riklam

یه‌كه‌م كاروانی حاجیانی هه‌رێم به‌ره‌و سعودیه‌ به‌ڕێكه‌وت

ئاگاداری 09:45 AM - 2019-07-11
.

.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2019/7/11 له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ھه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی به‌جێ گه‌یاندنی فه‌ریزه‌ی حه‌ج، یه‌كه‌مین كاروانی حاجیانی ھه‌رێمی كوردستان كه‌ پێكھاتبوون له‌ 376 حاجی ھه‌ولێر به‌ره‌و وڵاتی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ به‌رێكه‌وتن.

له‌و باره‌یه‌وه‌ حاجی نه‌به‌ز ئیسماعیل وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌گه‌ڵ كاروانه‌كه‌دا لیژنه‌ی ته‌ندروستی یاوه‌ریان بوون كه‌ پێكھاتوون له‌ 27 پزیشك له‌ بواری جۆراوجۆر به‌ تایبه‌تی پزیشكی نه‌خۆشیه‌ درێژخایه‌نه‌كان و پزیشكی پسپۆری ئافره‌تان و یاریده‌ده‌ری پزیشك و كارمه‌ندی ته‌ندروستی كه‌ ھه‌موو خزمه‌ت گوزارییه‌كی پزیشكی پێشكه‌ش به‌حاجیان ده‌كه‌ن له‌ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له‌ عه‌ره‌بستانی سعودیه‌.

وتیشی:  هه‌ر ئه‌مڕۆ كاروانێكی تری حاجیان له‌فڕۆكه‌ خانه‌ی سلێمانی به‌ڕێده‌كه‌ون ئه‌وانیش بریتین له‌ 282 حاجی.

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ژماره‌ی حاجیانی ھه‌رێم بۆ ئه‌مساڵ 7000 كه‌سن و پتر له‌ 35 ڕۆژ له‌ سعودیه‌ ده‌مێننه‌وه‌ و لیژنه‌ تایبه‌تییه‌كانی وه‌زاره‌تیش له‌شاری مه‌دینه‌ی پیرۆز له‌پێشوازی حاجیانی كوردستان دان.


PUKmedia  / دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket