قادر عه‌زیز: به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو
ی.ن.ک 01:01 PM - 2019-09-09.
قادر عه‌زیز ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رپه‌رشتیاری مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (الصباح الجدید)ی عیراقی كه رۆژنامه‌نووس عه‌باس كارێزی ئه‌نجامیداوه، تیشكی خسته سه‌ر چه‌ندین ته‌وه‌ری گرنگ ده‌رباره‌ی دۆخی ناوخۆی یه‌كێتی و هه‌ڵوێسته‌كانی یه‌كێتی ده‌رباره‌ی رووداوه‌كان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم و كوردستان و ناوچه‌كه. كوردستانی نوێ پوخته‌ی ئه‌و دیداره‌ی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی و بڵاوی ده‌كاته‌وه.
یه‌كێتی له به‌رنامه‌ی كار و په‌یڕه‌وی ناوخۆدا كێشه‌ی نییه
سه‌باره‌ت به‌دۆخی ناوخۆی یه‌كێتی و ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی له‌به‌رده‌م به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌مدان، قادر عه‌زیز وتی: دۆخی ناوخۆی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ماوه‌یه‌كی زۆره به‌قۆناغێكی سه‌قامگیردا تێپه‌ڕ ده‌بێت، كۆده‌نگییه‌كی باش هه‌یه له‌سه‌ر میكانیزمی بنیاتنان و ده‌ركردنی بڕیاره گرنگه‌كان، ئه‌وه‌ش به‌مدواییانه ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌و بڕیار و هه‌نگاوانه‌ی یه‌كێتی، كه سه‌ركه‌وتوو بوون. هه‌ر له مه‌سه‌له‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار تا ده‌گاته رێكه‌وتنی سیاسیی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكرات و هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌م چه‌ند مانگه كه‌مه‌ی رابردووا وتوێژی نائیجابی ده‌رباره‌ی به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌ریهه‌ڵدا، كه هه‌ندێك له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن به‌شێوه‌یه‌كی ناپیشه‌ییانه بڵاویان ده‌كرده‌وه، ئه‌وه‌ش له‌ناو حزبدا كاردانه‌وه‌ی جیاوازی لێكه‌وته‌وه، له‌كاتێكدا ئێمه پێویستمان به ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی رێخۆش بكه‌ین بۆ به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو. وتیشی: دواكه‌وتنی گه‌یشتن به هه‌ماهه‌نگی و په‌رۆشیی هه‌مووان بۆ به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو، بووه مایه‌ی خاویی هه‌نگاوه‌كان.
قادر عه‌زیز ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: پێم وانییه له كۆنگره‌ی داهاتوودا جیابوونه‌وه هه‌بێت، چونكه سه‌رنه‌كه‌وتنی جیابوونه‌وه‌كانی پێشوو، هانده‌رنین بۆ جیابوونه‌وه‌ی دیكه. هه‌ر سازانێك یان رێكه‌وتنێكیش به مانای به‌شبه‌شێنه بۆ پشتبه‌ستنی هه‌ندێ كه‌س به‌بێ هه‌ڵبژاردنیان له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆنگره‌وه، شتێكی ره‌تكراوه‌یه و له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆنگره‌وه قبوڵكراو نییه.
باسی له‌وه‌شكرد، كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌ڵگری بیری سۆشیال دیموكراته و ئه‌ندامیشه له ئینته‌رناسیونال، بۆیه هه‌موو ئه‌و پڕۆژانه‌ی له كۆنگره‌دا پێشكه‌شده‌كرێن، له چوارچێوه‌ی ئه‌و په‌یڕه‌وه‌دا ده‌بێت. هه‌روه‌ها یه‌كێتی له به‌رنامه‌ی كار و په‌یڕه‌وی ناوخۆیدا كێشه‌ی نییه، به‌ڵكو كێشه‌كه له پابه‌ندنه‌بوونی سه‌ركردایه‌تیی به به‌رنامه و په‌یڕه‌وی ناوخۆدا خۆی ده‌بینێته‌وه كه له‌كۆنگره‌دا پشتی پێده‌به‌سترێت و هه‌مووان ئومێدی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه له كۆنگره‌دا ده‌خوازن.
جێبه‌جێكردنی به‌رنامه و به‌ڵێنه‌كان
ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، وتی: له‌چوارچێوه‌ی گه‌یشتن به رێكه‌وتنێكی سیاسی، یه‌كێتی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شانی بووه، له‌گه‌ڵ پارتیدا كردوویه‌تی، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم و رێكه‌وتن له‌سه‌ر دانانی پارێزگارێكی نوێ بۆ كه‌ركوك، به‌ڵام به‌داخه‌وه، پێده‌چێ پارتی نه‌یه‌وێت له رێكه‌وتنه‌كه‌دا پابه‌ندی ئه‌و ئه‌ركه بێت كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی. ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌و شێوه‌یه بمێنێته‌وه و چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، ئه‌وا ته‌نگژه‌ی گه‌وره ده‌خاته‌وه، چونكه یه‌كێتی له‌به‌ر رۆشنایی پێویستیی پابه‌ندبوونی هه‌ردوولا به‌و رێكه‌وتنه و شه‌راكه‌تی راسته‌قینه له حكومه‌تدا، له په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمدا به‌شدارییكرد.
ده‌رباره‌ی دانانی پارێزگارێكی كورد بۆ كه‌ركوك، قادر عه‌زیز وتی: هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ده‌ستوه‌ردان هه‌بووه له مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوكدا و تائێستاش به‌رده‌وامه، به‌ڵام یه‌كێتی به‌و مه‌رجه به‌شداریی له حكومه‌تی هه‌رێمدا كردووه كه پارێزگاری نوێی كه‌ركوك له یه‌كێتیی بێت، ئه‌وه‌ش به‌پێی رێكه‌وتنێكی سیاسی نێوان یه‌كێتی و پارتی. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌گه‌ر پارتی پابه‌ندی رێكه‌وتنه‌كه نه‌بوو، ئه‌وا كێشه ده‌خاته كۆی ئه‌و رێكه‌وتنانه‌ی یه‌كێتی له‌گه‌ڵیدا كردوویه‌تی، وێڕای ئه‌وه‌ی حاڵه‌تێكی بێ متمانه‌یی له‌نێوان هه‌ردوولادا ده‌خوڵقێنێ و ئه‌وه‌ش زیان به ئاینده‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوولا ده‌گه‌یه‌نێت. وتیشی: یه‌كێتی كه دووه‌م گه‌وره حزبی سه‌ره‌كییه له كوردستان، بۆیه به‌شدارییكردنی له حكومه‌تی هه‌رێمدا له سۆنگه‌ی په‌رۆشییه‌تی بۆ رۆڵگێڕان و به‌رپرسیارێتییه‌كانی له ئیداره‌دانی جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵات، بۆئه‌وه‌ی بتوانێت له رێگه‌یه‌وه خزمه‌ت به گه‌لی كوردستان بكات و به‌رنامه و به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ بكات كه له هه‌ڵبژاردنی پێشوودا به گه‌لی كوردستان و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی دابوو.
یه‌كێتی له‌گه‌ڵ رێكه‌وتنی به‌غدا و هه‌رێمدایه
ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستی یه‌كێتی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌غدا و سه‌رهه‌ڵدانی ته‌نگژه‌ی نوێ له ئه‌گه‌ری پابه‌ندنه‌بوونی حكومه‌تی هه‌رێم به یاسای بودجه و راده‌ستكردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت، قادر عه‌زیز روونیكرده‌وه: یه‌كێتی و لایه‌نه به‌شداربوو و ته‌نانه‌ت به‌شدارنه‌بووه‌كانیش له حكومه‌تی هه‌رێم، هه‌موویان داوای پابه‌ندبوونی هه‌رێم ده‌كه‌ن به‌و رێكه‌وتنه‌وه و راده‌ستكردنی نه‌وت له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه به به‌غدا له به‌رامبه‌ر ده‌ستكه‌وتنی به‌شه بودجه، یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ئه‌و رێكه‌وتنه‌دایه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه كه زیان به په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێم و به‌غدا بگات و له ئه‌گه‌ری كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌شی هه‌رێم له بودجه‌دا، به‌شێوه‌یه‌كی نێگه‌تیڤ به‌سه‌ر هاووڵاتیانی كوردستاندا ده‌شكێته‌وه، كه جارێكی دیكه ته‌نگژه‌ی ئابووری بۆ هه‌رێم ده‌خوڵقێنێ و یه‌كه‌م زیانمه‌ندیش هه‌ر هاووڵاتیان و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: یه‌كێتی فشار ده‌كات به ئاراسته‌ی جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنه‌كه و یاسای بودجه، بۆیه پێموایه هه‌رێم ده‌ست ده‌كات به‌جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنه‌كه و راده‌ستكردنی به‌شه نه‌وتی بڕیاردراو به حكومه‌تی فیدراڵ. روونیشیكرده‌وه: ئه‌وه‌ی تایبه‌ته به بابه‌تی بودجه‌ی هه‌رێمه‌وه كه له حكومه‌تی فیدراڵه‌وه دێت، پێموایه ئه‌وه به‌ره‌و چاره‌سه‌ر ده‌چێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به ناوچه جێناكۆكه‌كان له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، هیوادارین له رێگه‌ی لێكتێگه‌یشتن و دیالۆگ و په‌باندبوونی هه‌ردوولا به ده‌ستوور و ماده‌ی (140)ه‌وه، ئه‌و دۆخه‌ش به‌ره‌و ئاساییبوونه‌وه بچێت، به‌تایبه‌تی ئه‌و ناوچانه‌ی كه مانگی نیسانی داهاتوو هه‌ڵبژاردنیان تێدا ده‌كرێت، چونكه ئێستا ناسه‌قامگیرن و ئه‌وه‌ش ده‌بێته ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی بێ خه‌وشدا. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئه‌نجامدانی كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو، هه‌ستانه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان مسۆگه‌ر ده‌كات، پاشان ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا به‌دوادا دێت به‌ئیمزاكردنی رێكه‌وتنێكی هه‌میشه‌یی له‌گه‌ڵیدا، ئه‌وكاته یه‌كێتی به ته‌نیا، یان به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ گۆڕان، ده‌توانێت سنوورێك بۆ هه‌ژموونی پارتی دابنێت به‌سه‌ر جومگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و ئیداره‌دانی كوردستان.
یه‌كێتی دژی هه‌ر ده‌ستوه‌ردانێكی ده‌ره‌كییه
ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستی یه‌كێتی له‌سه‌ر بۆردومانی باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبـی له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه له ناو خاكی عیراقدا، قادر عه‌زیز وتی: یه‌كێتیی نیشتمانیی دژی هه‌ر ده‌ستدرێژی، یان ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كییه له كاروباری ناوخۆی عیراق، هه‌روه‌ها یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه كه چه‌ك ته‌نیا له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا بێت، هه‌روه‌ها پشتیوانی له بڕیاری د.عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌كات، كه ده‌توانێت رێگر بێت له‌به‌رده‌م پاساوه‌كانی ئیسرائیل، یان هه‌ر لایه‌نێكی دیكه بۆ بۆردومانی باره‌گاكان و ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی عیراق.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی یه‌كێتی له‌باره‌ی بۆردومانه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر گوند و شارۆچكه‌كانی كوردستان و شه‌ڕی نێوان په‌كه‌كه و توركیا، قادر عه‌زیز وتی: وه‌كو پێشتر وتم، یه‌كێتی له رووی پره‌نسیپه‌وه دژی هه‌ر ده‌ستوه‌ردان و ده‌ستدرێژییه‌ك، یان له‌شكركێشی ده‌ره‌كییه بۆ خاكی عیراق و هه‌رێم، به‌رده‌وامبوونی توركیا به بۆردومان و له‌شكركێشی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌بیانووی بوونی پارتی كرێكارانی كوردستانه‌وه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه ناشارێته‌وه كه توركیا چاوی بڕیوه‌ته هه‌رێمی كوردستان و عیراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، وتیشی: له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا، په‌یوه‌ندیی نێوان یه‌كێتی و توركیا باش بوو و یه‌كێتی چاوه‌ڕێی كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تییه له توركیا‌و حكومه‌تی توركیاش به‌ڵێنی داوه.
گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كان، بۆته پێویستی
ده‌رباره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كان، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و حكومه‌تی فیدراڵ، بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كان، له‌نێوشیاندا گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و ناوچانه. به‌تایبه‌تی ئێمه ئێستا ده‌بینین كه نه‌بوونی هێزی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه، بۆشاییه‌كی ئه‌منیی دروستكردووه، وێڕای نه‌بوونی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی كه پێویست بوو له نێوان هێزه‌كانی سوپای عیراق و پێشمه‌رگه‌دا هه‌بێت، بۆته هۆی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی جموجۆڵی داعش، كه بۆته مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان و هاووڵاتیان، بۆیه ئێستا گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و ناوچانه، بۆته پێویستیی.
یه‌كێتی په‌یوه‌ندیی باشی له‌گه‌ڵ هێز و حزبه عیراقییه‌كاندا هه‌یه
ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندیی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه عیراقییه‌كان، وتی: یه‌كێتی په‌یوه‌ندییه‌كی مێژوویی دوور و درێژی له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه عیراقییه‌كاندا هه‌یه و تۆكمه‌یی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ش به پله‌ی یه‌كه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و رۆڵه گرنگه‌ی سه‌رۆك (مام جه‌لال) هه‌یبوو له‌و ماوه‌یه‌ی كه له به‌غدا بوو، له‌و كاته‌ی سه‌رۆك كۆمار بوو، ته‌نانه‌ت پێش ئه‌وه‌شی ببێته سه‌رۆك كۆماری عیراق. بۆیه یه‌كێتی متمانه‌ی زۆری لای ئه‌و حزبانه هه‌یه، ئه‌وه‌ش له‌كاتی مه‌سه‌له‌ی ده‌نگداندا له به‌رژه‌وه‌ندیی كاندیدی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ركه‌وت بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار. زۆربه‌ی ئه‌و حزب و هێزانه له به‌رژه‌وه‌ندیی د.به‌رهه‌م ساڵح ده‌نگیان دا، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌كه بۆ هاوڕێیه‌تی و متمانه‌ی ئه‌و لایه‌نانه به یه‌كێتیی نیشتمانی، له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه ده‌توانین بڵێین كه یه‌كێتی په‌یوه‌ندیی باشی له‌گه‌ڵ هێز و حزبه عیراقییه‌كاندا هه‌یه.
یه‌كێتی و گۆڕان مێژوویه‌كی هاوبه‌شیان هه‌یه
سه‌باره‌ت به باشبوونی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا، قادر عه‌زیز ده‌ڵێت: هه‌موو ئه‌ندامان و كادرانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان كه له كۆنگره‌ی داهاتوودا بڕیارێكی جددی و راشكا‌و بدرێت ده‌رباره‌ی چۆنێتیی په‌یوه‌ندیی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ گۆڕان، هه‌روه‌ها بڕیاره‌كه هه‌مووان پابه‌ند بكات به‌وه‌ی رێگه نه‌دات به‌هیچ كه‌سێك له دوای كۆنگره خۆی لێ بێبه‌ری بكات، ئه‌وه‌ش له هه‌ردوولا ده‌خوازرێ، به پله‌ی یه‌كه‌م په‌یوه‌ندییه‌كانیان ئاسایی بكه‌نه‌وه و پابه‌ندی رێكه‌وتنه سیاسییه ئیمزاكراوه‌كه‌ی نێوانیان بن، یان رێكه‌وتنێكی نوێ ئیمزا بكه‌ین، چونكه یه‌كێتی و گۆڕان مێژوویه‌كی هاوبه‌ش‌و ئیداره‌یه‌كی هاوبه‌شیان هه‌یه، له‌گه‌ڵ پێویستیی بوونی به‌رنامه و هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌ش له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم له حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا، هه‌روه‌ها پێویسته به‌شداربووی راسته‌قینه بن له دروستكردن و داڕشتنه‌وه‌ی بڕیاری سیاسی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم، چونكه به‌و حاڵه‌ی ئێستایان له ململانێ و دژایه‌تی تاكلایه‌نه، ناتوانن هیچ به‌دیبهێنن.
PUKmedia كوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18