لاهور شێخ جه‌نگی: بۆ كۆنگره له‌گه‌ڵ لێكتێگهیشتندام
ی.ن.ک 11:59 AM - 2019-11-21.
لاهور شێخ جه‌نگی له‌چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ ئاژانس رایگه‌یاندوه، بۆ كۆنگره دژی تهوافوقم، به‌ڵام له‌گه‌ڵ لێكتێگهیشتندام
لاهور شێخ جه‌نگی، به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، كه بۆ كۆنگره‌ی یه‌كێتیی دژی ته‌وافوقه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ لێكتێگه‌یشتندایه و له هه‌ڵبژاردنی كۆمیته‌كاندا یه‌كێتییه‌كان هه‌موو براوه بوون و هه‌ق نییه هیچ كه‌سیش خۆی به دۆرِاو یان براوه بزانێت و ده‌شڵێت: ״من هیچ هێڵێكم نییه و كادرێكم سه‌ر به یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان‌م، سه‌ر به هیچ كوتله‌یه‌ك نیم״.
له سه‌روبه‌ندی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ كۆنگره‌ی چواری یه‌كێتیی، كه برِیاره له 7ی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا ئه‌نجام بدرێت و له ئێستاشدا، كه هه‌ڵبژاردنی كۆمیته‌كان ئه‌نجام دراوه، لاهور شێخ جه‌نگی، له چاوپێكه‌وتنێكی ״ئاژانس״دا زانیاریی نوێ له باره‌ی ئه‌و پرِۆسهیه و تێرِوانینیان بۆ یه‌كێتیی دوای كۆنگره ده‌خاته رِوو.
لاهور شێخ جه‌نگی ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه له‌م كۆنگره‌یه‌دا كار بۆ ناساندنی ״یه‌كێتیی نوێ״ ده‌كه‌ن و دوای كۆنگره‌ش یه‌كێتیی ده‌بێته حزبی ده‌ستپێشخه‌ر و رِێ به سیاسه‌تی ناحه‌كیمانه‌ی هیچ لایه‌نێك نادات، له به‌رامبه‌ر نهیارهكانیشیدا بێده‌نگی تێدهپهرِێنێت و ده‌ستپێشخه‌ری ده‌كات و ده‌شڵێت: ״باوهرِ ناكه‌م هیچ كه‌سێك یاخود ئیراده‌یه‌ك هه‌بێت بتوانێت رِێگری له‌م كۆنگره‌یه بكات.״
پرسیار: یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له به‌رده‌م كۆنگره‌یه‌كی مێژوویی و تا رِادهیهك سه‌ختدایه، ئایا كۆنگره تا چه‌ند توانای نوێكردنه‌وه و گۆرِانكاریی بنچینه‌یی هه‌یه له یه‌كێتییدا؟ خه‌ڵك و كادرانی یه‌كێتیی چاوهرِێی چی له‌م كۆنگره‌یه بكه‌ن؟
لاهور شێخ جه‌نگی: چه‌ند ساڵێكه باس له ״نوێكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی״ ده‌كرێت، به‌ڵام له‌م كۆنگره‌یه‌دا ئێمه كار بۆ ناساندنی ״یه‌كێتیی نوێ״ ده‌كه‌ین.
دوای كۆنگره، یه‌كێتیی گوتاری میانهرِهوی ناسیۆنالیستی ده‌پارێزێت، نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیبوون په‌ره پێ ده‌دات. به ته‌واوی مانا، زیندووێتیی خۆی وه‌كو حزب به‌رجه‌سته ده‌كات. له پێناو چاكه‌ی گشتی، بایه‌خی ته‌واو به بواری پلاندانانی ستراتیژی و جێبه‌جێكردنی پلانه‌كان ده‌دات. بایه‌خ ده‌دات به درووستكردنی كادری پێشكه‌وتوو. سێكته‌ره‌كان له یه‌كتری جیا ده‌كاته‌وه. به به‌رنامه‌ی ورد، ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی پێش ده‌خات و له رِێگهی حزب و حكومه‌ته‌وه، خۆی به به‌رپرسیار ده‌زانێت به‌رامبه‌ر خه‌ڵك و ئاسووده‌ییان.
بێگومان یه‌كێتیی ده‌ستپێشخه‌ر ده‌بێت له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ رِووداوه هه‌ستیاره‌كان و هه‌وڵ ده‌دات خه‌ڵكی كوردستان رِێنوێنی بكات به ئارِاستهی خۆشگوزه‌رانی، ئارامی و سه‌قامگیری. بایه‌خی زۆر به خه‌ڵكی هه‌ژار و چینه‌كانی خوار ناوهرِاست ده‌دات له رِووی ئابوورییه‌وه، ده‌بێته‌وه به به‌شێك له خه‌ڵك. حزبێكی سۆشیاڵ-دیموكرات ده‌بێت و كار بۆ ئاسایش و ئاسووده‌یی منداڵ و پیر و خاوه‌ن پێداویستی و هێزی كار ده‌كات و ده‌ستتێوه‌ردانیشی نابێت له بازارِ و كه‌سابه‌تی خه‌ڵكدا. دوای كۆنگره، پرسگه‌كان له نێوان به‌رپرسانی یه‌كێتیی و خه‌ڵكدا هه‌ڵده‌گیرێن.
بۆ چینی ناوهرِاست، یه‌كێتیی نوێ، كۆمه‌ڵێك به‌های باڵا و بنه‌مای فیكریی هاوبه‌شی ده‌بێت، كه پێیانه‌وه پابه‌ند ده‌بێت. خوێندنه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی بێلایه‌ن و وردی ده‌بێت بۆ رِووداوهكان و پشتبه‌ستوو به‌و دنیابینییه، به‌رگری له به‌ها پێشكه‌وتنخوازه‌كانی وه‌ك دیموكراسی و مافی مرۆڤ و ئازادی و ئاشتی و مافی چاره‌ی خۆنووسین و رِۆشنبیریی گشتی ده‌كات. ئه‌م یه‌كێتییه‌ی دوای كۆنگره، له به‌رامبه‌ر نه‌یاره‌كانیدا بێده‌نگی تێدهپهرِێنێت و دهستپێخشهری ده‌كات و له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه كوردستانییه دۆسته‌كانیش، به‌رنامه‌ی سیاسی و چاكسازیی هاوبه‌شی ده‌بێت. به دڵنیاییه‌وه، ئه‌مانه رِوو بده‌ن، یه‌كێتیی به‌ره‌و باڵاده‌ستیی مێژوویی خۆی ده‌كشێت و هه‌موو ئه‌مانه‌ش مژده‌ی ژیانێكی شایسته‌تری پێ ده‌بێت بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان.
پرسیار: بهرِێزتان له وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌دا، ته‌ركیزتان له‌سه‌ر دوو خاڵی سه‌ره‌كی بوو، به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای خه‌ڵكی كوردستان و هه‌روه‌ها باسی ״یه‌كێتیی نوێ״تان كرد. ئه‌گه‌ر بكرێت ورده‌كاریی زیاتر بده‌یت له‌سه‌ر ״یه‌كێتیی نوێ״؟
لاهور شێخ جه‌نگی: یه‌كێتیی نوێ، كار ده‌كات كه سه‌روه‌تی مه‌عنه‌ویی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال، هیواكانی مام جه‌لال و خه‌باتی هه‌ڤاڵه‌كانی و ئاواتی شه‌هیدانی یه‌كێتیی و تێكۆشه‌رانی، بۆ ژیانێكی باشتر به‌رجه‌سته بكات.
یه‌كێتیی نوێ، فیكری سیاسیی نوێ دابین ده‌كات، كه له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی خه‌ڵكدا بێت و بتوانێت له‌گه‌ڵ پێویستییه‌كانی قۆناغه‌كه و له‌گه‌ڵ چاوهرِوانییهكانی كه‌سانی پێگه‌یشتووی گه‌له‌كه‌ماندا، یه‌ك بگرێته‌وه. له كرداردا، پابه‌ند ده‌بێت پێی و له ناو رِێكخستنهكانی حزب و له پێگه و چالاكییه‌كانی حكومه‌تدا، شهرِ بۆ چه‌سپاندنی ده‌كات.
یه‌كێتیی نوێ، له برِیاردا سه‌ربه‌خۆ و كوردستانی ده‌بێت، توانای ده‌ستپێشخه‌ریی ده‌بێت. له حكومرِانیشدا، جه‌ماوه‌ری و خزمه‌تگوزار و به‌رپرسیار ده‌بێت. خاوه‌نی رِوئیایهكی رِوونی سیاسی و جێگیر و هه‌ڵوێستی سه‌قامگیر ده‌بێت.
ئه‌م یه‌كێتییه، خاوه‌نی پهیرِهو و پرِۆگرام و هه‌یكه‌لێكی نوێ ده‌بێت، كه بتوانێت له كاری حزبایه‌تیدا داهێنان بكات و ئۆرگانه‌كانی، له‌گه‌ڵ پێویستییه‌كانی قۆناغه‌كه و ئه‌نداماندا بگونجێنێت. هه‌یكه‌لی نوێ زه‌مانه‌تی ئه‌وه ده‌كات، كه پسپۆرِان و دڵسۆزان رِۆڵی خۆیان ببینن و جێ به كوتله‌گه‌ری و گه‌نده‌ڵی و په‌ككه‌وتن له‌ق بكه‌ن. سه‌ركردایه‌تییه‌كی یه‌كده‌نگ و یه‌ك مه‌ركه‌زی قیاده‌ی ده‌بێت و ده‌یپارێزێت. یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت له پێشخستنی ژنان بۆ كاروباری گه‌وره‌ی حكومرِانی. به گشتی حزبی ده‌ستپێشخه‌ر ده‌بێت نه‌ك كاردانه‌وه. حزبی خه‌ڵك ده‌بێت نه‌ك حزبی گرووپی به‌رپرسانی دهستهگهر. حزبی ئایینده ده‌بێت نه‌ك به ته‌نها حزبی سه‌روه‌رییه‌كانی رِابردوو.
یه‌كێتیی نوێ، ئه‌و حزبه ده‌بێت كه گه‌نجان خۆیانی تیا ببیننه‌وه و ته‌واوی چین و توێژه‌كان، هیوای گۆرِانكاری و نوێكردنه‌وه‌ی سیستمی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و ئیداری و خزمه‌تگوزاریی كوردستانی له‌سه‌ر هه‌ڵبچنن و پاراستن و سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنی خۆیان و كۆمه‌ڵگه‌كه‌مانی تیادا ببینه‌وه.
یه‌كێتیی ده‌زگایه‌كی به‌هێزی چاودێریی ده‌بێت بۆ ناوخۆی و پشتیوانێك ده‌بێت بۆ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، كه حكومه‌ت و حزبه‌كانی تریش بتوانن چاوی لێ بكه‌ن. ئه‌مه وا ده‌كات سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی نوێ، قۆناغ به قۆناغ هه‌موو ببن به‌و سه‌ركرده جه‌ماوه‌رییانه‌ی، كه گه‌لی كوردستان لێیان رِازی بن. خه‌ڵك میدیایه‌كی به‌هێز و رِاستگۆ و به‌رپرسیار و كوردستانیی پێویسته، كه سه‌رچاوه‌ی زانیارییه‌كانی و بڵندگۆی داواكارییه‌كانی یه‌كێتیی دوای كۆنگره، بۆ پشتیوانیكردن له داواكانی خه‌ڵك و به رِهخنه و رِهخنهلهخۆگرتن، ئه‌مه دابین ده‌كات، به‌و ئامانجه‌ی حزب و حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزار و به‌رپرسیار و شایسته به كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك دابین بكات.
یه‌كێتیی حزبی كاری هاوبه‌شی رِێكخراو ده‌بێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردستانییه‌كاندا. رِێ له لێكترازانی ناوماڵی كوردستان ده‌گرێت. له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌ت، رِێ به سیاسه‌تی ناحه‌كیمانه‌ی هیچ لایه‌نێك نادات. خۆی له كاریگه‌ریی سیاسه‌تی هه‌ڵه ده‌پارێزێت و ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان به دۆستایه‌تی و ئاشته‌وایی و خزمه‌تی هاوبه‌ش به‌ره‌وپێش ده‌بات و كوردستانیبوونی كه‌ركوك و ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان به هه‌ر نرخ و قوربانیدانێك بێت، ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
ئه‌م یه‌كێتییه، له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی هاوسه‌نگ، رِێز و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش، له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی دراوسێ په‌یوه‌ندیی درووست ده‌كات و پێش هه‌موو پاڵنه‌رێكی تر، ئاسایشی نیشتیمانیی كوردستان و به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای خه‌ڵكی كوردستان له‌به‌ر چاو ده‌گرێت و له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه، زیاتر ده‌كرێته‌وه.
یه‌كێتیی نوێ، پارێزه‌ری ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان ده‌بێت و تا دوا هه‌ناسه به‌رگری ده‌كات له خاك و ماف و ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان و وه‌ك هه‌میشه، پشتیوانی خه‌باتی رِهوای هێزه كوردستانییه‌كان ده‌بێت. هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزه گیانله‌سه‌رده‌سته‌كانی تر، به دابینكردنی ته‌كنه‌لۆجیا و چه‌ك و رِاهێنانی سه‌رده‌م په‌روه‌رده ده‌كات بۆ پاڵپشتیكردنی-ستراتیژی له دۆزی رِهوای گه‌لی كوردستان و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌م هێزانه، له ده‌ستتێوه‌ردان و كوتله‌بازی و گه‌نده‌ڵی و په‌راوێزخستن ده‌پارێزێت.
لێره‌وه بۆ ئێوه و خوێنه‌رانی بهرِێز و ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان، به‌ڵێنتان پێ ده‌ده‌ین یه‌كێتیی نوێ، ئه‌و حزبه ده‌بێت، كه متمانه‌ی ته‌واوی ده‌بێت لاتان. حزبێك ده‌بێت، كه پابه‌ند ده‌بێت به په‌یام و به‌رنامه و به‌ڵێنه‌كانی. پابه‌ند ده‌بێت به نوێبوونه‌وه و پابه‌ند ده‌بێت به‌و درووشمه‌ی، كه حزب ئامانج نییه، به‌ڵكوو ئامراز و رِێبازێكه بۆ خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و پاراستنیان.
پرسیار: ئێستا هه‌ڵبژاردنی كۆمیته‌كان ئه‌نجام ده‌درێت، ده‌كرێت به ئاسایی بهرِێوهچوونی ئه‌و پرِۆسهیه ببێته نموونه‌یه‌ك بۆ تێگه‌یشتن له‌وه‌ی، كه بارودۆخی ئه‌نجامدانی كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان و كۆنگره‌ش هه‌ر به‌و شێوه‌یه بهرِێوه ده‌چێت؟
لاهور شێخ جه‌نگی: خۆشبه‌ختانه كۆنفرانسی كۆمیته‌كان زۆر به شێوازێكی مه‌ده‌نییانه و دیموكراسی و به به‌شداریكردنی زۆربه‌ی ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتیی بهرِێوه چوو. ئێمه هیوادارین كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌ند و هه‌ڵبژاردنی مهكتهبهكانیش هه‌مان رِێچكه بگرێته به‌ر و دڵنیاشم ده‌یگرێته به‌ر. به‌ڵام له‌وانه‌یه شتێكی ئاسایی بێت، كه هه‌ندێ خروقاتیش رِوو بدات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده ساڵه یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان كۆنگره‌ی نه‌به‌ستووه و له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رِابردوودا، یه‌كێتیی تووشی چه‌ندین ململانێی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی و لێكترازان و لێكجیابوونه‌وه كراوه‌ته‌وه. بۆیه پێم وایه شتێكی ئاساییه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی ئه‌ندامبوون له كۆنگره‌ی چواری یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، به هۆی په‌رۆشی و دڵسۆزیی كادران بۆ نوێكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی، ململانێی دیموكراسی له ناو كادراندا رِوو بدات.
پرسیار: له ناو خه‌ڵك وا باس ده‌كرێت، كه براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی به‌ر له كۆنگره كه‌سه‌كانن و باس له‌وه ده‌كرێت ئه‌و هێڵه گشتییه‌ی بهرِێزتان براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی كۆنفرانسی كۆمیتهكانن، ئایا له‌م هه‌ڵبژاردنانه كه‌سه‌كان براوه‌ن یان یه‌كێتیی؟
لاهور شێخ جه‌نگی: من پێم وایه له هه‌فته‌ی رِابردووهوه، كه پرِۆسهی كۆنفرانسی كۆمیته‌كان ده‌ستی پێ كردووه، یه‌كێتییه‌كان هه‌موو براوه بوون، چونكه ئه‌مه ئاواتێك بوو ئێمه چه‌ند ساڵێكه چاوهرِێی بهدیهاتنیمان ده‌كرد. خۆشبه‌ختانه ئه‌و پرِۆسهیه ده‌ستی پێ كردووه و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ی یه‌كێتیی كه‌وتووه‌ته رِێ. یه‌كه‌م هه‌نگاوی نوێبوونه‌وه‌ی یه‌كێتییش له كۆنفرانسی كۆمیته‌كانه‌وه ده‌ستی پێ كردووه. هیچ كه‌سیش هه‌ق نییه له‌سه‌ر ئاستی شه‌خسی خۆی به دۆرِاو یان براوه بزانێت له كاتێكدا ئێمه وه‌ك باسمان كرد ئامانجمان نوێكردنه‌وه‌ی یه‌كێتییه. ده‌مه‌وێت لێره‌وه دووپاتی بكه‌مه‌وه، كه من هیچ هێڵێكم نییه. من كادرێكم سه‌ر به یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان‌م. سه‌ر به هیچ كوتله‌یه‌ك نیم و ئه‌گه‌ر كوتله‌ش بم، من كوتله‌ی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان‌م و هه‌موو یه‌كێتیی به هی خۆم ده‌زانم. به وانه‌ی ده‌رچوون و به وانه‌ش كه ده‌رنه‌چوون. هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه ده‌رچوون و ده‌رده‌چن، ئه‌وانه‌ش كه ده‌رنه‌چوون، ئێمه ده‌بێت له دوای كۆنگره، به یه‌كه‌وه ئه‌ركه قوورسهكهی نوێكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی بخه‌ینه سه‌رشانی خۆمان. دڵنیاشم له‌م هه‌ڵبژاردنه، هیچ كه‌سێك به ته‌نیا قازانج ناكات ئه‌گه‌ر هه‌موو یه‌كێتیی قازانج نه‌كات. بردنه‌وه‌ی گشتی بۆ یه‌كێتییه‌كانه.
پرسیار: ئایا كۆنگره له كاتی خۆی ده‌كرێت یان ده‌ترازێت بۆ كاتێكی تر؟ ئه‌و برِیاره چاوهرِێی دۆخی هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتیی ده‌كات یان پێشتر ئه‌وه یه‌كلایی كراوه‌ته‌وه؟ جه‌ماوه‌ری یه‌كێتیی لێتان قبووڵ ده‌كات ئه‌م جاره كۆنگره دوا بخرێت؟
لاهور شێخ جه‌نگی: ئه‌م جاره جیاوازتر له هه‌موو جاره‌كانی تر، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی و به پێی پهیرِهوی ناوخۆی یه‌كێتیی نیشتیمانی، لایه‌نی برِیاردهر له دیاریكردنی رِۆژی كۆنگره برِیاری خۆی داوه، كه رِۆژی ٧ی١٢ی ٢٠١٩ كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان بكرێت. هه‌ر به‌م مه‌به‌سته‌ش پرِۆسهی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كاندیده‌كان له كۆنفرانسی كۆمیته‌كان ده‌ستی پێ كردووه و له هه‌فته‌ی داهاتوودا كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كانیش ده‌ست پێ ده‌كات و كۆتایی پێ دێت. باوهرِ ناكه‌م هیچ كه‌سێك یاخود ئیراده‌یه‌ك هه‌بێت بتوانێت رِێگری له‌م كۆنگره‌یه بكات؛ ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته شتێكی نه‌خوازراو رِوو نه‌دات و باوهرِ ناكه‌م ئیراده‌یه‌ك یان به‌رنامه‌یه‌ك هه‌بێت رِێگری بكات له كۆنگره‌ی نوێبوونه‌وه‌ی یه‌كێتیی، چونكه هه‌موو یه‌كێتییه‌كان له ئه‌ندامێكی ساده‌وه تا مه‌كته‌ب سیاسییه‌ك و سه‌روتر، له‌وه تێگه‌یشتوون، كه یه‌كێتیی چیتر به‌رگه‌ی ئه‌وه ناگرێت ئیشوكاره‌كانی به پینهوپهرِۆ رِۆژانه بهرِێ بكات.
پێم وایه قۆناغی دوای مام جه‌لال ده‌ستی پێ كردووه، كه قۆناغێكی ئینتیقالییه و هه‌موومان باوهرِمان وایه، كه ده‌بێت ئه‌م كۆنگره‌یه ئه‌نجام بدرێت له كاتوساتی خۆیدا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه‌ی رِووبهرِووی ناوچه‌كه ده‌بنه‌وه له داهاتوو، یه‌كێتییه‌كی به‌هێزی پێویسته رِووبهرِوویان ببێته‌وه. ئه‌گه‌ر یه‌كێتییه‌ك نه‌بێت كه خۆی نوێ كردبێته‌وه و كۆنگره‌ی خۆی نه‌به‌ستبێت و مه‌ركه‌زییه‌تی نهگهرِاندبێتهوه بۆ حزبه‌كه‌ی، نه‌ك ته‌نها زه‌ره‌ر به خۆی ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵكوو زه‌ره‌ر له كۆی پرِۆسهی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات. بۆیه ناكرێت ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك، هیچ بیانوویه‌ك بدۆزینه‌وه تا رِێگری بكرێت له به‌ستنی كۆنگره‌ی یه‌كێتیی. من دڵنیام و به پێی ئه‌و دیدارانه‌ی كه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك كردوومانه، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامان و كادرانی یه‌كێتیی كردوومانه، هیچ كه‌سێك چیتر لێمان قبووڵ ناكات، كه به هیچ بیانوویه‌كی جیاواز، كۆنگره‌ی چواری یه‌كێتیی بۆ كاتێكی نادیاری تر دوا بخه‌ین.
پرسیار: ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه وێنه‌كه ده‌بینێت زۆر لای رِوون نییه، كۆنگره‌ی ئه‌م جاره‌ی یه‌كێتیی ته‌وافوقی ده‌بێت یان به هه‌ڵبژاردن یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه؟ یاخود مۆدێلێكه له هه‌ردووكیان؟
لاهور شێخ جه‌نگی: پێم باشه له‌م كۆنگره‌یه لێكتێگه‌یشتن هه‌بێت، به‌ڵام من به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی ئه‌وه‌م كه ته‌وافوق بكرێت. ده‌بێت كۆنگره‌یه‌كی ئازاد بێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌راكوماتی چه‌ند ساڵی رِابردوو و تموحێكی زۆری كادرانی خواره‌وه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شدار بن له‌م كۆنگره‌یه و دوای ده ساڵ دواخستنی كۆنگره، حه‌قی كادرانیشه كه تموحیان هه‌بێت و خۆیان بپاڵێون بۆ باڵاترین پۆستی ئه‌م حزبه. بۆیه من خۆم دژی تهوافوقم، به‌ڵام له‌گه‌ڵ لێكتێگهیشتنم له ئاستی سه‌ره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئێمه هه‌موو جه‌مسه‌ره‌كان به رِۆحێكی یه‌كێتییانه‌وه به‌رین بۆ ناو كۆنگره و له‌وێ برِیارێكی درووست له‌سه‌ر ئایینده‌ی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان بده‌ین.
پرسیار: پۆستی سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له دوای بهرِێز مام جه‌لال ده‌مێنێت؟ ئایا له پهیرِهو و پرِۆگرامی پێشنیاركراو بۆ كۆنگره‌ی چوار، چ نوێگه‌رییه‌ك كراوه له هه‌یكه‌لی یه‌كێتییدا؟
لاهور شێخ جه‌نگی: هه‌موو ئه‌م شتانه له یه‌كه‌م رِۆژی كۆنگره له موناقه‌شه‌كردن له‌سه‌ر پهیرِهوی نوێی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه. به‌ڵام قسه‌یه‌ك هه‌یه كه وه‌كو رِێزلێنانێك بۆ جه‌نابی مام جه‌لالی رِهحمهتی، پۆستی سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نه‌مێنێت و ناوێكی تر بۆ ئه‌و پۆسته هه‌ڵببژێردرێت. به دڵنیاییه‌وه ئێمه پێمان وایه ده‌بێت گۆرِانكاری له پهیرِهو و پرِۆگرامی ئه‌و حزبه‌دا بكرێت، چونكه ئه‌و پهیرِهوهی هه‌یه، پهیرِهوێك بووه بۆ سه‌رده‌مێكی دیاریكراو گونجاو بووه و ئێستا سه‌رده‌مێكی تره. یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت گۆرِانكاریی رِیشهیی بكات، ده‌بێت گۆرِانكاری له پهیرِهو و پرِۆگرامی حزبه‌كه‌شی بكات له‌م كۆنگره‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت خۆی له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كان و گۆرِانكاری و پێویستییه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه و ئایینده‌مان بگونجێنێت.
پرسیار: هاووڵاتیی ئاسایی هه‌ندێك جار ترسی هه‌یه له كۆنگره‌ی حزبه‌كان و هه‌ندێك ده‌نگۆش ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی كۆنگره بكات كێشه رِوو ده‌دات. ئایا ئه‌م تێرِوانینه له جێی خۆیه‌تی، یان زیاد له قه‌باره‌ی خۆی گه‌وره كراوه؟ ئایا چی كراوه بۆ رِێگرتن له ئه‌گه‌ری مه‌ترسییه‌كانی كۆنگره و دڵنیاكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك؟
لاهور شێخ جه‌نگی: به‌ستنی كۆنگره كارێكی سروشتییه بۆ هه‌موو حزبێك. به‌ڵام به داخه‌وه له ساڵانی رِابردوو به هۆی ئه‌و ململانێ نه‌خوازراوه‌ی له ناو یه‌كێتیی نیشتیمانی هه‌بووه، هه‌وڵ دراوه خه‌ڵك بترسێنرێت له به‌ستنی كۆنگره و وتراوه، كه به‌ستنی كۆنگره مه‌ترسیی هه‌یه بۆ سه‌ر حزبه‌كه‌مان. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ئێمه بینیمان هیچ یه‌كێتییه‌كی دڵسۆز و هیچ هاونیشتیمانییهك قازانجی نه‌كردووه له په‌كخستنی پرِۆسهی نوێكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی.
پێم وایه كۆنگره زۆر له قه‌باره‌ی خۆی گه‌وره‌تر كراوه و كراوه به گرێكوێره‌یه‌ك. هیچ كۆنگرهیهكیش نییه له هه‌موو دنیا هه‌موو كه‌سه‌كان له‌سه‌ر ئاستی به‌رژه‌وه‌ندیی شه‌خسی، به سه‌ركه‌وتوویی لێی بچنه ده‌ره‌وه، به‌ڵام ئه‌ساس ئه‌وه‌یه ئێمه وه‌كو یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان به سه‌ركه‌وتوویی لێی بێینه ده‌ر. دڵنیاشم ئه‌وانه‌ی دێنه كۆنگره و نیازی خۆكاندیدكردنیان هه‌یه و ده‌نگی پێویست به ده‌ست ناهێنن، ئه‌گه‌ر ئه‌وان خه‌می حزبه‌كه بخه‌نه پێش خه‌می خۆیان، ئه‌وا ده‌بێت دڵخۆش بن، كه یه‌كێتیی دوای ده ساڵ له چه‌قبه‌ستن، برِیاری كۆنگره‌ی داوه و به‌ره‌و یه‌كێتییه‌كی نوێ دهرِوات. یه‌كێتیی حزبێكه به ته‌نها هی خۆی نییه و خه‌می میلله‌ت و هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستانی هه‌ڵگرتووه، خه‌می ئازادی و مافی مرۆڤ و دیموكراسی و مافی چاره‌ی خۆنووسینی هه‌ڵگرتووه، پێكهێنه‌رێكی سه‌ره‌كیی پرِۆسهی سیاسی و حكومرِانیی كوردستانه. پێویسته ئێمه گه‌وره‌تر بیر بكه‌ینه‌وه و بزانین، كه به‌ستنی كۆنگره به هه‌موو پێوه‌رێك له به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌كێتیی و گه‌له‌كه‌مانه.
PUKmedia / ئاژانس
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28