورەیە بەجینۆساید و پاکتاوی بەکۆمەڵ نەناسێنراوە ، بۆیە داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین کە بۆ بەجینۆسایدناساندن و دادگاییکردنی بکەر و یاریدەدەر و چاوساغانی ئەو تاوانە قێزەوەنە هیممەت و هەوڵی خۆیان وەگەڕبخەن ، وە چاویشمان لەوەیە کە خزمەتی زیاتری گوندی وەرێ و بەرکەوتووەکانی بکرێ، و ئاوڕێکی جددیش لە کەس و کاری سەربەرزی شەهیدەکان بدرێتەوە ، بۆ بەدیهێنانی ئەو چاوەڕوانیانەش پێویستە حکومەتی هەرێم هەوڵەکانی چڕتر و خێراتر بکا و بە کار و پڕۆژەی خزمەتگوزاریی ، دەستی ئاوەدانی لەدەڤەری خۆشناوەتی فراوانتر و گشتگیرتر بکا.
دروود بۆ گیانی شەهدانی گوندی وەرێی دەڤەری خۆشناوەتی
مەڵبەندی "24"ـی ڕێکخستنی ڕاپەڕین
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وتهبێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26