حاجی مه‌سیفی: بۆ دانانی پارێزگاری كه‌ركوك سه‌برمان نه‌ماوه
ی.ن.ک 01:08 PM - 2019-09-25.
حاجی مه‌سیفی، جێگری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سێی یه‌كێتیی له هه‌ولێر، پێی وایه هاتنی وه‌فدی پارتی بۆ لای مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیگه‌رانییه‌كانیان سه‌باره‌ت به ڕێگریكردن له مه‌حمود سه‌نگاوی ڕه‌واندووه‌ته‌وه و كۆتایی پێ هاتووه، ده‌شڵێت: لیژنه‌یه‌ك له نێوان یه‌كێتیی و پارتی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كان پێك ده‌هێندرێت.
حاجی مه‌سیفی سه‌باره‌ت به دواكه‌وتنی دانانی پارێزگاری كه‌ركوك ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه پارتی له‌و پرسه‌دا كه‌مته‌رخه‌م بووه و خۆی دزیوه‌ته‌وه و ده‌شڵێت: به پارتیمان وتووه بۆ دانانی پارێزگاری كه‌ركوك چیتر سه‌برمان نه‌ماوه.
سه‌ره‌تا له‌وه‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌ین، كه ڕۆژی دووشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌یه‌كتان له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئه‌نجام دا، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باستان له چی كرد؟
حاجی مه‌سیفی: كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هێمن بوو له‌سه‌ر ئه‌و نیگه‌رانییانه‌ی یه‌كێتیی بوو كه به‌م دواییه هاته ئاراوه و بۆ نه‌هێشتن و ڕه‌وینه‌وه‌ی گرژییه‌كان بوو، بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌ی تر بكه‌ین به ئامانجی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌ی ڕێگری له مه‌حمود سه‌نگاوی، گفتوگۆكان چ ئاڕاسته‌یه‌كیان هه‌بوو؟
حاجی مه‌سیفی: یه‌كێك له خاڵه‌كان باسی ئه‌و پرسه بوو.
تیمی پارتی هۆكاری ئه‌و ڕێگرییه‌یان ڕوون كرده‌وه، چی بوو؟
حاجی مه‌سیفی: نا ڕوونكردنه‌وه نه‌بوو، به‌ڵكوو بڕیار درا زۆر نه‌چینه‌وه سه‌ر ئه‌و پرسه و لاپه‌ڕه‌یه‌كی تازه هه‌ڵده‌ینه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پارتی به ڕه‌سمی داوای لێبووردنی له یه‌كێتیی كرد؟
حاجی مه‌سیفی: من له كۆبوونه‌وه‌كه نه‌بووم بۆیه ئاگاداری ئه‌وه نیم.
وا بڵاوكرایه‌وه یه‌كێتیی داوای له پارتی كردووه داوای لێبووردن به ڕه‌سمی له میدیاكانه‌وه بڵاو بكاته‌وه؟
حاجی مه‌سیفی: هه‌ندێك شت هه‌یه ناكرێت، له سیاسه‌تدا ئه‌وه نییه من شتێكم بووێت تۆش ده‌بێت وا بكه‌یت، ئێمه دوو حزبی گه‌وره و سه‌ره‌كیی پێكهێنانی حكومه‌تین ده‌بێت گیانی لێبوورده‌ییمان زۆر بێت، ئه‌گه‌ر وا نه‌كه‌ین ناتوانین خزمه‌تی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ین.
نیگه‌رانییه‌كانی یه‌كێتیی له‌و باره‌یه‌وه ڕه‌ویونه‌ته‌وه یان ماون؟
حاجی مه‌سیفی: پێم وایه هاتنی شاندێكی گه‌وره‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی بۆ لای براده‌رانی ئێمه كۆتاییهاتنی شته‌كانه.
له‌سه‌ر پرسی كابینه‌ی نوێ، بۆچی پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته ته‌واوكارییه‌كانی حكومه‌ت هێنده سسته؟
حاحی مه‌سیفی: بڕیار دراوه كه لیژنه له هه‌ردوو لا پێك بهێنرێت و په‌له بكرێت له پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆستانه‌ی كه ماون.
ئه‌ی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی قوباد تاڵه‌بانی به چی گه‌یشتوون؟
حاجی مه‌سیفی: له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كانی كاك قوبادیش به هه‌مان شێوه ئێمه داوامان كردووه ئه‌م پرسه‌ش چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه ئه‌گه‌ر قوباد تاڵه‌بانی هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نه‌بێت ئه‌ی بۆچی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ته.
تیمی یه‌كێتیی له حكومه‌ت جۆرێك له نیگه‌رانییان پێوه دیاره به‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانیان سنوورداره و وه‌ك كابینه‌كانی پێشوو ده‌سه‌ڵاتیان له‌به‌ر ده‌ست نییه، گفتوگۆتان له‌م باره‌یه‌وه كردووه؟
حاجی مه‌سیفی: به‌ڵێ ئه‌مه ڕاسته، ئێمه له‌و حكومه‌ته داوای شه‌راكه‌تی حكومڕانیمان كردووه، ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت بۆچی له حكومه‌تین، بۆیه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه كه دوا كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتیی بووه هه‌موو ئه‌و نیگه‌رانییانه‌مان باس كردووه و ئه‌وانیش به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنیان داوه.
ئه‌و ماوه‌یه كۆتایی هات كه بۆ پارێزگاری كه‌ركوك دیاری كرابوو، به‌ڵام هیچ نه‌كرا، بۆچی؟
حاجی مه‌سیفی: ئه‌مه‌ش خاڵێكی تر بوو له كۆبوونه‌وه‌كه باس كراوه، له‌و ماوه‌یه‌ی دیاری كراوه بۆ دانانی پارێزگاری كه‌ركوك پارتی كه‌مته‌رخه‌م بووه و ته‌نانه‌ت خۆدۆزینه‌وه‌ش هه‌بووه، بۆیه ده‌بێت ئه‌م پرسه‌ش چاره‌سه‌ر بكرێت.
یه‌كێتیی له‌و باره‌یه‌وه چی به پارتی وتووه؟
حاجی مه‌سیفی: یه‌كێـتیی به ڕاشكاوی ئه‌وه‌ی به پارتی وتووه، كه ده‌بێت له ماوه‌یه‌كی نزیك پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك یه‌كلایی بكرێته‌وه و له‌وه زیاتر یه‌كێتیی ناتوانێت سه‌بر بگرێت.
هه‌ڵوێستی یه‌كێتیی چی ده‌بێت، تا كه‌ی چاوه‌ڕێ ده‌كات به‌م جۆره كه پارێزگاری كورد له كه‌ركوك دانه‌ندرێت، ئایا نییه‌تی پارتی چییه، ئاماده نییه ڕێككه‌وتنه‌كه‌تان له‌گه‌ڵ جێبه‌جێ بكات؟
حاجی مه‌سیفی: یه‌كێتیی حزبێكه هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی ده‌كات و هه‌میشه به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه و نیشتیمانه‌كه‌ی له پێش به‌رژه‌وه‌ندیی حزبیدایه، بۆیه یه‌كێـتیی ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی گفتوگۆ و ئاشتییانه ئه‌و كێشانه‌ی كه هه‌ن چاره‌سه‌ر بكات، نه‌وه‌كو له ڕێگه‌ی كاردانه‌وه، براده‌رانی پارتیش به‌ڵێنی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان داوه.
ئه‌و كادرانه‌ی له لایه‌ن ئاسایشی پارتییه‌وه ده‌ستگیر كرابوون ئازاد كراون؟
حاجی مه‌سیفی: به‌ڵێ سه‌رجه‌میان ئازاد كراون.
PUKmedia هه‌فته‌نامه‌ی ئاژانس
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28