كه‌نه‌دا.. به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر خێزانێكی كورد سوتان
تاراوگە 11:43 AM - 2020-05-19.
پۆلیسی توڕونتۆ ڕایگه‌یاند: له ڕووداوێكی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌دا منداڵێكی ته‌مه‌ن 12 ساڵ به‌ناوی ئارین تا ئێستا دیار نییه و سێ كه‌سی دیكه‌ش به‌و هۆیه‌وه برینداربوون .
پۆلیسی ماركام له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه، كه له سه‌عات 10 ی سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی 17ی ئایاری 2020 ئاگادار كراینه‌وه له ناوچه‌ی ماركام له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ئاگر له ماڵێك كه‌وتووه‌ته‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه مناڵێكی ته‌مه‌ن 12 ساڵ به‌ناوی ئارین گیانی له ده‌ستداو ژنێك به‌ناوی چیا حه‌مید و دوو كوڕیشی به ناوه‌كانی ئه‌حمه‌د ته‌مه‌ن 14 ساڵ و ژیر ته‌مه‌ن 6 ساڵ به سه‌ختی بریندار ده‌بن .
دوا به‌دوای ڕووداوه‌كه جێف تیبی سه‌رپه‌رشتیاری تیمی پۆلیسی فریاكه‌وتن OFM ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه كرد و ڕایگه‌یاند: دایك و كوڕێك له‌و ڕووداوه به‌سه‌ختی بریندار بوون و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون، به‌ڵام منداڵێكیان ته‌مه‌نی 12 ساڵ تا دره‌نگانی ئێواره‌ش نه‌دۆزراوه‌ته‌وه پێده‌چێت له ژوورێكی ژێر زه‌مینه‌كه‌دا ما بێت، به‌ڵام به‌هۆی سووتان و داڕمانی خانووه‌كه به‌گشتی نه‌مان توانی بچینه ژێر زهمینهكهوه.
جێف وتیشی: دوو ماڵی دیكه‌ش نزیك ڕووداوه‌كه به‌هۆی فراوانی ئاگره‌كه زیانیان به‌ركه‌وتووه ناچار ئه‌و ماڵانهشمان ڕوخاند، سبه‌ی گه‌ڕان و پشكنینی زیاتر به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ هۆكاری ڕووداوه‌كه‌و دۆزینه‌وه‌ی لاشه‌ی ئه‌و منداڵه .
یوسف غه‌ریب هاوڕێی تاهیر حه‌مید باوكی منداڵه‌كان بۆ PUKmedia دواو وتی له‌كاتی ڕووداوه‌كه تاهیری باوكیان له‌ماڵ نه‌بووه دواتر ئاگادار كراوه‌ته‌وه كه ئاگر له‌ماڵه‌كه‌یان به‌ربووه هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی سوتاون .
یوسف غه‌ریب وتیشی: ئه‌و خێزانه خه‌ڵكی شاری سلێمانین و سێ ساڵ له‌مه‌و به‌ر هاتوونه‌ته كه‌نه‌دا، یوسف ڕاشیگه‌یاند: دوای راگه‌یاندنی هه‌واڵه‌كه له كه‌ناڵه‌كان سه‌رپه‌رشتیاری تۆڕی كۆمه‌ك و هاوكاری كوردانم ئاگادار كرده‌وه بۆ هاوكاری و یارمه‌تیدانی لێقه‌وماوانی ڕووداوه‌كه، جه‌لال سه‌عید به‌ناوی لیژنه‌ی كۆمه‌ك ئاماده‌یی خۆیان نیشانداوه بۆ هه‌ر جۆره هاوكارییه‌ك خێزانی كاك تاهیر پێویستیان پێ بێت .
تاهیر حه‌مید له میانه‌ی ڕووداوه‌كه‌دا بۆ كه‌ناڵی TV CP24 به‌ده‌م گریانه‌وه وتی: سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بۆ ڕزگاركردنی خێزانه‌كه‌م ڕووم له وڵاتی كه‌نه‌دا كرد، ئێستاش دووچاری ئه‌م كاره‌ساته بووین . تكایه ئارینی كوڕم بدۆزنه‌وه .
PUKmedia عوسمان عه‌لی، تورونتۆ
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26