}

ئێران.. ئه‌و كه‌سه‌ی وێستگه‌ی ئه‌تۆمی نه‌ته‌نزی ته‌قاندووه‌ هه‌ڵاتووه‌

ئاگاداری 12:06 PM - 2021-04-19

.

ته‌له‌فزیۆنی ئێران وێنه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ته‌قینه‌وه‌ی له‌ وێستگه‌ی ئه‌تۆمی نه‌ته‌نز ئه‌نجامدابوو و په‌رله‌مانتارێكیش ده‌ڵێت تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌ ئێران هه‌ڵاتووه‌.

ئیبراهیم عه‌زیزی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئێران ده‌ڵێت: ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ ته‌قینه‌وه‌ی له‌ وێستگه‌ی ئه‌تۆمی نه‌ته‌نز كردووه‌ له‌ ئێران هه‌ڵاتووه‌ و له‌ئێستادا ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی پۆلیسی ئینته‌ر پۆله‌وه‌ هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ وڵات بده‌ن.

عه‌زیزی ئاماژه‌ی به‌ چۆنێتی هه‌ڵاتنی ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی نه‌كرد و ته‌نها ڕایگه‌یاند له‌ ڕێگه‌ی سنووره‌ ئاسمانییه‌كانه‌وه‌ هه‌ڵاتووه‌.

ته‌له‌فزیۆنی ئێران شوناسی تۆمه‌تباره‌كه‌ی ئاشكراكرد و ڕایگه‌یاند كه‌سێك به‌ ناوی ڕه‌زا كه‌ریمی ته‌قینه‌وه‌ی له‌ناو وێستگه‌ی ئه‌تۆمی ئێران له‌ بۆشه‌هر ئه‌نجامداوه‌.

چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وپێش ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ وێستگه‌ی ئه‌تۆمی بۆشه‌هر له‌ ئێران ڕوویدا كه‌ به‌رپرسانی ئێرانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یان به‌ كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی له‌قه‌ڵه‌مدا و به‌رپرسیارێتی ته‌قینه‌وه‌كه‌شیان خسته‌ ئه‌ستۆی ئیسرائیل.

PUKmedia  سه‌رچاوه‌/ ئاژانسه‌كان
و/ باشیلا جه‌عفه‌
ر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket