خوێندنی باڵا دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی ئاگاداردەكاتەوە
ئاگاداری 12:39 PM - 2020-10-03
.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەرچووانی قۆناغی دوانزەی ئامادەیی ئاگادار دەكاتەوە كە لەم هەفتەیەوە دەتوانن وشەی تێپەڕ و نهێنی پاسۆرد و یوزەرنەیم لە خوێندنگەكانیان وەربگرنەوە.
عەباس ئەكرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند: دوای هەوڵەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون لە وەزارەت و ناوەندی وەرگرتنی خوێندكاران، وشەی تێپەڕو نهێنی (پاسۆرد و یوزەرنەیم) بۆ سەرجەم دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی ئامادەكرا و هەر دوێنێش ڕەوانەی وەزارەتی پەروەردە كرا.
وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داوا لە دەرچوانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی دەكات لەم هەفتەیەوە دەتوانن سەردانی خوێندنگەكانیان بكەن بۆ وەرگرتنەوەی وشەی تێپەڕو نهێنی (پاسۆرد و یوزەرنەیم)، وتیشی پێویستە دەرچوان بەباشی پاسۆرد و یوزەرنەیمەكانیان بپارێزن، چونكە دواتر لەڕێگەی ئەو (پاسۆرد و یوزەرنەیم)ە دەتوانن (زانكۆلاین) پڕبكەنەوە.
لەبارەی كاراكردنی زانكۆلاین بۆ دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: لە چەند رۆژی داهاتو زانكۆلاین بۆ دەرچوان كارا دەكرێت و پێش كاراكردنیشی لە ڕاگەیەنراوێكی رۆژنامەوانیدا وردەكارییەكەی بۆ دەرچوان دەخرێتەڕو.
PUKmedia راگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی
هەواڵی زیاتر
-
نزار ئامێدى پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کرد
09:07 PM - 2026-06-06 -
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ جێگری باڵیۆزی فینلەندا کۆبووەوە
04:09 PM - 2026-06-06 -
ڕفعەت عەبدوڵڵا: بایەخ بەگەشەی چۆنایەتی دەدەین لەناو کۆمەڵانی خەڵکدا دەبین
02:49 PM - 2026-06-06 -
سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال دوو پێشمەرگەی شۆڕشی نوێ بەسەردەکەنەوە
03:24 PM - 2026-06-05
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: بەبێ رێککەوتنی یەکێتی و پارتی حکومەت پێکنایەت
06:55 PM - 2026-06-06
سەرۆک بافڵ: لە پەیوەندیمان لەگەڵ بەغداد پێویستمان بەئاڕاستەی نوێ هەیە
04:24 PM - 2026-06-06
دووەمین کۆڕبەندی ئابوری دێڵفی لە سلێمانی دەستیپێکرد
01:38 PM - 2026-06-06
سهرۆكی فراكسیۆنی یهكێتی: رێككهوتن لهسهر مووچهی ههرێم كراوه
11:55 AM - 2026-06-06
زۆرترین خوێنراو
-
نزار ئامێدى پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کرد
عیراق 09:07 PM - 2026-06-06 -
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەفدێکی بازرگانی فینلاند کۆبووەوە
کوردستان 08:39 PM - 2026-06-06 -
قوباد تاڵەبانی: بەبێ رێککەوتنی یەکێتی و پارتی حکومەت پێکنایەت
کوردستان 06:55 PM - 2026-06-06 -
سەرۆک بافڵ: لە پەیوەندیمان لەگەڵ بەغداد پێویستمان بەئاڕاستەی نوێ هەیە
کوردستان 04:24 PM - 2026-06-06 -
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ جێگری باڵیۆزی فینلەندا کۆبووەوە
کوردستان 04:09 PM - 2026-06-06 -
ڕفعەت عەبدوڵڵا: بایەخ بەگەشەی چۆنایەتی دەدەین لەناو کۆمەڵانی خەڵکدا دەبین
کوردستان 02:49 PM - 2026-06-06 -
دووەمین کۆڕبەندی ئابوری دێڵفی لە سلێمانی دەستیپێکرد
کوردستان 01:38 PM - 2026-06-06 -
سهرۆكی فراكسیۆنی یهكێتی: رێككهوتن لهسهر مووچهی ههرێم كراوه
کوردستان 11:55 AM - 2026-06-06




.jpg)
.png)
.png)
دابەزێنە

