رەهبەر سەید برایم: ئەگەر كۆنگرە نەبەستین ناتوانین بەشداریی هەڵبژاردن بكەین
ی.ن.ک 04:28 PM - 2019-07-31.
رەهبەر سەید برایم، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت دیاریكردنی وادەی كۆنگرەی حزبەكەی تا سەری ساڵ بڕیارێكە كە دەبێت جێبەجێ بكرێت و دەشڵێت: ئەگەر كۆنگرە نەبەستین ناتوانین بەشداریی هەڵبژاردن بكەین.
رەهبەر سەید برایم لە چاوپێكەوتنێكدا ئاماژە بەوە دەدات، چەندان پڕۆژە و بۆچوونی جیاواز جیاواز بۆ شێوازی هەیكەلی ڕێكخراوەیی یەكێتیی هەن و دەشڵێت، ״هەندێك دەڵێن لە مام جەلال بترازێ كەس نابێت سكرتێری گشتی بێت.״
پرسیار: با لەو بڕیارەوە دەست پێ بكەین كە بۆ بەستنی كۆنگرە داوتانە، چۆن گەیشتنە ئەو بڕیارە؟
ڕەهبەر سەید برایم: لە هەموو لایەكەوە فشار هەبوو كە كۆنگرە بكرێت، كاتی یاساییش تەواو بووە، پێشتر لەبەر كۆمەڵێ كێشە و كۆچی مام جەلال دواتریش هەڵبژاردن كۆنگرە نەدەكرا، بەڵام ئێستا حكومەت پێكهات بۆیە پێویستە كۆنگرە بكرێت، لەبەر ئەوەی شەرعییەت نەماوەو وەزعەكە لەبارە، وا بڕیارە مەكتەبی سیاسی تاووتوێی پڕۆژەكان بكات و بیهێننە كۆبوونەوەی سەركردایەتی لەوێ قسەی لەسەر بكەین.
پرسیار: ئامادەكاری چی ترتان ماوە بۆ كۆنگرە؟
ڕەهبەر سەید برایم: مەكتەب ڕێكخستنی یەكێتیی بەرنامە و پڕۆژەی هەیە، ئەنجوومەنی ناوەندی و هەندێ برادەری تریش پڕۆژەیان هەیە، ئەو پڕۆژانە تاووتوێ دەكرێن و لە مەكتەبی سیاسی تەتەڵە دەكرێت و دواتر دەهێندرێتە كۆبوونەوەی سەركردایەتی.
پرسیار: چۆن پڕۆژە و ڕاپۆرت و پێشنیارەكان یەكلایی دەكەنەوە؟
ڕەهبەر سەید برایم: تا ئێستا بڕیارێك نەدراوە بە هەڵبژاردن بێت یان بەپێی جوگرافی بێت، بەڵام پڕۆژەن و هەموو شتێكی تێدایە هەموو مەنتیقەكان بگرێتەوە، ئینجا ئەگەر بە پێی پەیڕەو بكەین 650 كەسمان دەهێندرێتە كۆنگرە، بۆچوونێك هەیە لەناو ئەوانەشدا هەڵبژاردن بكرێت.
پرسیار: یەعنی ئەو 650 كەسە كەم بكرێتەوە یان چی؟
ڕەهبەر سەید برایم: 650 كەس بەبێ هەڵبژاردن بتوانن بێنە كۆنگرە، بەڵام ئێستا دەیانەوێ مەكتەبەكان، مەڵبەندەكان، پێشمەرگەی دێرین، كەمئەندامان، ڕێكخستنەكان و زیندانی سیاسی بە هەڵبژاردن بێت، هەموو ئەوانە بۆچوونن و دەگوترێت، كۆمەڵ كۆمەڵ هەریەكە و قسەیەكی هەیە.
پرسیار: كۆنگرەی ئەمجارەتان كۆنگرەیەكی تەوافوقی دەبێت یان چی؟
ڕەهبەر سەید برایم: هەموو دانیشتنەكان دژی تەوافوقن، ئەگەر تەوافوق بكرایە پێشتر كۆنگرە دەكرا، بەڵام ئێستا كەس دژی كۆنگرە نییەو هەموو دژی تەوافوقن، نازانرێ لەناو كۆنگرە تەوافوق درووست دەبێت یان نا، بەڵام ئێستا هەموو دژی تەوافوقە.
پرسیار: ئایا ئەو كاتەی بۆ بەستنی كۆنگرە دیاریكراوە دوا وادەیە؟
ڕەهبەر سەید برایم: دوا وادە نییە، بە پێی یاسا ناتوانین بەشداریی هەڵبژاردن بكەین ئەگەر پێشتر كۆنگرە نەبەستین، دوایی بەپێی یاساش كاتی كۆنگرە بەسەر چووە، هیچ كێشەیەكیشمان نییە هەر دەبێ كۆنگرە بكەین چاری تر نییە و زەمینەكە لەبارە، هەندێ بۆچوون هەیە كە دەگوترێ لە یادی كۆچی مام جەلال كۆنگرە ببەسترێت، بۆچوون هەیە كە دەڵێت ڕۆژی 21/11 ڕۆژی شەهیدانی یەكێتیی كۆنگرە ببەسترێت، هیچ شتێك جێگیر نییە تا كۆبوونەوەی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی نەكرێت، هەموو ئەوانە بۆچوونن.
پرسیار: ئەگەر لەو وادەیە كۆنگرە نەكرا چاوەڕوانیتان بۆ جەماوەرەكەتان چییە، چۆن سەیرتان دەكەن؟
ڕەهبەر سەید برایم: ئەگەر كۆنگرە نەكرێت وەزعەكە خراپتر دەبێت، حزبێكی گەورە و گرانین و یەكەم حزبی زۆنی سەوز ناتوانین بەشداریی هەڵبژاردن بكەین، پرەنسیپی حزبایەتی لاوازتر دەبێت و نامێنێ.
پرسیار: لەسەر پرسی هەیكەلی ڕێكخراوەیی یەكێتیی، هەر لە سكرتێرەوە تا هەموو دامودەزگاكانی یەكێتیی، سیناریۆكان بۆ شێوازی مانەوەیان چین و چۆنن؟
ڕەهبەر سەید برایم: ڕای جیاواز لەو بارەیەوە هەیە، هەندێك دەڵێن لە مام جەلال بترازێ كەس نابێت سكرتێری گشتی بێت، هەندێك دەڵێن هاوسەرۆكی بێت، هەندێك دەڵێن سەرۆكایەتی و دەوری بێت و لە سەركردایەتی هەڵبژێردرێت نەك لە كۆنگرە وەك ئەو جارەمان لێ نەیەت.
پرسیار: پێشتر لە زۆر پرسدا بەیەكێتیی وتراوە كە لە یەكلاییكردنەوەی ئەو پرسانەی دێنە پێشی سستن، تازەترینیان یەكلاییكردنەوەی كاندیدەكان بوو بۆ حكومەت، پێتوایە یەكێتیی بتوانێت كۆنگرە ببەستێت و وەڵامی ئەو قسانەش بداتەوە كە یەكێتیی ناتوانێ كۆنگرە ببەستێ؟
ڕەهبەر سەید برایم: پڕوپاگەندە دژی یەكێتیی زۆر دەكرێت، كۆبوونەوەی سەركردایەتی بۆ یەكلاییكردنەوەی كاندیدەكان زۆر سەركەوتوو بوو و هیچ كێشەیەكی ئەوتۆی لێ نەكەوتەوە، ڕاستە نیگەرانیی درووست بوو، بەڵام سەركەوتووش بوو، من پێشتریش وتوومە كێشەی وا بە یەك كۆبوونەوە چارەسەری دەكەین، ناڵێم هەمووی ڕازی بوو، بەڵام سەركەوتوو بوو و ناڕەزایشی لێ كەوتەوە، بۆ كۆنگرەش ڕەنگە خەڵكێك هەبێت نیگەران بێت، بەڵام كۆنگرەیەكی سەركەوتوو دەبێت، هەرچی بێت لەم وەزعەی ئێستا باشتر دەبێت.
پرسیار: مەبەست لەو پرسیارەی پێشوو ئەوەیە كە كۆنگرە لە ئاستی ئەو چاوەڕوانییە زۆرە دەبێت كە جەماوەری یەكێتیی هەیبووە؟
ڕەهبەر سەید برایم: دڵنیابە باش دەبێت، تا ئێستا نەتوانراوە خوێندنەوە بۆ یەكێتیی بكرێت و هەموو بە هەڵە زانیویانە، زۆر كەس یەكێتیی نەناسیوە، بەڵام لە پڕ موفاجەئەی وا دەكات سەرسام دەبن هەمووی.
پرسیار: لەسەر پرسی پارێزگای كەركوك، لەگەڵ پارتی گەیشتبوونە ڕێككەوتن، بڕیار نەبوو زووتر پارێزگار دابندرێت، هۆكاری دواكەوتنەكەی چی بوو؟
ڕەهبەر سەید برایم: ئەویش خەریكن لیژنەیەك لە مەكتەبی سیاسی خەریكی ئەو كێشە و شتانەن، پارتیش لە دوای ئەوە وەفدێكیان هات، ئەوە بوو كاندیدی یەكێتیی بۆ پارێزگار ڕاگەیەندرا، ئینجا مەسەلەكە هەر تەنها كورد و پارتی و یەكێتیی نییە، توركمان و عەرەبەكانیش، پرسەكەش مردار نەبووەتەوە و لە هەوڵدان.
پرسیار: پرسیارێكی دووبارە دەكەمە دواپرسیار، ئەو وادەیەی بۆ بەستنی كۆنگرە داتان ناوە كە تا كۆتایی ساڵ كۆنگرە ببەسترێت، دوا وادەیە و ناگۆڕێ؟
ڕەهبەر سەید برایم: ئەنواع شت درووست بووە، گرووپ گرووپ داوای كۆنگرە دەكەن، ئەوە یەكلا بووەوە كە كۆنگرە دەكرێت، بەڵام كاتەكەی لە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی دیاری دەكرێت و موهیم ئەوەیە تا سەری ساڵ كۆنگرە بكرێت، نییەتە جددییەكە ئەوەیە تا كۆتایی ساڵ كۆنگرە بكرێت.
PUKmedia لەئاژانسەوە وەرگیراوە
هەواڵی زیاتر
-
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: هەولێرو بەغدا كێشەكانیان لەچوارچێوەی دەستووردا چارەسەربكەن
10:25 PM - 2024-09-18 -
شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ: لەهەولێر بەیەك تیم كار بۆسەرخستنی یەكێتی دەكەین
03:20 PM - 2024-09-18 -
عیماد ئەحمەد: ئەرکی ئەم خولەی پەرلەمان گۆڕانکارییە لە سیستمی حوکمڕانی
10:59 AM - 2024-09-18 -
ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی: توانیمان مووچەی خانەوادەی شەهیدان زیادبکەین
09:48 PM - 2024-09-17
ئەمانەش ببینە
رزگار حەمە: چارەنوسی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکان بەندە بەسەرژمێری عیراقەوە
10:33 AM - 2024-09-18
سەندیکا و رێکخراوەکان: سلێمانی پایتەختی رۆشنبیری و خاکی ئازادییە
09:43 AM - 2024-09-18
د. بڕیار رەشید: یاسای دامەزراوەی شەهیدانی عیراق هەموارکرایەوە
05:52 PM - 2024-09-17
قادر عهزیز دهبێته یاریدهدهری سهرۆكی یهكێتی
03:34 PM - 2024-09-17
زۆرترین خوێنراو
-
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: هەولێرو بەغدا كێشەكانیان لەچوارچێوەی دەستووردا چارەسەربكەن
کوردستان 10:25 PM - 2024-09-18 -
شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ: لەهەولێر بەیەك تیم كار بۆسەرخستنی یەكێتی دەكەین
ی ن ک 03:20 PM - 2024-09-18 -
سەرۆكی بافڵ: هەرێم پێویستی بە حوكمڕانییەكی دادپەروەرو خزمەتگوزارە
ی ن ک 02:51 PM - 2024-09-18 -
هاوخەمی بۆردی راگەیاندن بۆ نزار ژاژڵەیی
پرسەنامە 11:05 AM - 2024-09-18 -
عیماد ئەحمەد: ئەرکی ئەم خولەی پەرلەمان گۆڕانکارییە لە سیستمی حوکمڕانی
کوردستان 10:59 AM - 2024-09-18 -
پێکەوە بۆ یەکێتی، هەڵبژاردن تا سەرکەوتن
بیروڕا 10:57 AM - 2024-09-18 -
رزگار حەمە: چارەنوسی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکان بەندە بەسەرژمێری عیراقەوە
کوردستان 10:33 AM - 2024-09-18 -
هاوخەمی بۆردی راگەیاندن بۆ مونیر سەلیم
پرسەنامە 10:05 AM - 2024-09-18