}

شاره‌وانی سلێمانی دوكانداران و فرۆشیاران ئاگادارده‌كاته‌وه‌

ئاگاداری 09:13 PM - 2021-02-13

.

‌به‌‌شی لابردنی سه‌‌رپێچی و زیاده‌‌ڕۆیی شاره‌‌وانی سلێمانی ئاگاداری سه‌‌رجه‌‌م دوكانداران و فرۆشیارانی شاره‌كه‌ ده‌كاته‌وه‌، له‌‌پێناو پاراستنی شه‌‌قام و شۆسته‌‌كان كه‌‌ موڵكی گشتییه‌، فرۆشیارانی  شه‌‌قامی  (كانی با ) ئاگادارده‌كاته‌وه‌ ‌له‌‌ماوه‌‌ی (3)رۆژدا زیاده‌‌ڕه‌‌وییه‌‌كانیان لابه‌رن.

ئه‌مه‌ش ده‌قی ئاگادارییه‌كه‌یه‌: ‌  
ئاگادارییه‌ك له‌ شاره‌وانی سلێمانییه‌وه‌
ئاگادارییه‌‌ك له‌‌به‌‌شی لابردنی سه‌‌رپێچی و زیاده‌‌ڕۆیی شاره‌‌وانی سلێمانی  بۆ سه‌‌رجه‌‌م دوكانداران و فرۆشیارانی شاری سلێمانی.

به‌‌شی لابردنی سه‌‌رپێچی وزیاده‌‌ڕۆیی  شاره‌‌وانی سلێمانی، له‌‌پێناو پاراستنی  شه‌‌قام وشۆسته‌ كان  كه‌‌ موڵكی گشتییه‌‌، ئاگاداری فرۆشیارانی شه‌‌قامی (كانی با) ده‌‌كات  له‌‌ شه‌‌قامی سه‌‌ره‌‌كی كه‌‌له‌‌  شه‌‌قامی نه‌‌خۆشخانه‌‌ی  ھیوا  وه‌‌ ده‌‌ست پێده‌‌كات تاكۆتای شه‌‌قامی به‌‌رده‌‌م نه‌‌خۆشخانه‌‌ی شۆڕش كه‌‌له‌‌ماوه‌‌ی (3)رۆژدا ھه‌‌ستن به‌‌لابردنی زیاده‌‌ڕه‌‌وییه‌‌كانیان، كه‌‌بۆته‌‌ ھۆی گرفتی ھاتوچۆی  ھاووڵاتیان و سیمای ناوچه‌‌كه‌‌ی تێكداوه‌‌ .

پاش ئه‌‌وماوه‌‌یه‌‌ به‌‌شی لابردنی سه‌‌رپێچیی و زیاده‌‌ڕۆیی شاره‌‌وانی ھه‌‌ڵده‌‌سێت  به‌ ‌ئه‌‌نجامدانی كاری یاسای به‌‌رامبه‌‌رتان به‌‌پێی یاسای  ژماره‌‌(٣)سالی ٢٠١٨  كه‌‌تایبه‌‌ته‌‌ به‌‌زیاده‌‌ڕۆیی .

PUKmedia شاره‌وانی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket