}

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌مه‌كته‌بی رێكخستنه‌وه‌

ئاگاداری 09:17 PM - 2021-01-31

.

مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌ی بوونی چه‌ند چه‌ند په‌یج و ئه‌كاونتێك به‌ناوی هه‌ڤاڵ شاڵاوی عه‌لی عه‌سكرییه‌وه‌ روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌...
ئاگاداری هه‌موولایه‌ك و ته‌واوی ڕۆژنامه‌نوسان و میدیاكاران ده‌كه‌ینه‌وه‌ ماوه‌یه‌كه‌ لێره‌و له‌وێ له‌تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان فیسبوك وانستاگرام چه‌ند په‌یج و ئه‌كاونتێك به‌ناوی هه‌ڤاڵ شاڵاوی عه‌لی عه‌سكرییه‌وه‌ دروستكراوه‌و له‌وێوه‌ بابه‌ت به‌ناوی به‌ڕێزیانه‌وه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ یه‌كێ له‌وانه‌ هی خۆدی  به‌ڕێزیان بێت .
هه‌ربۆیه‌ ئاگاداری هه‌موولایه‌ك ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌ڤاڵ شاڵاوی عه‌لی عه‌سكری نه‌له‌ (انستاگرام  ،فیسبوك) هیچ جۆره‌ ٔئه‌كاونت وپه‌یجێكی نیه‌ هه‌رچیه‌ك له‌و ٔئه‌كاونت و په‌یجانه‌دا بڵاوده‌كرێته‌ په‌یوه‌ندی به‌هه‌ڤاڵ شاڵاو عه‌لی عه‌سكریه‌وه‌ نیه‌
له‌گه‌ڵ ڕێزماندا

مه‌كته‌بی ڕێكخستنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket