%63ی شه‌هیدانی كوردستان له سنووری سلێمانییه
چاوپێکەوتن 05:34 PM - 2020-03-02.
مافناس، ئه‌دیب له‌تیف محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی سلێمانی له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كوردستانی نوێ ئاماژه به‌وه ده‌دات كه به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراون، به‌ڕێژه‌ی 63% كۆی شه‌هیدانی كوردستان ده‌كه‌ونه سنووری چالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی سلێمانییه‌وه‌و ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه ته‌نها له دوو ساڵی رابردوودا بڕی حه‌وت ملیار‌و 841 ملیۆن و 218 هه‌زار دینار بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان له بواری ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌دا خه‌رجكراوه و ده‌شلێت: ئه‌وه‌ی توانیومانه بۆ خزمه‌تی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بیكه‌ین له ئاست قوربانییه‌كانیاندا نه‌بووه و نابێت، به‌ڵكو مشتێكه له خه‌رمانێك.
*سه‌ره‌تا ده‌مانه‌وێت له‌سه‌ر زاری خۆته‌وه تۆ بناسین و بزانین خزمه‌تی رابردووت بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان چی بووه و چۆن گه‌یشتیت به پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی سلێمانی؟
-به‌خێربێن سوپاس بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌تان، پێشتر بۆ خزمه‌تكردن به خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان له‌ساڵی 1992 كۆمیته‌ی شه‌هیدان هه‌بوو، كه له‌ساڵی 1997ه‌وه كرا به مه‌كته‌بی شه‌هیدان، دواتریش به‌بڕیاری هه‌ڤاڵ مام جه‌لال له رۆژی 19ی 6 ی 1999 بووه ده‌زگای شه‌هیدانی شۆڕشی گه‌لی كوردستان، كه تاكو دروستبوونی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان ئه‌و ده‌زگایه له ئاستی وه‌زاره‌تدا بوو، كه كۆمه‌ڵێك كه‌سی شاره‌زاو لێهاتوو خزمه‌تیان تێدا ده‌كرد، منیش له‌ساڵی 1997- 1998 له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین كۆلێژی یاسام ته‌واو كرد، مێژووی خزمه‌تكردنم به كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 22 ساڵی رابردوو كه له‌ساڵی 1998 بۆ یه‌كه‌مجار له مه‌كته‌بی شه‌هیدانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ستبه‌كاربووم.
له‌و كاته‌وه بووم به به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی یاسا، كه رۆڵم هه‌بووه له نووسینه‌وه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی كه سه‌رده‌می ده‌زگای شه‌هیدان و وه‌زاره‌ت كاریان پێده‌كرا، دواتریش له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی شه‌هیدان داوام لێكرا پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌ربگرم، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سێ كه‌س بووین كه كاندیدكراین بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م پۆسته، له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ند كرام، دواتریش له رۆژی 23ی 4ی 2018 به فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌ستبه‌كاربووم.
*سنووری كار‌و چالاكیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌تان چۆنه و كوێ ده‌گرێته‌وه؟
-به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی سلێمانی له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌ت یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتییه كه سنوورێكی زۆر به‌رفراوانی هه‌یه كه له هه‌شت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و سێ به‌ش و حه‌وت هۆبه و چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی دیكه له سنووری قه‌زاو ناحیه‌كانی پارێزگای سلێمانی پێكدێت. به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تیش به‌ڕێژه‌ی 63% كۆی شه‌هیدانی كوردستان ده‌كه‌ونه سنووری چالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی سلێمانییه‌وه.
*له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا كه به‌ڕێزتان پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتییتان وه‌رگرتووه چالاكییه‌كانتان چی بووه؟
-ئامانجی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه بۆ خزمه‌تكردنی سه‌رجه‌م وارس و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانه به‌بێ جیاوازی، له‌ڕووی دابینكردنی مووچه، لایه‌نی ته‌ندروستی، بواری په‌روه‌رده‌یی، نیشته‌جێكردن، دیاریی هاوسه‌رگیریی بۆ كوڕ‌و كچی شه‌هیدان و جینۆسایدكراوان، چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌روه‌ها به‌ده‌نگه‌وه‌چوونی هه‌موو داواكارییه‌ك كه له‌لایه‌ن وارسی سه‌ربه‌زی شه‌هیدانه‌وه ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی ده‌كرێت، بێگومان كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به گشتی به هیچ خزمه‌تكردنێك و هاوكارییه‌ك قه‌ره‌بوو ناكرێنه‌وه، چونكه كه‌سه نزیكه‌كانی ئه‌وان خۆیان پێشكه‌شی گه‌ل و خاكی كوردستان كردووه و ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش توانیومانه بۆ خزمه‌تی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بیكه‌ین له ئاست قوربانییه‌كانیاندا نه‌بووه‌و نییه، به‌ڵكو مشتێكه له خه‌رمانێك، چونكه توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌ش به‌و جۆره‌بووه كه له خزمه‌تیاندابووین، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و كێشه سیاسی و ئابورییه‌ی له رابردوودا به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی گرت چ له سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی داعش و قه‌یرانی دارایی، به‌ڵام زۆر به كورتی پێت بڵێم له دوو ساڵی رابردوودا بڕی حه‌وت ملیار‌و 841 ملیۆن و 218 هه‌زار دینار له‌ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی سلێمانییه‌وه بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان له بواری ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌دا خه‌رجكراوه، كه له ساڵی 2019 بڕی چوار ملیار و 249 ملیۆن و 129 هه‌زار دینار و له ساڵی 2018 شدا، بڕی سێ ملیار‌و 592 ملیۆن و 89 هه‌زار دینار بووه.
*جیاوازیی فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌تان له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی دیكه‌دا چییه و تێڕوانینتان له‌وباره‌یه‌وه چییه؟
-به‌بێ جیاوازیی ده‌ستخۆشیی زۆر له ماندوبوونی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی ده‌ره‌وه و ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كه‌مان ده‌كه‌م، جیاوازییه‌كه ئه‌وه‌یه فه‌رمانبه‌رانی ئێمه سه‌رجه‌میان كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانن، ئه‌وه‌ش وایكردووه باشتر له ئازاری كه‌سوكاری شه‌هیدان تێبگه‌ن، بۆیه زۆر جار بینوومه به په‌رۆشه‌وه ئیشوكاری هاووڵاتیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، گیانی هاوكاریی و له‌خۆبووردنیان هه‌یه، زۆرجار له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌سێك له دووره‌وه هاتووه، زۆر له پاش ته‌وابوونی ده‌وامیش ده‌ستیان له‌كار هه‌ڵگرتووه، یان له‌كاتی قه‌یراندا بایكۆتی ده‌وامیان به ته‌واوی نه‌كردووه، هه‌میشه له‌خزمه‌ت هاووڵاتیاندابووین، به‌تایبه‌تی كه هه‌موو موراجیعه‌كانی ئێمه‌ش كه‌سوكارو وارسی شه‌هیدانن، بۆیه كارمه‌ند‌و فه‌رمانبه‌ره‌كانمان له‌ڕووی ئه‌خلاقییه‌وه ئاماده‌نه‌بوون كاره‌كانی ئه‌وان فه‌رامۆش بكه‌ن كه خۆشیان كه‌سوكاری شه‌هیدن و له مه‌ینه‌تییه‌كانیان تێده‌گه‌ن، هه‌روه‌ها هه‌موو ساڵێك له كاتێكدا هاووڵاتیان له گه‌شت و سه‌یرانن، زۆرێك له فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شه‌هیدان خه‌ریكی ئاماده‌كاریی و یادكردنه‌وه‌ی بۆنه‌كانی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانن له شوێنه جیاوازه‌كان كه به‌زۆری ئه‌و بۆنه خه‌مناكانه‌ش ده‌كه‌ونه مانگه‌كانی ئازار‌و نیسان و مایسه‌وه وه‌ك یادی كیمیابارانی سێوسێنان و هه‌ڵه‌بجه 16/3، یادی ئه‌نفال 14/4، یادی ئه‌نفال و كیمیابارانی عه‌سكه‌ر‌و گۆپته‌په 3/5.
*راگرتنی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیایی بۆ چاره‌سه‌ر تاكه‌ی درێژه‌ی ده‌بێت؟
-له رابردوودا له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی سلێمانییه‌وه 34 وه‌جبه له به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیاوی نێردراون بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر، سه‌رجه‌م پێویستییه‌كانیان بۆ دابینكراوه، به‌ڵام له ساڵی 2018ه‌وه پاش رێكه‌وتنێك له‌نێوان ئێمه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانی، كه‌یسی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیایی گواسترایه‌وه بۆ ئه‌وان، بۆیه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ت بۆ لایه‌نی جێبه‌جێكار ده‌گه‌ڕێته‌وه.
*كه‌سوكاری شه‌هیدان گله‌ییان له بیناكه‌تان هه‌یه به تایبه‌تی به ساڵاچووان، وه‌ك دیاره كه‌موكورتی زۆره، له‌مباره‌وه چیتان كردووه بۆ چاره‌سه‌رو نه‌هێشتنی ئه‌و كه‌موكورتییانه؟
-ئێمه‌ش هاوڕاین و پێمانوایه بیناكه‌مان له ئاست خزمه‌تی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیداندا نییه، بۆ ئه‌مه‌ش داوامان له پارێزگاری سلێمانی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردووه كه بینایه‌كمان بۆ دابینبكه‌ن، تاكو ئێستا له چاوه‌ڕوانی په‌سه‌ندكردنی ئه‌و داواكارییه‌داین، كه پێویسته بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت، چونكه گرفتێكی گه‌وره‌یه بۆ فه‌رمانبه‌ران و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه رۆژانه سه‌ردانمان ده‌كه‌ن.
*زۆرجار كوڕ‌و كچی شه‌هیدان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گله‌یی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه چه‌ند ساڵێكه دیاریی هاوسه‌رگیریی ڕاگیراوه، ئه‌مه كێشه‌یه‌كه ئاخۆ ده‌كرێت پێمان بڵێن ئه‌و كێشه‌یه تاكه‌ی درێژه‌ی ده‌بێت و كه‌ی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت؟
-وه‌ك پێشتر باسمكرد كێشه‌كه قه‌یرانی دارایی بوو، له كۆتایی ساڵی 2013ه‌وه ئه‌م بڕه پاره‌یه كه وه‌ك دیاریی هاوسه‌ریی ده‌درا به كوڕ و كچی شه‌هیدان راگیراوه كه دبوو بۆ هه‌ر یه‌كه‌یان بڕی پێنج ملیۆن دینار خه‌رج بكرێت، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم به‌هۆكاری قه‌یرانی دارایی پاره‌كه‌یانی بۆ خه‌رج نه‌كردوون، ئێمه‌ش له‌هه‌وڵداین و خوازیارین كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم به‌م نزیكانه له‌مباره‌یه‌وه بڕیارێكی دڵخۆشكه‌ر بدات.
*خوێندكارانی كوڕ‌و كچی شه‌هیدانیش هه‌مان گله‌ییان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌یان وه‌ڵامتان چییه؟
-پێموانییه گله‌ییه‌كه‌یان له جێگه‌ی خۆیدا بێت، چونكه له‌گه‌ڵ سه‌ختیی بارودۆخه‌كه‌شدا بۆ كرێی خوێندنی 697 خوێندكاری كوڕ‌و كچی شه‌هید، بڕی چوار ملیار‌و 735 ملیۆن و 739 هه‌زار دینار خه‌رجكراوه، بۆ ئه‌مساڵیش پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامه و رۆژانه‌ش ژماره‌ی پشتگیریی بۆ كوڕ‌و كچی شه‌هید به‌مه‌به‌ستی راپه‌ڕاندنی ئیشوكاره‌كانیان له زانكۆ و په‌یمانگاكان و ناوه‌نده‌كانی خوێندن روو له‌هه‌ڵكشان ده‌كات.
*هه‌وڵه‌كانتان بۆ مه‌سه‌له‌ی دابینكردنی زه‌ویی و باشتركردنی شوێنی نیشته‌جێبوونی كه‌سوكاری شه‌هیدان چۆن بووه، ئایا پرۆسه‌كه به‌رده‌وامه یان راوه‌ستاوه؟
-له ماوه‌ی ساڵانی رابردوو 21 هه‌زار و 240 پارچه زه‌وی له سنووری شاره‌وانییه جیاوازه‌كان به‌سه‌ر وارسی سه‌ربه‌رزی شه‌هیداندا دابه‌شكراوه، به مه‌به‌ستی ته‌رخانكردنی زه‌وی بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان، خوازیارین فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیان بۆ ده‌ربچێت، هه‌وڵه‌كانیشمان له‌م پێناوه‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت.
PUKmedia كوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28