لەڕێی سكایبەوە ناوەندی فەرەنسای یەکێتیی سمینارێکی رێکخست
ی.ن.ک 11:00 PM - 2020-06-05.
رۆژی پێنج شەممە رێكەوتی 5 ی حوزەیران لە رێگای ڤیدیو سكایپەوە لە پایتەختی فەرەنساوە ، ناوەندی فەرەنسا ی یەكیەتی نیشتمانی كوردستان لە رێگای ڤیدیۆ سكایپەوە سیمینارێكی بۆ كاروان جمال تاهیر ڕێكخست لە ژێر ناونیشانی ، "پێگەی هەرێمی كوردستان لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕۆڵی نوێنەرایەتیەكانی حكومەتی هەرێم لە دەرەوە و گرنگی كاری دیبلۆماسی لەدنیای ئەمرۆدا".
سەرەتا بە ساتێك بێدەنگی بۆ گیانی پاكی مام جلال و هەموو شەهیدانی یەكیەتی و كوردستان سیمینارەكە دەستی پێكرد ، دارەوان حاجی حامید لێپرسراوی ناوەندی فەرەنسا یەك بەیەكی بەشداربووانی سیمینارەكەی ناساد و بە ناوی ئەنجومەنی ناوەند و كادرانی یەكیەتیەوە لەفەرەنسا بە گەرمی بەخێرهاتنی نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستانی لە ووڵاتی بەریتانیا كرد
بۆ ماوەی نزیكەی كاتژمێرێك كاروان جەمال لەسەر تەوەرەكانی باسەكەی قسەی كردو و تییدا پرسیارێكی وروژاندو ووتی " پەیوەندی دیبلۆماسی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە ئاستێكی باشدایە و ئەمە لەكاتێكدایە كە هەرێمی كوردستان دەوڵەتێكی سەربەخۆی نییە، بەڵام وەك كارەكتەرێكی بێ سیادەی دەوڵەت ڕۆڵ دەگێڕێت و كاریگەری سیاسی و ئابووری هەیە، كە ئەمەش خۆی لەخۆیدا پرسیارە، بۆ هەرێم ئەو ڕۆڵەی ئەدرێتی و پێی ڕەوە دەبینرێت، ڕێزی لێدەگیرێت لە نێو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و لەلایەن زلهێزەكان. ؟، هەر لە درێژەی سیمینارەكە كاروان جەمال بە ووردی تیشكی خستە سەر قۆناغەكانی پەیوەندیەكانی كورد و ئەو فاكتەرانەی كە بونەتە هۆی دروستبوونی ئەو پێگەیەی كە كورد ئێستا هەیەتی لە نێو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی،هاوكات ئاماژەی دا بەو بەرژەوەندیانەی كە بەدرێژایی خەباتی گەلی كورد و قۆناغەكان بوون بە كۆمەڵە بەرژەوەندییەكی یەكانگیر لەگەڵ بەرژەوەندییەكانی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هەروەها چۆن پشتیوانییەكانی دنیای دەرەوە گۆڕانكاری بەسەر هاتووە و لەو ڕووەوە ووتی "
كەواتە لەماوەی ئەم قۆناغ و ساڵانەدا كورد پشتیوانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەدەستهێناوە و بە قۆناغیش وە پێی هەلومەرجەكان پشتیوانییەكان گۆڕانكاری بەسەر هاتووە، لە پشتیوانی مرۆییەوە بۆ بەرپرسیارێتی پارێزگاریلێكردن و پاشان پشتیوانی سیاسی و پاشان سەربازی ئابووری".
هەر لە سیمینارەكەدا كاروان جەمال باسی ڕۆڵ و گرینگی دیبلۆماسییەتی كوردی كرد و تیشكی خستە سەر كارو ئەركەكانی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە و ڕۆڵی نوێنەرایەتییەكان لە پەرەپێدان و برەودان بە پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان لە گشت ئاستەكان، هەروەها چۆنیەتی بنیات نانی لۆبی كوردی و چۆنیەتی گەران بە دوای بەرژەوەندیە هاوبەشەكاند ، هەروەها تیشكی خستە سەر جۆرەكانی دیبلۆماسی و دەوری كلتورو ناساندنی فەرەهەنگی بەكارێكی دیبلۆماسی گرنگ هەڵسەنگدان ، كە لەو رێیەوە دەكرێت وەك هێزی نەرم گرینگی زیاتری پێبدرێت لەپاڵ دبلۆماسییەتی سیاسی و ئابووری و بازرگانی.
لە تەوەرێكی تری قسەكانیا باسی لەوە كرد كە نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم تائێستا لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی عیراقەوە بە كۆمەڵگای نێودەولەتی نەناسراوە ، لە كاتێكدا كە لە دەستووری عیراقدا هاتوەو دەبوایە بە نیزامێك هەماهەنگی نێوان باڵێۆزخانەو نوێنەرایەتییەكان ڕێك بخرایە،
هاوكات ئاماژەی بەوە دا كە ئەوەش هیچ كات ڕێگر نەبووە كە نوێنەرایەتی هەرێمی كوردستان نوێنەرایەتی بەرژەوەندییەكانی هەرێمی كوردستان بكات لە دنیای دەرەوە بەهۆی بوونی ئەو پێگەیەی كە هەیەتی وە ئاماژەی بەوەش كرد كە هەوڵەكان لەم رووەوە بەردەوامە بۆ ڕێكخستنی هەماهەنگی نێوان باڵێۆزخانەو نوێنەرایەتییەكان چونكە ئەوە بابەتێكی دەستوورییە. ،لە ئێستادا نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە دەرەوە وەك هەموو باڵوێزخانەكانی تر لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا سەیر ئەكرێت وە بانگهێشتی بۆنەكانیان دەكرێن بە فەرمی. هاوكات پەیوەندییەكی دۆستانەو باش لە نێوان باڵێۆزخانەو نوێنەرایەتی حكومەت هەیە بە عەمەلی.
سیمینارەكە بەردەوامی خۆی وەرگرت بە بەشداری كردنی بەشداربووان و لە شێوەی دیالۆگ و پرسیارو وەڵامدا كە نزیكەی 2 كاتژمێر و 40 چركەی خایاند ،تێیدا راوو بۆچونی خۆیان خستە روو ، بێگوومان سیمنارو كۆبونەوەی لەم شێوانە لە رێی ڤیدیو سكایبەوە شێوەیەكی تازەیە كە زۆربەی مەكتەب و ناوەندەكان توانیویانە سوودی لێوەرگرن ، ناوەندی دەرەوەی فەرەنساش دەستپێشكەری خۆی كردوە و بەردەوامیش ئەبێت لەم شێوە كاركردنە بە مەبەستی بەسەركردنەوەی هەموو هەڤاڵانی ناوەند و ئاشتكردنەوەی هەڤاڵە زیز بوەكانمان و هەنگاوی زۆر باشنراوە لەم ڕوەوە ،
PUKmedia راگەیاندنی ناوەندی فەرەنسای یەكیەتی نیشتمانی كوردستان
بۆبینینی گرتەکە فیدیۆکە لێرە کلک بکە:
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وتهبێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26