چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی
ئەدەب وهونەر 11:02 AM - 2021-04-08
.
هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی: زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی من ،له فلكلۆر و كلتوری كوردی سه‌رچاوه ده‌گرن
هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی: ده‌بێت شوێنی دانانی په‌یكه‌ر، له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی بێت .
هونه‌رمه‌ند (ئه‌حمه‌د مسته‌فا زه‌هاوی ) له ساڵی 1962 له شاری خانه‌قین له دایكبووه ، ده‌رچووی ئه‌كادیمیای هونه‌ره‌جوانه‌كانی به‌غدایه، له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین بڕوانامه‌ی ماجستێری له ژێر ناوی "جوانكاری و ته‌كنیكی له كاری هونه‌رمه‌ندانی په‌یكه‌رسازی كوردستان" وه‌رگرتووه .
په‌یكه‌ره‌كانی زیاتر واقعین ، به‌شداری چه‌ندین پیشانگا و فیستڤاڵی له‌سه‌رئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی كوردستانی كردوه ، ئێستا مامۆستایه له كۆلیژی هونه‌ره جوانه‌كانی هه‌ولێر بۆ زیاتر ئاشنا بوون به كاره‌هونه‌رییه‌كان و ئه‌م دیداره‌مان له‌گه‌ڵیدا ساز داوه.
* هونه‌رمه‌ندێكی ناسراوه، به‌ڵام پێمان باش بوو بۆ خوێنه‌رامان ، زیاتر باس له‌ژیانی هونه‌ری خۆت بكه‌یت.
هونه‌رمه‌ند بۆ PUKmedia وتی.....
- ناوم هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د مسته‌فا زه‌هاویه له ساڵی 1962 له شاری خانه‌قین له دایكبووم ده‌رچووی ئه‌كادیمیای هونه‌رجوانه‌كانی به‌غدام به‌شی په‌یكه‌تارشی ، له ساڵی 1988 بڕوانامه‌ی بهكهلۆریسی له هونه‌ری شێوه‌كاری به‌ده‌ست هێنا، دواتر له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین بڕوانامه‌ی ماجستێرم وه‌رگرتووه .. به‌شداری چه‌ندین پیشانگا و فیستڤاڵ له‌سه‌رئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان كردوه، په‌یكه‌ره‌كانم له چه‌ندین شوێنی جیاجیا كوردستان دانراوه.
پ/ زۆربه‌ی هونه‌ره‌كان په‌یوه‌ستن به به‌هره ،سه‌رچاوه‌ی به‌هره‌كانی تۆ بۆ په‌یكه‌ره‌كانت چین؟
و/ زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی من ،له فلكلۆرو كلتوری كوردی سه‌رچاوه ده‌گرن.
پ/ كێن ئه‌و پهیكهرتاشانهی ،كاریگه‌ریان له‌سه‌ر به‌رێزتان هه‌بووه؟ یاخود سه‌رسامی به كاره‌كانیان؟
و / زۆرن ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه،كاریگه‌ره‌یان له‌سه‌ر من هه‌بووه بۆ نموونه له كورده‌كان ،مامۆستا دارا حمه سعید، له عێراقیه‌كان مامۆستا محه‌مه‌د غه‌نی حیكمت و مامۆستا ئیسمایل فه‌تاح وه له جیهانیه‌كان زۆر سه‌رسامم به كاره‌كانی هونه‌رمه‌ند جاكو منی روداو.
پ / كامه‌ن ئه‌و بابه‌تانه‌ی بۆ پهیكارهكانت هه‌ڵده‌بژێت ؟
و /ئه‌و بابه‌تانه‌ی ده‌بنه، پۆرتریت زیاتر كوردین وه‌كو سه‌ركرده‌كان ، شاعیران ، ژنیاران...
پ/ په‌یكه‌ره‌كانت زیاتر واقعین ، یاخود له خه‌یاڵین؟
و / ئه‌وه‌ی راستی بێت ، زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانم زیاتر له واقع نزیك نه‌وه‌ك له خه‌یاڵ.
پ / ئاستی هونه‌ری په‌یكه‌رتاشی له كوردستان چۆن ده‌بینی؟
و/ ناتوانین بڵێن هونه‌ری ئاستی په‌یكه‌رتاشی له كوردستان زۆر باشه،به‌ڵام تا راده‌یه‌ك باشه.
پ /كێشه‌و گرفته‌كانی هونه‌ری په‌یكه‌ر تاشی له‌كورستان چین؟
و/ گرفته‌كان زۆرن ، به‌ڵام كێشه‌ی سه‌ره‌كی بریتییه،له نه‌بوونی كارگه‌ی برۆنزه له كوردستان.
پ /به بۆچوونی به‌رێزتان ،شوێنی دانانی په‌یكه‌ره‌كان له شاره‌كانی كوردستان شوێنی گونجاون؟
و/ شوێنی دانانی په‌یكه‌ر ، ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی ولێكۆلێنه‌وه بێت ،واته ده‌بێت ره‌چاوی پانتایی شوێنی په‌یكه‌ر،بابه‌تی په‌یكه‌ر، ماده‌ی په‌یكه‌ر،قه‌باره‌ی په‌یكه‌ر،فۆرمی په‌یكه‌ر..بكرێت، به‌داخه‌وه هه‌ندێك له په‌یكه‌ره‌كان ، له شوێنی گونجاو دانه‌نراون.
پ /ئاواتت چیه؟
و/ ئه‌وه‌ی راستی بێت،ئاواتمه هونه‌ری كوردی له ڕیگای كلتور و فلكلۆری كوردی، بگاته ئاست هونه‌ری جیهانی.
PUKmedia چاوپێكه‌وتن.. كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
هەواڵی زیاتر
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
07:57 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
03:32 PM - 2026-03-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا پیرۆزبایی جەژن لە موسڵمانان دەکات
07:25 PM - 2026-03-19 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی: گەلەکەمان پارێزراو بێ لە ئاڵۆزی و گرژییەکان
07:09 PM - 2026-03-19
ئەمانەش ببینە
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
04:18 PM - 2026-03-20
سەرۆک بافڵ: ئەرکی هەموو لایەکمانە بە گیانی پێکەوەیی و نیشتمانییەوە کاربکەین
06:48 PM - 2026-03-19
ڕفعەت عەبدوڵڵا: یەکێتی وەک هەمیشە پارێزەری دەسکەوتەکانی گەلەکەمانە
04:46 PM - 2026-03-19
پنتاگۆن داوای بودجەی زیاتر بۆ جەنگ دەکات
01:45 PM - 2026-03-19
زۆرترین خوێنراو
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
جیهان 07:57 PM - 2026-03-20 -
سەرۆک بافڵ: نەورۆزی کوردان لە کوردستانیان پیرۆزبێت
کوردستان 06:50 PM - 2026-03-20 -
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
کوردستان 04:18 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
کوردستان 03:32 PM - 2026-03-20





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

