riklam

راپه‌ڕین.. هه‌ر كه‌سێك بێته‌ ده‌ره‌وه‌ روبه‌ڕوی یاسا ده‌كرێته‌وه‌

ئاگاداری 01:17 PM - 2020-03-22
.

.

ئاگاداریه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی ڕاپه‌ڕینه‌وه‌بۆ هاوڵاتیانی پشده‌رو بیتوێن .

ده‌قی ئاگاداریه‌كه‌...
هاوڵاتی به‌ڕێز
له‌پێناوی پاراستنی ته‌ندروستی خۆت و خانه‌واده‌ و دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه‌كه‌ت و هاوشاریاندا، تكایه‌ پابه‌ندی ڕێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان به‌و له‌ماڵه‌كانتان بمێننه‌وه‌ ، داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ین پابه‌ندبن به‌بڕیاری ته‌ندروستی و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و پۆلیسی هاتووچۆ و ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كانیاندان به‌زووترن كات بچنه‌وه‌ ژوره‌وه‌ و له‌ژووره‌وه‌ بمێننه‌وه‌ و سه‌ردانی هیچ كه‌س نه‌كه‌ن، له‌ئه‌مڕۆشه‌وه‌ هێزه‌ئه‌منیه‌كان به‌گه‌ڕه‌ك گۆڵانه‌كاندا ده‌گه‌ڕن و هه‌ركه‌سێك له‌ده‌ره‌وه‌بێت ڕكار یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌ به‌ر.


تكایه‌ پابه‌ندبن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی ڕاپه‌ڕین

PUKmedia راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی ڕاپه‌ڕین

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket