}

وەفدێكی باڵای ئۆردن سەردانی عیراق دەكات

پرسەنامە 06:25 PM - 2021-02-17

.

بڕیار وایە هەفتەی داهاتوو، وەفدێكی باڵای وڵاتی ئۆردن سەردانی عیراق بكات و باس لە كاراكردنەوەی رێككەوتننامەكانی نێوان هەردوو وڵات بكرێت.

نووسینگەی راگەیاندنی مەنهل عەزیز ئەلخەباز، وەزیری پیشەسازی و كانزاكان لەمیانی بڵاوكراوەیەكدا كە PUKmedia بەدواداچوونی بۆ كردووە، ئەوەشی ئاشكرا كردووە، وەزیری پیشەسازی  لەگەڵ مونتەسەڕ ئەلزوعبی، باڵوێزی ئۆرۆدن و رامی قەزات مولحەقی بازرگانی باڵوێزخانەكە كۆبوەتەوەو گفتوگۆیان كردووە لەبارەی ئامادەكارییەكان و بەرنامەی كاری وەفدی باڵای ئۆردن كەوا بڕیارە هەفتەی داهاتوودا سەردانی عیراق بكەن بۆ تەواوكردنی هەنگاوو وتووێژەكانی چالاككردنەوەی رێككەوتننامەو هاوكاریەكانی نێوان هەردوو وڵات.

مەنهەل ئەلخەباز جەختیشی لەسەر گرنگپێدانی سەرۆك وەزیرانی عیراق كردوەتەوە لەبارەی چالاككردنی كەرتی پیشەسازی و كشتوكاڵ و بەهێزكردنی ئابووری وڵات، هاوكات ئاماژەشیداوە بە پەرۆشی  حكومەتی هەردوو وڵات بۆ قووڵكردنەوەی پەیوەندییە هاوبەشەكان و هاتنەدی تەواوكارییەكی ئابووری وا كە سوودو بەرژەوەندی هەردوو لای تێدا بێت.

ئەلخەباز راشیگەیاندووە، سەردانی ئەمدواییەی بۆ ئۆردن سەركەوتوو بەرهەمدار بووەو هاوكاری و هەماهەنگی راستەقینە لەنیوان عیراق و ئۆردن لەژمارەیەك سێكتەری پیشەسازی هاتۆتەكایەوە، بەتایبەتی لەسێكتەرەكانی پیشەسازی دەرمان و دەرمانی ڤێرتنەری و پیشەسازی پەینی كیمیاوی و چنین و پێستەدا، هەروەها هەنگاوەكان بۆ جێبەجێكردنی شاری ئابووری هاوبەش خێراتر بكرێن.

لای خۆیەوە، باڵوێزی ئۆردن تەئكیدی لە پەرۆشی و سووربوونی حكومەتی ئۆردن كردوەتەوە لەپێناو پتەكردنی پەیوەندی دوو لایەنە لەگەڵ عیراق و فراوانكردنی دەرفەتی هاوكاری و كاری هاوبەش لەسەرجەم بوارەكان و ئەنجامدانی پرۆژەی گرنگ كە خزمەت بەهەردوو وڵات بكات.


PUKmedia بەدواداچوون

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket