}

وێنەو دۆكیۆمێنتی نوێ لەزامی هەڵەبجەدا بڵاودەكرێتەوە

جینۆساید‌‌ 04:50 PM - 2021-03-08

.

بۆ ساڵیادی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە لەمۆزەخانەی ئەمنەسورەكەی سلێمانی چەند چالاكییەك دەكرێت و لەپێشانگایەكیشدا بۆ یەكەمجار چەندین وێنەو دۆكیۆمێنتی بڵاونەكراوەی كارەساتەكە نمایش دەكرێت. 

دەزگای هزری شارستانی بەسەرپەرشتی دكتۆر سەید ئەحمەد بەرزنجی و بەهاوكاری بەڕێوبەرایەتی گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی پارێزگای هەڵەبجە شەهید بۆ بەزیندو هێشتنەوەی كارەساتی 33هەمین ساڵیادی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە پێشەنگایەكی فۆتۆگرافی و دۆكیۆمێنێ رێكدەخات.

بڕیاریشە رۆژی پێنج شەممە سەعات 10ی سەرلەبەیانی لەمۆزەخانەی نیشتیمانی ئەمنە سورەكەی سلێمانی مەڕاسیمێكی تایبەت بەكارەساتەكە بەڕێوەبچێت كە چەند چالاكییەكی جۆراوجۆر لەخۆدەگرێت و تا 7ی ئێوارە بەردەوامدەبێت.

هەر لەمەراسیمەكدا پێشەنگایەك دەكرێتەوەو كە وێنەو دۆكیۆمێنتەكانی تێدا نمایشدەكرێت كە بۆ یەكەمجارە بڵاودەكرێنەوە.

PUKmedia 

 

534453.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket