}

كچێك به‌كاره‌كانی خزمه‌تی منداڵان ده‌كات

ئەدەب وهونەر 10:55 AM - 2020-08-28

.

 

به‌هره‌كانی شانۆگه‌ری و شێوه‌كاری به‌رگدورری و به‌شی كورته‌ فلیم ،سینه‌ما میوزیك له‌كچێكدا كۆبوه‌ته‌وه‌.

 لاولاو عه‌بدولڕه‌حمان ساڵح له‌باره‌ی كاره‌كانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌منداڵیمه‌وه‌ حه‌زو خولیام بۆ زۆر شت هه‌بووه‌، زۆربه‌یانم ئه‌نجامداوه‌، به‌هره‌كانی شێوه‌كاری و به‌رگدوری و سینه‌ما شانۆگه‌ری  و كورته‌ فلیم و مویزیك.

وتیشی، ماوه‌ی زیاتر له‌ 20ساڵ ده‌بێت، كاری شانۆ ده‌كه‌م، له‌ قۆناغی  شه‌شی سه‌ره‌تای چومه‌ سه‌رته‌خته‌یی شانۆ، ئیتر له‌وێوه‌ حه‌زو خولیام بۆكاری هونه‌ری ته‌واو ده‌ستیپێكرد، له‌قۆناغی دواناوه‌ندیش ده‌ستم به‌كاری شێوه‌كاری و وێنه‌ كیشان و  كورته‌ فلیم  كرد تا ئێستاش به‌رده‌وامم.

باسی له‌وه‌شكرد، به‌شداری چه‌ندین كاری شانۆیم كردوه‌ له‌وانه‌ شانۆیی سه‌رشه‌قام، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا كاری به‌رگ دوریی و دورین و دیزانی، جلی مۆده‌م و فستانی بوك و كاری خانمان، چه‌ندین خولیشم له‌و بواره‌ كردۆته‌وه‌ كردوته‌وه‌، كاری به‌رگ دوری بۆ بژێوی ژیانی خۆم و خێزانه‌كه‌مه‌، به‌ڵام شێوه‌ كاری خۆبه‌خشانه‌یه‌و بۆ ڕازانه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان و سود گه‌یاندن به‌ قوتابیه‌كان له‌ڕێگه‌ی وێنه‌كانه‌وه‌ ئامۆژگاری بووه‌ بۆ ئه‌وان . 

له‌ بواری شانۆ شیوه‌كاریش خه‌ڵاتم وه‌رگرتووه‌ وه‌ كاری ده‌رهێنانم بۆ 2 كاری  شانۆی كردووه‌، هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی سێیه‌مم به‌ده‌ستهێناوه‌ خاوه‌نی زیاتر له‌ 9 خه‌ڵاتم.

 

PUKmedia محه‌مه‌د عه‌بدولره‌حمان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket