riklam

ئاگادارییه‌ك بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كارتی نیشتمانییان نیه‌

ئاگاداری 11:03 AM - 2019-08-23
.

.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمی كوردستان، "تیایدا هاووڵاتیانی له‌باره‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی كارتی نیشتمانی به‌شێوه‌ی ئۆنڵاین ئاگادار كردوه‌ته‌وه‌ و نوسیویه‌تی،"له‌ ئێستادا ده‌توانن به‌شێوه‌ی (ئۆنڵاین) راسته‌وخۆ له‌ رێگای ئه‌م لینكه‌وه‌ www.nid-moi.gov.iq له‌سـه‌ر كومپیوته‌ر له‌ماڵی خۆت فۆرمی‌ كارتی‌ نیشتمانی‌ پربكه‌یته‌وه‌ و بیبه‌یت بۆ فه‌رمانگه‌ی‌ كارتی‌ نیشتمانی‌ و مامه‌ڵه‌ی پێ بكه‌یت".

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ كه‌ پێویسته‌ به‌رنامه‌ی (acrobetpro) له‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت هه‌بێ یان، له‌ گوگڵ داونلۆندی بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی باركۆدی فۆرمه‌كه‌ بخوێنێته‌وه‌.

له‌ئێستادا له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق كار به‌كارتی نیشتیمانی ده‌كرێت و هه‌ر هاووڵاتییه‌ك ئه‌و كارته‌ی هه‌بێت ده‌توانێت له‌جیاتی پێناسی باری شارستانی و ره‌گه‌زنامه‌ به‌كاریبهێنێت و له‌داهاتووشدا به‌ته‌واوی ده‌بێته‌ جێگره‌وه‌ی ره‌گه‌زنامه‌ و پێناسی باری شارستانی.


PUKmedia راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمی كوردستان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket