riklam

خێزانه‌ كه‌مده‌رامه‌ته‌كانی سه‌ید سادق هاوكاری ده‌كرێن

ئاگاداری 04:59 PM - 2020-11-24
.

.

قائمقامیه‌تی قه‌زای سه‌یدسادق ئاگاداری خێزانه‌ كه‌مده‌رامه‌ته‌كانی ئه‌و سنووره‌ ده‌كاته‌وه‌، كه‌ ناویان له‌ لیستی هاوكاری (100,000) سه‌د هه‌زار دیناری وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیدایه‌ سه‌ردانی بانكی سه‌ید سادق بكه‌ن.

له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ كۆپییه‌كی ده‌ست  PUKmedia كه‌وتووه‌ تێیدا هاتووه‌، ئاگاداری سه‌رجه‌م ئه‌و خێزانانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ ناویان له‌ لیستی (١٠٠)هه‌زار دیناری وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیدا هه‌یه‌ و بۆیان دابین كراوه‌، سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 25-11-2020، سه‌ردانی بانكی سه‌یدسادق بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی هاوكاریه‌كانیان.

له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌، بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ پێویسته‌ ئه‌و كه‌سه‌ی ناوی هاتووه‌ته‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنی هاوكارییه‌كه‌ خۆی له‌بانك ئاماده‌بێت، و ده‌بێت ناسنامه‌ی باری شارستانی (ته‌سكه‌ره‌) له‌گه‌ڵ كۆپیه‌ك له‌ فۆرمی خۆراك له‌گه‌ڵ خۆی بێنێت.

PUKmedia كۆسار مه‌حمود

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket