riklam

گه‌رمیان .. پێشمه‌رگه‌ پیلانێكی داعشی پوچه‌ڵكرده‌وه‌

پرسەنامە 01:24 AM - 2019-12-05
.

.

دوای ئه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش په‌لاماری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان له‌گوندی ده‌ككه‌ی نێوان كوڵه‌جۆو خۆرئاوای خانه‌قین دا،و شه‌ڕێكی سه‌خت روویدا، په‌لاماره‌كه‌یان پوچه‌ڵكرایه‌وه‌.

 

عه‌مید ئومێد به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی كه‌لار به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: په‌لاماره‌كه‌یان له‌سنوری گوندی ده‌كه‌ بووه‌، كه‌ده‌كه‌وێته‌ سنوری  كوڵه‌جۆ- خانه‌قین.

وتیشی: په‌لاماره‌كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌ تێكشكاوه‌.

 

رونیشكرده‌وه‌: تاكو ئێستا سێ شه‌هیدو دوو بریندار گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی كه‌لار.

باسی له‌وه‌شكرد: ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ داعش فشاره‌كانی بۆ سه‌ر سنوره‌كانی ناحیه‌ی كوڵه‌جۆ زیاتر كردوه‌و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش سه‌نگه‌ره‌كانیان زیاتر تۆكمه‌ كردوه‌.

 

به‌پێی زانیاریه‌كانی PUKmedia شه‌هیده‌كان، به‌ناوه‌كانی" لوقمان – ده‌ربه‌ندیخان، مه‌حمود – رزگاری، زیا- كفری" و برینداره‌كانیش چاره‌سه‌ریان وه‌رگرتووه‌و له‌مه‌ترسی ده‌رچوون.

 

PUKmedia تایبه‌ت 

 

0-02-05-1e5fb51e997202d51cb6f8097392a88fbc8ab5ae24a032ac520c36bf5658cb14_6e8beda0.jpg

0-02-05-7fb98f18d8ee63b8740d5a41db9bfe562d705462c662200b66bfe4e10bacf6ee_8b539c43.jpg

0-02-05-0349a494c10284f0f8186edf4bd04a87d3515373108ac2c7ab2d5f8eb6309730_17c5226c.jpg

سي.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket