چێشتخانه‌یه‌ك له‌هه‌ورامان خواردنێكی جیاواز پێشكه‌ش ده‌كات
هەمەرەنگ 09:23 AM - 2021-03-25
.
له‌ناوچه‌ی ھه‌ورامان له سنوری پارێزگای ھه‌ڵه‌بجه چێشتخانه‌یه‌كی گه‌شتیاری خواردنێكی جیاواز بۆ گه‌شتیاران ئاماده ده‌كات ئه‌ویش كه‌باب به گوێز و كه‌باب به قه‌زوانه، گه‌شتیارانیش به‌تام و چێژه‌وه باس له‌و خواردنه‌كه ده‌كه‌ن.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه چێشتخانه‌یه‌ك له وهزهنێی ناوچه‌ی ھه‌ورامان دروستكراوه سه‌رجه‌م خواردن و خواردنه‌وه‌كان بۆ گه‌شتیاران ئاماده ده‌كرێن، جیاواز له خواردنه‌كانی تر‌و ئه‌وه‌ی سه‌رنجی گه‌شتیارانی راكێشاوه بۆ ئه‌و ناوچه‌یه كه‌باب بهقهزوان و كه‌بابه به گوێزه، خاوه‌نی چێشتخانه‌كه‌ش باس له خواردنه‌كه ده‌كات و ده‌ڵێت، له ھه‌رێمی كوردستان ته‌نھا من ئه‌و خواردنه جیاوازه دروست ده كه‌م".
سامان عه‌بدولفه‌تاح خاوه‌نی چێشتخانه‌كه به PUKmedia ی راگه‌یاند" من ھه‌ر ئه‌وكاته‌ی كه چێشتخانه‌كه‌مان دامه‌زراند بیرم له‌وه كرده‌وه خواردنێكی جیاواز پێشكه‌ش به‌و گه‌شتیارانه بكه‌م كه سه‌ردانی ناوچه‌كه‌مان ده‌كه‌ن بۆیه بیرم كرده‌وه، كه‌باب به گوێزی ھه‌ورامان و به قه‌زوان دروست بكه‌م بۆیه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه بیرۆكهكهمم جێبه‌جێ كرد‌و ئێستاش به‌رده‌وامم، ھه‌روه‌ھا گه‌شتیارێكی زۆر خواستی له‌سه‌ر كه‌بابه‌كه ھه‌یه".
وتیشی" سه‌ره‌تا قه‌زوانه‌كه ناوكه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌ین پاشان به ئاوان ده‌سكه‌وان جوان ده‌یكوتین و گوێزه‌كه‌ش كه گوێزی باخی خۆمانه كاكڵه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌ین ئه‌وین جوان ده‌یكوتین پاشان تێكهش به قیمه‌و كهبابهكهی ده‌كه‌ین پاشان ده‌یخه‌ینه سه‌ر ئاگرو دواتر پێشكه‌شی میوانه‌كانی ده‌كه‌ین ".
چێشتخانه‌كه ھه‌موو ڕۆژێك له‌سه‌عات 8به‌یانی بۆ 10ی شه‌و كراوه‌یه و ئێستاش كه وه‌رزی به‌ھاره رۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆر گهشتیارو میوان روو له‌وناوچه‌یه ده‌كه‌ن و خواستێكی زۆریان له‌سه‌ر كه‌باب به گوێز و كه‌باب به قه‌زوان ھه‌یه، سامان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات دروستكردنی كه‌باب به گوێزو كه‌باب بهقهزوان كارێكی قورسه‌و كاتی زیاتری ده‌وێت له‌چاو كه‌بابی ئاسایی، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه له وڵاتانی وه‌ك توركیا و ئێران و سوریا گه‌شتیار سه‌ردانی چێشتخانه‌كه‌ی ئه‌وانی كردووه ئه‌و خواردنه تایبه‌ته‌یان خواردووه..
ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات" گه‌شتیاران له‌شاره‌كانی ھه‌رێمی كوردستان و خوار و ناوه‌راستی عێراق و ته‌نانه‌ت له ووڵاتانی وه‌ك توركیا و ئێران و سوریا سه‌ردانی ئه‌و چێشتخانه‌یان كردووه تاوه‌كو كه‌باب به قه‌زوان و كه‌باب به گوێز بخۆن، چونكه له ھه‌رێمی كوردستان ته‌نھا من ئه‌م خواردنه ئاماده ده‌كه‌م ".
گه‌شتیارانیش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن خواردنی كه‌باب به‌گوێز و كه‌باب بهقهزوان تام چێژێكی تایبه‌تی خۆی ھه‌یه و ھه‌روه‌ھا ده‌شڵێن ھه‌ركات بێینه‌وه ھه‌ورامان ئه‌م خواردنه جیاوازه ده‌خۆن".
نیان نوری له‌گه‌ڵ ھاوڕێكانیدا له شاری سلێمانی روویان له وه‌زه‌نێ كردبوو ئه‌وان كه‌باب به گوێز كه‌باب به قه‌زوانیان خواردبوو ئه‌و بۆ PUKmedia وتی" ئێمه ناوبانگی ئه‌و خواردنه‌مان بیستبوو بۆیه پێمان خۆش بوو به‌تایبه‌ت سه‌ردانی ئه‌م چێشتخانیه بكه‌ین ئه‌مڕۆش كه ھاتووین كه‌باب به قه‌زوان و كه‌باب به گوێزمان خواردووه كه به‌راستی تام و چێژێكی تایبه‌تی خۆی ھه‌بوو".
وتیشی" بڕیارمانداوه ھه‌ركات بێینه‌وه ناوچه‌ی ھه‌ورامان ئه‌و خواردنه تایبه‌ته بخۆین ".
PUKmedia ئا / جه‌مال سه‌رگه‌تی
هەواڵی زیاتر
-
عومەر شێخ موس: بارودۆخی ناوچەكە یەكبوونی زیاتر لەكورد دەخوازێت
01:05 PM - 2026-01-18 -
ھەسەدە: شكستمان بە هێرشەكانی سەر مەنسورە هێنا
09:51 PM - 2026-01-17 -
تەبقە.. بەرخۆدان بەردەوامە و هێزی هەسەدە لە شارەكەدایە
08:48 PM - 2026-01-17 -
یادی شەهیدانی رۆژاڤا بەرز راگیرا
07:56 PM - 2026-01-17
ئەمانەش ببینە
لە PUKMEDIA وە نرخی دراوەكان بزانە
10:22 AM - 2026-01-18
عیماد ئەحمەد بۆ کەناڵ 8: بۆشاییەکی گەورەتان لەکایەی راگەیاندنی نیشتمانیی پڕکردۆتەوە
08:10 PM - 2026-01-17
شەڕ لەنێوان هەسەدە و هێزەکانی حکومەتی سوریا دەستیپێکردەوە
05:29 PM - 2026-01-17
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان کردووە بەیەک
01:10 PM - 2026-01-17
زۆرترین خوێنراو
-
مەکتەبى سیاسى یەکێتى: کەناڵ 8 بووەتە جێگەی شانازیی لەناو میدیای کوردی‌دا
کوردستان 06:57 PM - 2026-01-17 -
شەڕ لەنێوان هەسەدە و هێزەکانی حکومەتی سوریا دەستیپێکردەوە
کوردستان 05:29 PM - 2026-01-17 -
مەسەلەی کوردە و لە کورد قەوماوە
بیروڕا 04:03 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان کردووە بەیەک
کوردستان 01:10 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆبوونەوە
کوردستان 01:00 PM - 2026-01-17 -
هەسەدە: دیمەشق مەرجەکانی رێککەوتنی کشانەوەی پێشێل کردووە
کوردستان 12:16 PM - 2026-01-17 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ کۆچی دوایی خەڵات عومەر
پرسەنامە 11:25 AM - 2026-01-17 -
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: مەرسومە کۆمارییەکە وەڵامدەرەوەی خواستەکانی گەلی سوریا نییە
کوردستان 11:12 AM - 2026-01-17







دابەزێنە

