}

چه‌مچه‌ماڵ.. پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران دابه‌ش ده‌كرێت

ئاگاداری 06:30 PM - 2021-01-16

.

سایلۆی چه‌مچه‌ماڵ داوا له‌ جوتیاران ده‌كات سه‌ردانی بانكی چه‌مچه‌ماڵ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی پاره‌ی گه‌نمه‌كه‌یان.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی سایلۆی چه‌مچه‌ماڵ، كه‌ ئه‌مڕۆ 16-1-2021، كۆپییه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌، سایلۆی چه‌مچه‌ماڵ ئاگاداری ئه‌وجوتیارانه‌ی سنووری چه‌مچه‌ماڵ و ده‌وروبه‌ری ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ رێكه‌وتی 24 و 23 و 22-6-2020 گه‌نمیان له‌ سایلۆی چه‌مچه‌ماڵ ته‌سلیم كردووه‌ له‌ژماره‌(277) تاژماره‌ (389) سه‌عات 10سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌  رێكه‌وتی 17-1-2021، سه‌ردانی سایلۆی چه‌مچه‌ماڵ بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چه‌كی پاره‌ی گه‌نم.

راشیگه‌یاندووه‌، جوتیاران پاره‌كه‌ له‌بانكی چه‌مچه‌ماڵ وه‌رده‌گرن، بۆیه‌ پێویسته‌ جوتیار خۆی ئاماده‌بێت و ناسنامه‌ی باری شارستانی پێبێت ئه‌گه‌ر به‌ناوی خۆیه‌وه‌ بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ناوی خۆیه‌وه‌ نه‌بێت پێویسته‌ وه‌كاله‌تی نوێی ساڵی 2020 و ناسنامه‌ی باری شارستانی وه‌كیلی پێبێت .

PUKmedia عه‌دنان كه‌لهوڕی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket